'بارزانی ٢٠ هەزار هاوڵاتی سووری لە ناو هێزەکانی پەدەکە دا دامەزراندووە'

مەحموود خۆشناو ئەندامی یەکێتی نیشتمانی، ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی ٢٠ هەزار هاوڵاتی سوری لە ناو هێزەکانی زێرەڤانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەدەکەدا دامەزراندووە.

مەحموود خۆشناو كادری پێشكەوتووی یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە دامەزراندنی سەدان هاوڵاتیی سووری لە ناو هێزەكانی زێرەڤانی لەلایەن بەرپرسانی پەدەكەوە زانیاری بڵاو کردەوە.

مەحموود خۆشناو ئاماژەی ڕایگەیاند، ئەو دامەزراندنانە بە مووچەیەکی زۆرەوە ئەنجامدراوە، ئەمەش ناڕەزاییەتی حكومەتی بەغدای لێكەوتووەتەوە، كاتێك شاندی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق سەردانی هەرێمیان کردووە، حكومەتی هەرێم ناوەكانی سەر لیستەكانی گۆڕیوە بۆ ناوی هاوڵاتی عێراقی، چونكە حكومەتی ناوەندی مووچەی ئەو كەسانەی پێشتر ڕاگرتبوو.

مەحموود خۆشناو جەختی لەوەش كردەوە، هۆكاری سەرەكی ناڕەزایەتییەکانی حكومەتی عێراق لەسەر ئەم ناشەفافیەتەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتیكردەوە لیستی ناوی هێزەكانی بۆ حكومەتی ناوەندی بنێرێت، هەروەها ئەم پرسە مشتومڕێكی سیاسی و دارایی لە نێوان بەغدا و هەولێردا درووستكرد، چونكە پەیوەندی نێوان هەردوولا لە بوارەكانی دابەشكردنی نەوت و داهاتە سنوورییەكان ئاڵۆزە. بۆیە پێدەچێت فشار لەسەر حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زیاد بكات، بۆ ئەوەی شەفافیەتێكی زیاتر سەبارەت بە لیست و ناوی فەرمانبەران ئاراستەی بەغدا بکات.