لە سلێمانی بە پیشەنگایەتی دەستپێشخەری بەرخۆدانی دژی داگیرکەری، رێپێوان لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکارهێنانی چەکی کیماییی ئەنجامدرا.
لە رێپێوانەکەدا بیوەستان دروشمی دژی دگایرکەری و راوەستاندنی هێرش و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو کرا.
لەبەردەم باخی گشتی لەسەر ناوی دەستپێشخەری بەرخۆدانی دژی داگیرکەری نەبەز خالید قسەی کرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوار پارچەی کوردستان هێرش هەیە. خالید باسی ئەوەی کرد کە پێویستە بەرامبەر هێرشەکان تێکۆشان و بەرخۆدانی هاوبەش بکرێت.
دواتر سارا رەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان (تەڤگەری ئازادی) راگەیەندراوێکی خوێندەوە.
سارا رەزا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە نزیکایەتی پەیمانی لۆزان کە سەد ساڵە بەردەوامە، دەیەوێت کوردستان سەد ساڵی دیکە بە داگیرکەری بمێنێتەوە و وتی، " دەیانەوێت گەلی کورد لە ئازادی دوور بخەنەوە، دەستکەوتەکانی ئەم سەد ساڵە لەناو ببەن.”
'بە بەرخۆدان دەستکەوتەکان بەدەستهێنراون'
سارا رەزا باسی سەرکەوتنی دەستکەوتەکان بە بەرخۆدان کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: " بە بەرخۆدان و تێکۆشان ئێستا لە دوو پارچەی کوردستان حکومەت و بەڕێوەبەری خۆسەر پێکهێنراون. لە دوو بەشی دیکە تێکۆشانی ئازادی گەش بووە، داگیرکەری و دەسەڵاتداری بێچارە کراوە. دوژمنانی ئازادی گەلی کورد دەستی بە هەموو جۆرە هەوڵێک کردووە کە گەلی کورد ئازاد نەبێت. بۆیەش بێوەستان هێرش دەکات."
'ئەمڕۆ مەترسی گەورە هەیە'
سارا رەزا راشیگەیاند کە شەڕێکی قورس لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و وتی، " دەوڵەتی تورک سوود لە شەڕەکە وەردەگرێت، رووی کردووەتە گەلی کورد. مەترسیەکانی ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاترن. نزیکەی دوو مانگە، هێرشی قورس لە سەر رۆژئاوا هەیە. لەم هێرشانەدا هەموو دەزگا و گۆڕەپانەکانی خزمەت و کۆمەڵایەتی دەکرێنە ئامانج."
'هەموو جۆرە هێرشی قەدەغەکرا ئەنجام دەدرێن'
سارا رەزا باسی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باشوری کوردستان کرد و ئەم شیکردنەوانەی کرد: " لە باشوری کوردستانیش لە هەموو کاتێک زیاتر داگیرکەری زیاتر بووە، هەموو جۆرە چەکێک کە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی قەدەغەیە، بەکاردەهێنرێن. لەنێو ئەو چەکانەدا چەکی تاکتیکی ئەتۆمی، گازی ژەهراوی، بۆمبی نەپاڵم هەیە و هەمووان قەدەغەیە. لەگەڵ بە دەیان بەڵگە هەیە کە دیارە رای گشتی نێودەوڵەتی بێدەنگە. لەگەڵ ئەوەشدا گۆشەگیریەکی گەورە لەسەر رێبەر ئاپۆ هەیە.
'هەوڵوێستی خۆتان دیاری بکەن'
پێویستە سەرەتا هێزە نێودەوڵەتیەکان، بزوتنەوە ئازادیخوازەکان دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە. سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. پێویستە بە هەوڵوێست وبەرخۆدان وابکرێت کە دەزگا پێوەندیدارەکان ئەرکی خۆیان دروست بکەن.
ئەمە ئەرکی هەر تاکێکی نێو کۆمەڵگایە. لەم قۆناغە هەستیارەدا، پێویستە هەموو گەلی کورد و تەڤگەری سیاسی و کۆمەڵایەتی لەدژی داگیرکەری خاوەن هەڵوێست بن. نەبنە قوربانی پەیمانی سەد ساڵی داهاتوو.
بۆیەش بانگەوازی لە هەموو دەزگا، پارت و تەڤگەرەکان دەکەین کە ئەرکی مرۆڤی و ویژدانی خۆیان لەبەرامبەر هێرشەکان دەرببڕن.
چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ف.ق