با بەهار بێیت جا لەو کاتەدا گەریلا ببینە *
گەریلا شیندار ئێستا ئامادەکاری بۆ چالاکییەکانی بەهار دەکات. لەو بڕوایەدام هیچ هێزێک ناتوانێت ڕایبوەستێنێت.
گەریلا شیندار ئێستا ئامادەکاری بۆ چالاکییەکانی بەهار دەکات. لەو بڕوایەدام هیچ هێزێک ناتوانێت ڕایبوەستێنێت.
وتەى 'با بەهار بێت، با خۆر هەڵبێت' ماوەی پێنج مانگە لە گوێم دا دەزرینگێتەوە، دڵم وەڵامیکی کلاسیکیی وەک 'تۆ ئەو کاتە بمبینە' دەداتەوە. ئەمانە وتەى ساڵەهایەکی دوور و درێژە و لە ناو گەریلادا یەکێک لە وتە کلاسیکی و باوەکانە.
لە کامپەکەماندا هەموو ڕۆژێک گوێمان لەو وتانە دەبێت. ئەم ڕۆژانەی دوایی ئەو وتانە زیاتر مانادارتر و قوڵتر دەبنەوە. کاتێک بەهار هات چی دەبێت؟ باشە کاتێک خۆرهەڵهات چی ڕوودەدات؟ بۆچی ئەو کەسانەى ئەو وتانە دەڵێن، وا بیر دەکەنەوە، کە ئەو ساتانە جیاوازترن؟
لە چیاکانی کوردستان بەم وتانە ئامادەکاری بۆ بەهار دەکرێت.
کاتێک دەنگی پێی گەریلا هات
بەهار نیشانەی نوێبوونەوەیە. لە نێو کورداندا جەژنی بەرخۆدان و ژیانەوەیە. بۆ گەریلاش چوونە دەرەوەیە لە کامپەکانی پەروەردەی زستانە. خۆری هەڵهاتوو، پارێزەرە و بەرگریکارە. لەنێو کورددا هێمای پیرۆزییە، کە خۆیان بە ڕۆڵەی ڕۆژ پێناسە دەکەن. تا شەوق و تیشکی خۆر لە چیاکانی کوردستان بدات گەریلاکانی ئازادیی کوردستان شەڕ دەکەن، بەرخۆدان دەکەن و دەژین. 'جا ئەو کاتە تۆ من ببینە'.
دوای پەروەردەیەکی قووڵ لە کامپەکانی پەروەردەی زستانەدا ئیدی بۆ گەریلا کاتی شەڕەلە دژی دوژمن. لە بوڵتەن و گەشتی هەواڵەکاندا، پێشکەشکارێک دەڵێت، "دەنگی پێی گەریلا دێت". ئێستا کاتیەتی. ئەو گەریلایانە دەیانەوێت بەهار ببینن، دەیانەوێت پەیامی 'پێچەوانەکردن و تێکشکاندنی پلانەکانی سڕینەوە و داگیرکاری پەیوەندیی بە هەبوونی منەوە هەیە' بە هەموان بگەیەنن.
دڵی گەریلا لە زستان و بەهاردا لێدەدات
چیاکانی هەرەکۆڵ بەرزاییەکەیان ٢٩٦٢ مەترە، ئێمە لە کامپێکی زستانەداین، کە ١٠ مەتر لە ژێر زەویدایە. ئەو بەفرەی لە زستاندا باریوە نەک تەنیا دەرەوە، بەڵکو دەمی ئەشکەوتەکەی ئێمەشی داپۆشیوە. هەرەکۆڵ بە بەفر سپی پۆش بووە. سەرەڕای هەوای بەفراوی دەرەوە، لە دڵی هەر گەریلایەک دا لە کامپی زستاندا بەهارێک هەیە.
جۆش و خرۆشی شیندار
شیندار یەکێک لەو گەریلایانەیە، کە زۆرترین بیری بەهار دەکات. لەم دواییانەدا لە جۆش و خرۆشێکی گەورەدایە. ماوەی هەفتەیەکە ئامادەکاری بۆ بەهار دەکات. بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان، کە کەمێکی ماوە، بە هیچ ڕاناوەستێت. لە هەمان کاتیشدا هەڤاڵەکانی دەخاتە جموجوڵ و کارەوە. شیندار ساڵی ڕابردوو لە چیاکانی باشوری کوردستانەوە وەک گەریلایەکی تەندرووستی پەڕیبوویەوە بۆ باکور.
شیندار زۆر دەیەوێت لە ژیان و شەڕ لە باکوور تێبگات و دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ بەشدارییان تیادا بکات. بە جووڵەکانی خۆی لە ژیاندا حەز و خواستی خۆی نیشان دەدات. شیندار خەڵکی بۆتانە، کاتێک تەمەنی بچووک بووە خواستویەتی ببێت بە گەریلا، بۆ ئەوەی شایستەى حیزبەکەى خۆی بێت، کە ئامانجەکەى خۆی تیادا بەدەست هێناوە، تاوەکو ئەو شوێنەى لە دەستی دێت هەوڵ دەدات. لەلایەکەوە لەسەر کاری تەندروستی ڕادەوەستێت و لەلایەکی دیکەشەوە بە پەرۆشییەوە دڵخۆشە بە ئامادەکاری بۆ مەیدانی جەنگ.
گەریلای شیندار وتەی 'با بەهار بێت، با خۆر هەڵبێت، جا ئەو کاتە تۆ من بینە' دووبارە دەکاتەوە. ئێستاش خەریکی ئامادەکارییە بۆ چالاکییەکانی بەهار. پێموایە هیچ کەسێک ناتوانێت بیوەستێنێت.
* یەکێک لە نووسینەکانی ژیان ئامارگی-یە، کە پێش ئەوەی شەهید بێت ئامادەی کردبوو.
ژ.ت