ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بە ڕێزەوە لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی فەرماندە گەورەکەمان بێریتان (گوڵناز کاراتاش) دەکەینەوە، کە لە چیاکانی کوردستان، هەڵوێستی ژیانی ئازادی ژنانی کوردە، نیشانەی ڕۆحی گیانبازی ئاپۆییە و هێڵی بەرخۆدانی بە سوپابوونی ژنانی ئازادمانە، هێزەکانمان بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی یادی هاوڕێ بێریتانیان بەرز ڕاگرت و سڵاویان لە ٣٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەژا ستار کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەوبارەیەوە ئەم زانیاریانەی خستووەتەڕوو:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٢١، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠، ١٤:٢٠، ١٥:٣٥ و ١٥:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:١٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە نیشانە شکێن داگیرکەران کرانە ئامانج، ٣ داگیرکەر سزا دران. لە هەمان کاتدا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.
١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٢٠ و ١٥:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:١٥ و ١٠:٢٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بۆسە بۆ داگیرکەران دانرا. بە چەکی سووک ئەو داگیرکەرانەی کەوتنە نێو بۆسەکەوە کرانە ئامانج. لەو چالاکییە کە لە نزیکەوە ئەنجامدرا ٥ داگیرکەر سزا دران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون. ھەروەھا کاتژمێر ٢٠:٤٠ بە نیشانەشکێن لە داگیرکەران درا و ٢ داگیرکەری دیکە سزا دران. ھاوکات بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە شوێنی جیاجیا داگیرکەران کرانە ئامانج. لەوێشدا ٢ داگیرکەر سزا دران، ٤ داگیرکەریش بریندار بوون.
لە ھەرێمی مەتینا؛
١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٢٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، لە دژی داگیرکەران بە چەکی سووک و نیمچە ئۆتۆماتیک چالاکییەک ئەنجامدرا و ٥ داگیرکەر سزا دران. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج.
١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە کامێرایەکی چاودێری و سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا.
لە ھەرێمی خواکورک؛
١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠، لە شاخی شەهید کامەران بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی، تەقەمەنی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛
١٧ و ١٨ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە ھەرێمی زاپ 2 جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
١٧ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، لە ھەرێمی مەتینا ٣ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران، هەروەها سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ ٢٦ جار بۆردمان کران، کە ٧ جاری لە ڕێگەی تەقەمەنی قەدەغەکراو بوو.
١٧ و ١٨ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانەکانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٢٣ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٩ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەکانی شەهید ئیبراهیم و دۆڵی باڵندا ٥ جار، لە هەرێمی خواکورکیش گۆڕەپانی ئاڤاشینی لۆلان ٣ جار بە گشتی ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٧ و ١٨ی تشرینی یەکەم زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا، خواکورک و بارزان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.
دلۆڤان ئیشلەک شەهیدی تێکۆشانی ئازادیمانە
سوپای تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی ئاشکرا هێرش دەکاتە سەر گەلی کوردی مەدەنی، تیرۆر دەکات و تاوانێکی گەورەی شەڕ ئەنجام دەدات. ١٧ی تشرینی یەکەم دلۆڤان ئیشلەکی خەڵکی مەخمور بە فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورک شەهیدکرا، ئەوانەشی لەگەڵیدابوون برینداربوون. دلۆڤان ئیشلەک کە گەنجێکی شکۆمەندی کوردستانی بوو، وڵاتپارێزێکی شۆڕشگێڕمان بوو کە لە تێکۆشانی شۆڕشدا رەنج و جێدەستی دیاربوو، بە گیانبازی گەورەوە خزمەتی بە گەلەکەی دەکرد. دلۆڤان ئیشلەک شەهیدێکی تێکۆشانی ئازادی و شۆڕشەکەمانە. سەرەخۆشی لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بنەماڵەی وڵاتپارێزی شەهید دلۆڤان ئیشلەک و تەواوی خەڵکی مەخمور دەکەین. گەلی مەخمورمان بە قوربانیدانی گەورە تا ئەمڕۆ هەڵوێستی وڵاتپارێزی گەورەی نیشانداوە. ئێمە دەڵێین کە ئامانجەکانی خەڵکەکەمان لە مەخمور و شەهید دلۆڤان ئیشلەک کە بریتیە لە رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد دەهێنینەدی و خاوەنداری لە یادی ئەو دەکەین.
پەدەکە بە تەواوەتی کەوتووەتە ژێر رکێفی دەوڵەتی تورک
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گەریلا وەک پاساوی هێرشە داگیرکەرییەکانی نیشان دەدات و بەم جۆرە رەوایەتی بە داگیرکەری خۆی دەدات و هەوڵی ئامانجە سەرەکیەکانی خۆی بشارێتەوە. پەدەکە کە هاوکاری دەوڵەتی تورکە، لە بەرژەوەندی ئەو پاساوانەی دەوڵەتی تورک راگەیەندراو بڵاودەکاتەوە. ئەگەر یەکەم ئامانجی دەوڵەتی تورک نەهێشتنی پەکەکە و گەریلاش بێت، لە بنەڕەتدا ئامانجەکەی داگیرکردنی تەواوی باشووری کوردستانە. بەڵگەی حاشاهەڵنەگریشی ئەوەیە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاسمان و زەویەوە هەرێمی بارزان و چیای شێرین بۆردومان دەکات و سەربازانی لەوێ جێگیر دەکات. لەو ناوچانە هیچ گەریلایەکی لێنییە، بەڵام سوپای تورک خۆی لەناوچەی بارزانی جێگیر دەکات، ئەمەش داگیرکەرییە.
پەدەکە چاوی بەسەر داگیرکردنی هەموو شوێنێکی باشووری کوردستاندا لەلایەن دەوڵەت تورکەوە نوقاندووە، بەڵام قەبوڵی نەدەکرد کە بکەوێتە ناوچەی بارزانەوە. ئێستا پەدەکە بەتەواوەتی کەوتووەتە ژێر رکێفی دەوڵەتی تورکەوە و چاوی خۆی بەسەر داگیرکەریدا دەنوقێنێت و ناتوانێت کە بەرامبەر دەنگ هەڵبڕێت. لەم دواییەدا دەوڵەتی تورک لە سەر هێڵی ئامێدی پەدەکەی لە زۆر شوێن دەرپەڕاند و سەربازانی خۆی لەوێ جێگیر کرد. دەوڵەتی تورک ئیتر نەک هەر وەک هاوکار بەڵکوو وەک جاش و جەردەوانەکانی خۆی لە باکووری کوردستان دەیانبینێت و روونە کە پەدەکەش چووەتە ژێربارەوە".