بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە، کەجەکە پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی گۆڕان کرد

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ١٣مین ساڵیادی دامەزراندنیەوە پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی گۆڕان کرد.

راگەیەنراوی کەجەکە کە ئاڕاستەی رێکخەری گشتی، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کراوە بەم شێوەیەیە:

" بە بۆنەی ١٣مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، لە سەر ناوی هەموو ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی و کادێرانی کۆما جڤاکێن کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو هەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین.

بزووتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی هەڵقۆڵاوی هەڵوێستی ئازادیخوازی، دادپەروەری و دیموکراسیخوازی گەلی باشوری کوردستان بە پێشەنگایەتی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و هاوڕێیان، مۆرکی خۆی لە گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی باشوری کوردستان دا و بوو بە جێی هیوا و متمانەی خەڵک بۆ مافپەروەری، ئازادی و یەکسانی.

هیوادارین بە پشتبەستن بە هێز و ئیرادەی گەلەکەمان بتوانن لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی رۆڵی پێشەنگایەتی بگێڕن و هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفیراز بن."

ف.ق