یەکەکانى تۆڵە لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا
یەکەکانى تۆڵە لە ئامەد لە دژی چەند شوێنێکى لەشفرۆشی و فرۆشیارانی مادە هۆشبەرەکان چالاکییان ئەنجامدا.
یەکەکانى تۆڵە لە ئامەد لە دژی چەند شوێنێکى لەشفرۆشی و فرۆشیارانی مادە هۆشبەرەکان چالاکییان ئەنجامدا.
یەکەکەکانى تۆڵە لە ناوچەکانى فارقین و باغلەری ئامەد چالاکییان ئەنجامدا و لەبارەى چالاکییەکانیانەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "یەکەی تۆڵەى شەهید هێلین موراد لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ دا لە شەقامی دەڤریم لە گەڕەکی مەسجید لە ناوچەى فارقینی ئامەد لە دژی شوێنێکى لەشفرۆشی چالاکییان ئەنجامدا. لە دەستێوەردانەکەدا ئەو کەسانەى کاری لەشفرۆشییان دەکرد زۆر بە توندی هۆشدارییان پێدرا، یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکەمان دواى چوونە سەر ئەو شوێنە سەرکەوتوانە و بە سەلامەتی چوونەوە شوێنەکانى خۆیان".
باغلەر
لەبارەى چالاکییەکەى باغلەرەوە ئاماژەیان بەوەشکردووە "یەکەی تۆڵەى شەهید عەلیشێر کۆنیا و شەهید زین لە ١ی ئایار لە گەڕەکی کارنارتەپە لە ناوچەى باغلەری ئامەد لە دژی فرۆشیارانى ماددە هۆشبەرەکان چالاکییان ئەنجامدا. فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان بە توندی هۆشدارییان پێدرا. یەکەى ئەنجامدەری چالاکەیەکە لەلایەن دانیشتوانى ناوچەکەوە پشتیوانیى لێکرا و بە شێوەیەکى سەرکەوتوانەش گەڕانەوە شوێنەکانى خۆیان".
"سیاسەتە چەپەڵەکانیان تێکدەشکێنین"
یەکەکانى تۆڵە راشیانگەیاند "دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە هەوڵ دەدات گەنجانی کوردستان بخاتە ناو زەلکاوی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشییەوە، بەڵام ئێمە بەرەنگاری ئەو زەلکاوە دەبینەوە و سیاسەتی بێ ئەخلاقی و قێزەونی ئەو رژێمە فاشیستە تێکدەشکێنین".
ژ.ت