ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه په‌ده‌كه به رێكه‌وتنی شه‌نگال ده‌ستی پێكرد، به هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر هه‌رێمی گارا و مه‌تینان، گه‌یاندیه ئاستێكی هه‌ره مه‌ترسیدار. ئه‌گه‌ر هه‌ستیاریی فه‌رمانداریه‌تی ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل-هەپەگە و هۆشیاری خه‌ڵك نه‌بوایه، ئه‌وا له‌وانه‌بوو په‌ده‌كه جارێكی‌تر ئاگرێكی تری شه‌ڕی بۆ خزمه‌تی داگیركه‌ران هەڵگیرساندبا.
مێژووی په‌ده‌كه له دوای شكستی ١٩٧٥ەوە ده‌زانرێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕكردن بۆ هێزه داگیركه‌ره‌كانی سه‌ر كوردستان، وه‌كو ترهیچ شه‌ڕێكی تری له دژی دوژمنانی سه‌ر خاكی كوردستان نه‌كردووه. به‌و ده‌رفه‌ته‌ی دوای راپه‌ڕینی ١٩٩١یش دروست بوو، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران په‌ده‌كه‌یان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاند. دوای ٢٠٠٣ش به رووخانی رژێمی به‌عس ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان زیاتر له‌به‌رده‌م كردنه‌وه، ٢٠١٤ش نه‌یانهێشت ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه بڕووخێت و به‌هانایه‌وه چوون. ٢٠١٧ په‌ده‌كه له ریفراندۆمێكی شكستخواردوودا %٥٢ له خاك و ئیداره‌ی باشووری كوردستانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ی به خوێن و قوربانیه‌كانی شه‌ڕی داعش بەدی هاتبوون به رێک‌وپێکی و به‌بێ ته‌قه راده‌ستی حەشدی شه‌عبی كرد.
له دوای نوێكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی په‌كه‌كه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ٢٠١٨، په‌ده‌كه‌ش بۆته به‌شێك له‌و پیلانگێڕیه. واتا وه‌ك چۆن له ده‌ستپێكردنی پیلانگێڕی ١٩٩٨ به رێكه‌وتنی واشنتۆن بوونه به‌شێك له‌و پیلانگێڕیه، ئه‌مجاره‌ش به‌شداربوونی له پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی تازه كردۆته‌وه. ئه‌مریكا و توركیا وایانزانی ته‌نها به چه‌كی ئاسمانی، وه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و سیخوڕیی په‌ده‌كه ده‌توانن گه‌ریلای ئازادی كوردستان له‌ناو به‌رن. به‌ڵام دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه‌دا تێپه‌ڕی، گه‌ریلا توانی وانه‌یه‌كی باش بداته سوپای توركیای داگیركه‌ر، به‌رخودانی حه‌فتانینیش ئەمەی سەلماند. دیسان ئه‌گه‌ر سیخوڕیی پیاوانی ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه نه‌بوایه، ئه‌وا چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مریكا و توركیا نه‌یانده‌توانی نیو ئه‌وه‌نده‌ی ئێستاش زیان بگه‌ێنن.
له دووه‌مین ساڵی پیلانگێڕیه نوێیەكهدا، ئه‌ركی په‌ده‌كه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه زیاتر كرا‌و ئه‌وه‌ی رابردووی لێ قه‌بوڵ ناكه‌ن، چونكه ئیتر سوپای توركیا هه‌ر رۆژ گورزی جەرگبڕ ده‌خوات به‌ده‌ستی گه‌ریلا، بۆیه پێویست بوو هێزه چه‌كداره‌كانی په‌ده‌كه بخه‌نه جووڵەوە. په‌ده‌كه وایزانی وه‌ك ساڵی نەوەدەکان و به لێدوانێك ده‌توانێت كۆمه‌ڵگای باشوور چه‌واشه بكات و هێزی گه‌ریلاش "ته‌حریك" بكات و به‌و شێوه‌یه ئه‌وه‌ی سوپای توركیا له هێرش و داگیركه‌ری حه‌فتانین له‌ده‌ستی داوه، لهگارا بۆی قه‌ره‌بوو بکاتەوە. به‌ڵام گه‌ل هۆشیار بوو و لێدوان و قسه بێبنه‌ماكانی به‌رپرسانی په‌ده‌كه چه‌واشه‌ی نه‌كرد، هاوکات هێزه‌كانی گه‌ریلاش وه‌ك ساڵانی رابردوو به جموجۆڵه چه‌كداریه‌كانی په‌ده‌كه ده‌نه نه‌درا و به ئارامیه‌وه خۆیان پاراست. وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م پیلانگێڕیەکە وه‌ستێنراوه، به‌ڵام هێشتا پووچه‌ڵ نه‌بۆته‌وه.
گه‌ریلای ئازادی كوردستان له ٣٦ ساڵی ته‌مه‌نیدا، زۆر به هۆشیاری و لێهاتووانه ئه‌ركی خۆی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ر و بهكرێگیراوان جێبه‌جێكردووه. كه‌ی شه‌ڕ ده‌كات و كه‌ی راده‌وه‌ستێت و چۆن دەجۆڵێتەوە ، ئه‌مه‌ی نیشانی هه‌موو كه‌سێك داوه. له‌ماوه‌ی ئه‌و ٣٦ ساڵه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌رچوار داگیركه‌ری سه‌ر كوردستان ئه‌وكاته‌ی پێویست بووه گه‌لی كوردستانی پاراستووه. واتا شه‌ڕ فرۆشتنی داگیركه‌رانی له‌سه‌ر گه‌لی كورد په‌سند نه‌كردووه، له‌كوێش پێویست بووه سیاسه‌ت قسه بكا و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌بووه، له‌وێش چه‌كه‌كانی بێ ده‌نگ كردووه. واتا ئه‌و شێوازه‌ی له شه‌ڕی یاخیبوونه كلاسیكه‌كان و بوونه ئامرازێك به‌ده‌ستی هێزه نێوده‌وڵه‌تی و داگیركه‌رانی كوردستانی تێپه‌ڕاندووه. ده‌بێت بزانرێت كوردستان جاری یه‌كه‌مه خاوه‌ن هێزێكی چه‌كداره كه به هزر و فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیا تێكۆشان ده‌كات و خاوه‌ن ئامانج و رێباز و ئیراده‌یه و پشتی خۆشی ته‌نها به‌خۆی و گه‌له‌كه‌ی به‌ستووه.
گه‌لی كوردستان به گشتی و به تایبه‌ت خه‌ڵكی باشوور گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوا و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی كوردایه‌تی ده‌كات و كوردستان ده‌پارێزێت، ئەوا گه‌ریلای ئازادی كوردستانه. چونكه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی كه‌سی و بنه‌ماڵی و خزمایه‌تی و عه‌شیره‌تی نییه، ته‌نها و ته‌نها یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه ئه‌ویش ئازادی كوردستانه به بێ جیاوازی.
ئه‌وه‌ی پێویسته خه‌ڵكی باشوور هێشتا باشتر بزانێت و زیاتر تێكۆشانی خۆی لەسەر چڕبكاته‌وه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی سنورێك بۆ سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه دیاری بكات و چیتر نه‌هێڵێت خوێنی گه‌نج و لاوی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌ران بڕژێنێت، چونكه له ٤٥ ساڵی رابردوودا په‌ده‌كه هیچ شه‌ڕێكی بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان نه‌كردووه، له لایه‌كی تریشەوە وه‌ك هێزێك به گه‌نج و لاوی كورد و به سه‌رو ماڵی كوردستان بۆته رێگر له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كوردستان. ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر رۆژێك شۆڕش له سه‌ركه‌وتن نزیكتره، چونكه خاوه‌ن هێز و ئیراده و ئه‌زموونێكی نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه‌یه. دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستانیش له‌هه‌ر رۆژێك زیاتر لاوازترن، ده‌یانه‌وێت جارێكی‌تر به به‌كارهێنانه‌وه‌ی په‌ده‌كه خۆیان له تێكچوون رزگار بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كوردستان دوابخه‌ن. بۆیه پێویسته دروشمی خه‌ڵك زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت و ئه‌و راستیه بدرێت به‌گوێی هه‌موو كه‌سێک، كه نابێت چیتر په‌ده‌كه به گه‌نج و لاوی كورد و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌مان خزمه‌ت به‌داگیركه‌ران بكات، واتا ئه‌و دروشمه‌ی كه دەوترێت، با هێزه‌كان شه‌ڕی ناوخۆ نه‌كه‌ن چیتر په‌ده‌كه ناوه‌ستێنێت، چونكه ئه‌وه‌ی رووده‌دات شه‌ڕی ناوخۆی نێوان دوو هێزی كوردی نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی شۆڕشی ئازادی كوردستانە، له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك. داگیركه‌ران ده‌یانه‌وێت به هێزه به‌كرێگیراوه‌كان ته‌مه‌نی داگیركه‌ری خۆیان له‌سه‌ر كوردستان درێژتر بكه‌نه‌وه. بۆیه پێویسته لهسهروویانەوە خه‌ڵكی باشوور وه‌ك نمونه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال بڵێت، چیتر ئێوه‌مان ناوێت، یان ده‌بێت بێنه ژێر فه‌رمانی داموده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی، یان نابێت چیتر یاری به‌چاره‌نووسی ئێمه بكه‌ن، چونكه جموجۆڵه‌كانی په‌ده‌كه گه‌یشتوونەتە ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان "پارت و لایه‌نی سیاسی، رێكخراو گروپ و كه‌سایه‌تی ئازادیخواز و نه‌ته‌وه‌یی"رێگری لێنهکەن و پێوانه‌ی بۆ دانه‌نێن، ئه‌وا په‌ده‌كه كاره‌ساتێكی تر به‌سه‌ر گه‌لی كورد دێنێت.
ز.ش