١١ کۆڵبەری دیکە برینداربوون
لە ناوچە سنووریەکانی نەوسود، بانە و مەریوان ١١ کۆڵبەری دیکە برینداربوون.
لە ناوچە سنووریەکانی نەوسود، بانە و مەریوان ١١ کۆڵبەری دیکە برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز شەوی دووشەممە ٢٩ی ئایار لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری نەوسود ٨ کۆڵبەر برینداربوون.
هەمان شەو و هەر لە رووداوێکی دیکەی تەقەکردن لەو ناوچەیە کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی نیما ئەڵماسی خەڵی سەلاسی باوەجانی برینداربووە.
هاوکات لە سنوری هەنگەژاڵی بانە لەئەنجامی تەقەی هێزەکان دەوڵەت کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی میلاد فیشەک بەر ئەژنۆی کەوتووە و بە سەختی برینداربووە.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە چوارشەممەی رابردوو لە سنووری قامیشەی مەریوان هێزەکانی دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی ساسان محەمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ چەند فیشەکی بەرکەوتووە و تائێستا توانای جوڵاندنی دەست و قاچی نییە.
بەم پێیە لە ٢١ی نیسانەوە ٢٣ کۆڵبەر برینداربوون و کۆڵبەرێکیش کوژراوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی خاکەلێوەدا (٢١ی ئادار تا ٢١ی نیسان) پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کوژراون و پێنج کۆڵبەریش بە هۆی وەستانی دڵ، رەقبوونەوە و کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەستداوە و ٤١ کۆڵبەریش برینداربوون کە ٣١ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەت بووە.
هـ . ب