٧ کۆڵبەر برینداربوون

بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە ٧ کۆڵبەری کورد برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵەکان، لە سنووری ناوچەی نەوسودی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ٧ کۆڵبەری کورد برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان برینی هەندێکیان سەختە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی پاوە.

بەپێی زانیارییەکان ناوی کۆڵبەرە بریندارەکان بەم جۆرەیە: بورهان ڕەحیمی، دلاوەر فەرامەرزی، ئەرکان، پارسا زوڵفەقاری، ئەکبەر ڕەزانهان و ئەکبەر فەرامەرزی.