بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە سلێمانی ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەری لە سڵێمانی بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەری لە سڵێمانی بەڕێوەچوو.
چالاکییەکانی کە لە چوارچێوەی کەمپینی جیهانی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" کە ١٠ی تشرینی یەکەم لە لایەن دۆستانی گەلی کوردەوە لە سەرتا سەری جیهان دەستپێکرابوو بێ ووچان بەردەوامە.
لە چوارچێوەی هەمان کەمپیندا ئەمرۆ ڕێپێوانێکی گەورە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
ڕێپێوانەکە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە سەهۆلەکە دەستی پێکرد و چالاکوانن بەرەو باخی گشتی ڕۆیشتن.
لە چالاکییەکەدا پانکارتی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، گەرەنتی یکێتی نەتەوەیی و سەرکەوتنە!"، وێنە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بەرزکرایەوە.
بریارە چالاکییەکە لە بەردەم باخی گشتی بە گردبوونەوە و خوێندنی بەیاننامەکە کۆتایی پێ بێت.