بۆ ماوەی ٣ خولەک ژیان لە شەنگال ڕاگیرا
لە شاری شەنگال بە ٣ خولەک بێدەنگی یادی قوربانیانی فەرمانی ٣ی ئاب بەرزڕاگیرا، کە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا.
لە شاری شەنگال بە ٣ خولەک بێدەنگی یادی قوربانیانی فەرمانی ٣ی ئاب بەرزڕاگیرا، کە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا.
مەراسیمی ٩یەمین ساڵڕۆژی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، لە شەنگال بە ڕاگیرانی ژیان بۆ ماوەی ٣ خۆلەک، دەستیپێکرد.
کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی سنونێ، خانەسۆر و زۆر ناوچەی دیکەی شەنگال بە ٣ خولەک بێدەنگی یادی قوربانیانی فەرمان کرایەوە.
لە چوارڕەیانی مام زەکی لە ناوچەی سنونێ ژیان ڕاگیرا و یادی گیانبەختکردووانی فەرمان بەرزڕاگیرا.
خودێدا ئیلیاس، ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال دوای مەراسیمەکە لە ڵێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) وتی: بڕیاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالە، کە ساڵانە لە ساڵڕۆژی فەرمانەکەدا بۆ یادکردنەوەی گیانبەختکردووان، ٣ خولەک بەدەنگی ڕابگرن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا برینەکانمان دەکولێنەوە. ئێمە ھیچ کات ئەو ڕۆژی خیانەتە لەبیر ناکەین و ھەرگیزیش ناھێڵین لەبیر بکرێت. با گەلەکەمان خاوەنداری لەو رۆژە بکات.
ژ.ن