بە سەربەرزی بە جێگەیاندنی بەڵێنەکەیەوە چووە کاروانی نەمرانەوە

رۆنار (یڵدز ئاسمە) بێ ترس ژیا. بە توڕەیی و بێزاری لە ژیانی بێ رێبەرایەتی گورزی لە دوژمندا. بە سەربەرزی بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنەی بە هاورێکانیدابوو، تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

لە هەموو چیا، هەموو شار، هەموو شەقامێکی کوردستان تێکۆشانێکی گەورە بەرێوەبراوە و بەرێوەدەبرێت. ئێمە شایەتی قارەمانێتی لە چیاکان و هەموو شارەکانین. یەک لەوناوچانەی داستانی قارەمانێتی خوڵقاند، کۆبانێیە. کچ و کوڕەکانی ئەوێ نەک نەر داستانی خۆیان ئافراند، هەروەها داستانی ئازادی گەلانیشیان ئافراند. رۆنار (یڵدز ئاشمە) لە شارێکی خۆڕاگری لەو جۆرەدا گەورەبوو. بنەماڵەکەی کە گرێدراوی بەها نیشتمانپەروەریی و وڵاتپاڕێزییەکان بوون، کەسایەتی ئەویان بە کولتوری کوردی خوڵقاند.

کۆبانێ لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا پێگەیەکی گرنگی هەیە. لە ماوەکانی سەرەتادا رۆڵێکی بەو زۆرەی هەبوو. پەکەکەی زوو ناسی. نەریتی تێکۆشانی زوو پەسەند کرد. بەنرخترین رۆڵەکانی لە تێکۆشاندا بەشداری پێکرد. کۆبانێ لە رێگەی شەڕ لە دژی داعشەوە، کە دوژمنی مرۆڤایەتیە، چووە ناو مێژووەوە. لە کەسایەتی گەلی کورددا، لەپێناو تەواوی مرۆڤایەتی تێکۆشا و بووە هیوا. بە ئیرادەیەکی بەو جۆرە شەڕی کرد کە تەنیا دڵسۆزانی خاک، گەل و ئازادی دەتوانن لێی تێبگەن. لە هەموو سووچ و قوژنبێکی کۆبانێ خوێن و ئارەقەی قارەمانێک رژاوە. کۆبانێ لە دژی دڕندایەتی تاریکی سەدەی ٢١ بووە هێمای بەرخودان.

بە بێ دوودڵی و راڕایی کەوتە ناو سەنگەری مرۆڤایەتیەوە

رۆنار رۆڵەیەکی ئەم شارەبوو. لە ناو بنەماڵەیەکدا وڵاتپارێزدا گەورە بوو. دڵسۆزی کولتور، ناسنامە و خاکی خۆی بوو. کاتێک هێرش بۆ سەر شارەکە دەستیپێکرد، بێ دوو دڵی چەکی کردە شان و چووە ناو سەنگەری مرۆڤایەتیەوە. هاوڕێیەتی پەکەکە، هەڵوێستی شەڕڤانانی ژن، ئەو ترسەی کە دەیخەنە دڵی دوژمنەوە ئەویان گەورە کرد. بە رق و بێزاری لە دژی دوژمن گەورە بوو. لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ریزەکانی یەپەژە بوو و رۆحێکی ئازادی لە ناو ریزەکانی یەپەژەدا خوڵقاندن. بەو رۆحەوە دەچووە هەر ناوچەیەک، هەر ژنێک کە خۆی پێگەیاند و هەر سەنگەرێک کە تیایدا شيری کرد، ناوازەیی پێبەخشی و جوانی کرد. دڵە گەنجەکە ئەوەندە گەورەبوو کە جێگەی هەموو جوانیەکانی تێدا دەبووەوە. ئەوەندەی تۆڵە بستێنێتەوە ئازابوو. لە کۆبانێوە تا منبج، لە منبجەوە تا رەقا، لە هەموو سەنگەرەکاندا، هەناوی تاریکی کردە ئامانج. بڕوای بە پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێکۆتایی بوو.

پێداگریی کرد بۆ ئەوەی بچێتە چیا

بۆ ئەوەی ئەزمونی شەڕەکەی لە رۆژئاوا بگەیەنێتە چیا و ببێتە گەریلا پێداگری کرد. ویستی لە چیا سەرلەنوێ خۆی بونیادبنێتەوە، لەبەر ئەوەی چەندەش شەڕ بکات، لە دڵیدا هەستی بە کەموکورتیەک دەکرد، لە هەڵوێستی ئەوانەی لە چیاوە هاتبوون جیاوازی، نهێنی و رووناکیەکی دەبینی. ئەو متمانەی بە مرۆڤەکانیان دەبەخشی جیاواز بوو. کاتێک پێداگرییەکەی گەیشتە ئەنجام، رووی کردە چیا.

بووە فەرماندەیەکی ژن

وەک ئەوەی بەردەوام لەو چیایانە بووبێت بەشداری لە ناو ژیان کرد. خێرا فێربوو و پێشکەوت، ئەزمونەکانی خۆی لە رۆژئاوا ئاوێتەی ئەزمونەکانی لە جیا کرد. لە رێگەی پەروەردەی سەربازییەوە لەسەر تاکتیکەکانی سەردەمی نوێوە قووڵبووەوە. دەیویست بە بێ ئەوەی دوابکەوێت بچێتە باکوری کوردستان. کاری بۆ جێبەجێکردنی دەکرد.

گەشت بەرەو بۆتان

لەسەر ئەو بەڵێنەی بە هاوڕێ شەهیدەکانی دابوو، رووی کردە بۆتان. ئامانجەکانی هەڤاڵە شەهیدەکانیشی لە کۆڵی خۆی هەڵگرت، لەسەر ناوی ئەوان شەڕی بکردایە و لە بۆتان لە داگیرکەری بوەشاندایە. هیچ لەمپەرێکی نەدەناسی و بەم جۆرە هەنگاوی نا. بەو جۆرەی کرد. بە توڕەیی لە دژی ژیانی بێ رێبەرایەتی و لە دژی قڕکردن لە دوژمنی وەشاند. بە سەربەرزی بەجێگەیاندنی بەڵێنەکەی کە بە هاوڕێکانی دابوو تێکەڵ بە کاروانی نەمرانبوو. بێ ترس ژیا و ویستی جیهانێکی بێ ترس بکاتە دیاری سەرجەم ژنان. بە شانازی و سەربەرزی بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنەیبە هاوڕێکانی دابوو لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠١٩دا چووە ریزی کاروانی نەمرانەوە.

هـ . ب