بایک: دەبێت پەدەکە خزمەت بە سیاسەتی پاکتاوکاریی دەوڵەتی تورک نەکات -٢-

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە رایگەیاند، ئەو سیاسەتە چەپەڵە، کە دەوڵەتی تورک و پەدەکە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن، مەترسییەکی گەورەی بۆ لەسەر گەلی کورد دروستکردووە و داوایکرد، پەدەکە بەڵێن بدات، کە سیخوڕی بۆ تورکیا نەکات و خزمەت بە سیاسەتی پاکتاوکردن نەکات.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ بەرنامەى تایبەتی کەناڵی ستێرک تیڤی قسەى کرد و لەبارەی پێشهات و رووداوەکانی کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بابەتە پەیوەندیدارەکان بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) شیکاریی گرنگی پێشکەشکرد.

بایک رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢٢ ساڵی تێپەڕاند و وتی، ٢٢ ساڵە بەرخودانێکی مێژووی بەڕێوەدەچێت. بایک وتیشی، ئۆجالان بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی بەرخودان و بەرەنگاری دەکات، دەبێت گەلی کورد و دۆستەکانیان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێبکۆشن.

بایک لەبارەی سەردانى شاندی سەربازیی دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتیی خولوسی ئاکار بۆ بەغەدا و هەولێر وتی، "وەک دەزانرێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە سوریا دەستیپێکرد. دەیانەوێت ئەوە لە عێراق و باشووری کوردستان درێژە پێ بدەن تاوەکو بە ئەنجام بگەن. بۆ دەستپێکردنی پیلانگێڕی لە سوریا چەندین تاکتیک و شێوازی ستراتیژییان گرتەبەر. کەسی وەک خولوسی ئاکار و هاکان فیدان لە باشووری کوردستان و عێراق چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن.

تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پلانیان ئەوەیە پەکەکە پاکتاو بکەن و دەیانەوێت عێراقیش بەشداری ئەو پلانەیان ببێت، بەڵام لەبەر ئەوەى لەو پلانەدا عێراق هیچ بەرژەوەندییەکی نییە، بۆیە دەیانەوێت بە هەڕەشە و ترساندن عێراق بخەنە ناو پلانەکەیان.  ئەوە دۆخێکی زۆر جدییە، دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت و لێی تێبگات. پەدەکە پێشتر بە دزییەوە لە دژی پەکەکە دەجوڵاییەوە و دوژمنایەتیی دەکرد. لەگەڵ تورکیا بە دزییەوە دەجوڵاییەوە، بەڵام ئێستا ئەو دوژمنایەتییە بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا ئەنجام دەدات".

دەقی چاوپێکەوتنەکەى جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە لەگەڵ ستێرک تیڤی دا:

 - لە کاتێکدا دەوڵەتی تورک ئەو هەموو هێرشە ئەنجام دەدات و وەک ئێوەش وتتان، بە بەرفراوانتر و بە پلان هێرشی قورستریش ئەنجام دەدات. لە ناو تورکیا و دەرەوەی تورکیادا لە هەوڵی هێرشی بەردەوامدایە، هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا لە ژێر هێرشی دەوڵەتی تورکی فاشیستدان، بەڵام سەرباری ئەوانەش باسی ریفۆرم دەکرێت. بزووتنەوەکەى ئێوە پێشتر لێکدانەوەى بۆ ئەوە کردبوو، بەڵام ئێستا هەندێک لە بەرپرسیانی ئەوروپا و ئەمریکا، کە تازە هاتوون، یان شوێنەکانیان گۆڕدراوە لەگەڵ خۆیان هەندێک پێشهات و پێشکەوتنیان هێناوەتە گۆڕێ و دەوڵەتی تورک دەڵێت، من ئەوانە بەرەو پێش دەبەم. بۆ نمونە وتەبێژی ئەوروپای وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی، ئەگەر تورکیا ئەو هەنگاوانە بنێت، "ئێمە دەتوانین پەیوەندیی خۆمان لەگەڵیاندا بەهێز بکەین"، ئەوە بە مانای ئەوە دێت، کە تورکیا دەتوانێت ئەو شتانە بکات، ئێوە لەو بارەیەوە دەڵێن؟

ئەگەر خواستیان کێشەى کورد لە رێگەى سیاسی و دیموکراسییەوە چارەسەر بکەن و لەو بوارەدا هەنگاویان هەڵگرت، تورکیا لە رووی دیموکراتیکبوونەوە هەنگاوی نا ئەوا ئەو کاتە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ئەو باس و خواسانە راستن و ریفۆرم ئەنجام دەدەن، بەڵام لە ئێستادا شتێکی وا لە گۆڕێ نییە، شتێکی وا نییە، ئەگەریش شتێکی وا نەبێت مرۆڤ چۆن دەتوانێت بڕوایان پێ بکات، ئەگەر مرۆڤ بڵێت، ئەردۆغان و باخچەلی لە تورکیا ریفۆرم ئەنجام دەدەن، ئەوە خۆ فریودانێکی تەواوە. بۆ؟ چونکە بەهۆی بەڕێوەبردنی ئەو سیاسەتەیانەوە ریسوا بوون. تووشی سەختی و زەحمەتی بوون، ئەوەشیان بینی ئەمریکا لە دەسەڵاتدا هەندێک گۆڕانکاریی کردووە و ئەو سیاسەتەى ترامپ بەڕێوەی دەبرد ئیدی بەڕێوە ناچێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر ئەوروپا دروست دەکات. بۆ ئەوەش دەست بە فێل و تەڵەکە دەکەن، دەیانەوێت هەموو کەس فریو بدەن و بڵێن، 'ئێمە دەمانەوێت لە تورکیا ریفۆرم ئەنجام بدەین' بەوە هەموو کەس فریو بدەن، هەم لە ناوخۆی تورکیا و هەم لە دەرەوەی تورکیا زۆترین ساختکاری و فریودان ئەنجام بدەن. تاوەکو بتوانن درێژە بە سیاسەتەکانی خۆیان بدەن و لەسەر دەسەڵات بمێننەوە، چونکە بەو شێوازەى ئێستا کۆتاییان پێدێت. تاوەکو دێت لاواز دەبن، ئەوانیش دەبینین، ئەگەر هەندێک گۆڕانکاری ئەنجام نەدەن، هەندێک فریودان نەکەن ناتوانن لەسەر دەسەڵات بمێننەوە، ناتوانن لەسەر دەسەڵاتە شەڕانگێز و شەڕخوازەکەیاندا بمێننەوە. چونکە بەبێ شەڕ ناتوانن بمێننەوە و دەیانەوێت بەو شێوەیە درێژە بە شەڕەکەیان بدەن. ئێ چۆن دەتوانن بەردوام بن، ئەگەر بڵێن، 'ئێمە ریفۆرم پێشدەخەین و هاوکاریمان بکەن'، کاتێک توانییان فریویان بدەن، ئەوا دەتوانن هاوکاریشیان لێ وەربگرن و رووی خۆیان بشارنەوە و بەردەوامیش بە شەڕ بدەن، بەوەش دەتوانن لەسەر دەسەڵات بمێننەوە. ئامانجیان ئەوەیە. پێویستە هیچ کەسێک خۆی بەوە فریو نەدات. ئەوانە لە تورکیا ریفۆرم ئەنجام نادەن، لە ناو ئەوەدا شەڕ زیاتر و گەورەتر دەکەن. ئەو یاسایانەى کە دەیانەوێت پێشی بخەن، یاساکانی شەڕن. یاسای دیموکراسی نین، کە کێشەکان چارەسەر بکات. بۆیە دەبێت هیچ کەس بڕوا بەو شتانە نکات. لێرەدا دەمەوێت شتێکی تریش بڵێم، هەر کاتێک ئەوان باسی ریفۆرمیان کرد، دوای ئەوە دێن دیموکراسی زیاتر بچووک دەکەنەوە و تەریکی دەخەن و فاشیزم بەهێزتر دەکەن، نەژادپەرەستی و شۆڤێنیزم پێشدەخەن. ئەگەر مرۆڤ سەیری مێژوویان بکات دەتوانێت ئەوە بە ئاسانی ببینێت. بۆ ئەوەى رووی خۆیان بشارنەوە، درێژە بە سیاسەتەکانی خۆیان بدەن، لە دەسەڵاتدا بمێننەوە و ئامانجەکانی خۆیان پێکبێنن، باسکردن لە ریفۆرم بۆ خۆیان بە پێویست دەزانن. ئەگەر هەر کەس وابزانێت ئەوانە ریفۆرم دەکەن ئەوە یانی لەوان تێنگەیشتوە، پێشتر فریوکارییان دەکرد، بەڵام دوای ئەوە ئیدی ئێستا ئاستێک دروست بووە، کە ناتوانن کەس فریو بدەن. لە مێژووی تورکیادا هیچ دەسەڵاتێک وەک دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە و ئەرگەنەکۆن ئەوەندە لە دژی گەلانی تورکیا شەڕی ئەنجام نەداوە، کۆمەڵگەى پارچە نەکردووە و خۆبەدەستەوەدانی بەسەر کۆمەڵگەدا نەسەپاندووە، سیخوڕی، ئەشکەنجە، کۆمەڵکوژی، نادادی، تاڵانی و باجی پێشنەخستووە. یانی لەو بوارانەدا ئاکەپە و مەهەپە هەموان بە تاوانبار دەزانن و هەموان بە خائین دەزانن. لەبەر ئەوەیە هەموو کەس دەستگیر دەکەن. ئەوانەى سیاسەتی دیموکراتیک بەڕێوەی دەبەن هەموویان دەگرن و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنن. واتا لە تورکیادا شتێک بە ناوی یاسا و مافەکان نییە. ئەوە تەنها ئێمە نایڵێین، لە تورکیاش زۆر کەس باسی ئەوە دەکەن و تەنانەت لە جیهانیشدا زۆر کەس باسی ئەوە دەکەن. قانون و هەموو شتێک ئەردۆغان و باخچەلین. زیاتر باخچەلی بەڕێوەی دەبات. باخچەلی چیدەخاتە بەردەم ئاکەپە، ئاکەپە ئەوە ئەنجام دەدات. باخچەلی سیاسەتی تورکیا بەڕێوەدەبات. سیاسەتی باخچەلی سیاسەتی فاشیزمە، ئەو دەسەڵاتە چی بە بنەما دەگرێت، تەنها نەتەوەی تورک و ئیسلامێتیی بە بنەما دەگرێت. لە دەرەوەى ئەوە هیچ نەتەوەیەک، ئایین و ئایینزایەک قبوڵ ناکەن. دەیانەوێت هەموو ئەوانی تر بسڕنەوە. ئەوە بە کردەوە پێشدەخەن. لە دەرەوەی ئەوە، هەموو کەس بە دوژمن و خائین دەزانن و دەڵێن، دەبێت ئەوانە نەمێنن و بسڕدرێنەوە و پاکتاو بکرێن. کار و کردارەکانیان لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەبەن. لە مێژووی تورکیادا کودەتای سەربازی و فاشیستی روویانداوە، بەڵام ئەوان وەک ئەمانەى ئێستا بەو رادەیە لە دژی کۆمەڵگە شەڕیان پێشنەخست. ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، تورکیا دەیەوێت هەندێک هەنگاوی باش هەڵبگرێت، ئەگەر ئەو هەنگاوانە بنێت، نەک تەنها ئەڵمانیا، بەڵکو هەموو ئەوروپا یارمەتی و هاوکاریی تورکیا دەکات. ئەو قسانە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەکەن. نەک تەنها خۆیان، بەڵکو دەیانەوێت ئەوروپاش هاوکاریی ئەردۆغان و باخچەلی بکات، چونکە رۆڵ و کاریگەریی لەسەر ئەوروپا هەیە و دەیانەوێت ئەوروپییەکانیش هاوکارییان بکەن، بۆیە ئەڵمانیا کار بۆ ئەوە دەکات ئەوروپا بەرەو هاوکاریکردنی تورکیا پەلکێش بکات. بە تەواوی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە بنەما دەگرن. واتە لە تورکیا فاشیزم هەیە، پاکتاوکاری هەیە، دیموکراسی نییە... ئەوانە بۆ ئەوان گرنگ نییە و باسی ناکەن و تەنها بەرژەوەندیی خۆیان بە بنەما دەگرن و حساب بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەکەن. ئەوانەى بە قسەکانیان بڕوا دەکەن، دەبێت ئەوە بزانن، کە ئەوان بەرژەوەندیی خۆیان بە بنەما دەزانن. ئەوان دەبنە هاوبەشی پاکتاوکاری. پێویستە مرۆڤ بەو شێوەیە لەوانە تێبگات. دەبێت هیچ کەس نەبێتە هاوبەشی پاکتاوکاری، خزمەتی سیاسەتی ئەردۆغان و باخچەلی نەکەن و پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردان پێش نەخەن. لە مێژوودا ئەڵمانیا خزمەتی بە پاکتاوکردنی جولەکەکان و ئەرمەنییەکان (لە تورکیادا) کردووە. پێویست نییە بەو مێژووە خزمەتی پاکتاوکردنی کوردانیش بکات و هیچ کەس رانەکێشت بۆ سەر ئەو سیاسەتە. ئەگەر بە راستی دەیانەوێت کارێک بکەن، پێویستە بۆ بە دیموکراسیکردنی تورکیا کار بکەن و یارمەتیی هێزە دیموکراتیکەکان و کوردان بدەن. نەک ئەوەی هاوکاریی کەسێک بکەن، کە کوردان و هێزە دیموکراسییەکان پاکتاو دەکات. لەو کاتەدا دەبنە هاوبەشی ئەو پاکتاوکارییە. لە مێژووشدا بەو شێوەیە دەناسرێن. دەبێت هیچ کەس ئەو کارە نەکات. پێویستە هەموو کەس بزانێت، کە دیموکراتیکبوونی تورکیا بە رووخانی ئەم دەسەڵاتەدا تێدەپەڕێت. کاتێک ئەم دەسەڵاتە بڕووخێت ئەوا لە تورکیا دیموکراتیکبوون پێشدەکەوێت. ئەوانەى دیموکراتیکبوونی تورکیایان دەوێت پێویستە یارمەتیدەری ئەوە بن و لەوەدا بەشدار بن. بە تایبەتی گەلی کورد، گەلانی تورکیا، هێزە دیموکراسییەکان و هێزە سۆسیالیستەکان نابێت بڕوا بەو قسانە بکەن. ئەگەر لە دژی ئەو دەسەڵاتە تێکۆشانی خۆیان بەهێز بکەن و کۆتایی بەو دەسەڵاتە بهێنن، ئەو کاتە تورکیا هەناسەیەکی بە بەردا دێتەوە و تورکیا بەرەو دیموکراسی بوون دەڕوات.

- لە بەرامبەر رژێمی فاشیست، پاکتاوکار و داگیرکەردا، هەر ٤ وەرزەکەى ساڵ بەرخودان و بەرەنگاری هەیە، گەریلا لە چیا، لە دەشت و شارەکانیشدا بە تایبەتی ژنان و گەنجان چالاکیی کاریگەر ئەنجام دەدەن. لەمدواییانەدا یەکەکانی تۆڵە لە ئەنتالیا چالاکیی کاریگەریان ئەنجامدا و لە راگەیاندنەکاندا دەنگی دایەوە، لەلایەکی ترەوە و وەک ئێوەش باستان کرد، فاشیزم لە تورکیا گەیشتووەتە لوتکە، هەڕەشەى داخستن لە هەدەپە دەکەن، رۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران دەستگیر و زیندانی دەکەن. لێکدانەوەى ئێوە بۆ ئەو دۆخە چییە؟

 ئێستا گەریلا قارەمانی دەکات، بەو بۆنەیەوە من سڵاو لە گەریلا دەکەم و پیرۆزباییان لێدەکەم. هەروەها یادی شەهیدان دەکەمەوە و رێز و حورمەتی خۆمیان پێشکەش دەکەم و ئەو بەڵێنەى بەوانمان داوە دووبارەی دەکەینەوە. ئەگەر گەریلا قارەمانی نەکات، قوربانی نەدات، کەسێکی وا نییە لە بەرامبەر فاشیزم و سیاسەتە پاکتاوکارانەکانیان رابوەستێت. ئەوە راستییەکە. گەریلا هەم رۆح و ورە بە گەلی کورد دەدات و هەم و ورە و بڕوا بە هەموو گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراسی وئازادییەکان دەبەخشێت. بڕوا و ورەیان تیادا دروست دەکات. هیواکانیان گەشاوە و بەرز دەکاتەوە. لەبەر ئەوەیە ئەو حکومەتە فاشیست و پاکتاوکارە هەموو تواناکانی خۆی بەکار دەهێنێت و لە دەرەوەش هاوکاری دەکرێت، بەڵام سەرباری ئەوانەش ناتوانێت ئەنجام بە دەست بهێنێت. هۆکاری بنەڕەتیی بە ئەنجام نەگەیشتیان بەرخودانی گەریلایە. گەریلا ئەرکی خۆی پێکدەهێنێت. ئێستا هەموو بارەکە کەوتووەتە سەر شانی گەریلا. لەبەر ئەوەیە گەریلا قوربانیی گەورە دەدات. دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت و پێی بزانێت. رەنگە هەندێک کەس بڵێن، پێویست ناکات گەریلا ئەوە هەموو قوربانییە زۆر و گەورەیە بدات، ئەگەر دەتانەوێت گەریلا قوربانیی گەورە نەدات، ئەوا بە ئەنجامدانی ئەرکەکانتان هەستن. دەتوانن لە شارەکان، لە زۆرێک لە شوێنەکان، لە دەشتەکان لە دژی دەسەڵاتی فاشیزم تێبکۆشن. بە زۆر شێواز دەتوانن ئەوە پێکبهێنن. ئەگەر وابکەن، ئەو کاتە هەموو بارەکە ناکەوێتە سەر شانی گەریلا. باری گەریلا سووک دەبێت و گەریلا دەتوانێت لەو کاتەدا زۆر باشتر تێبکۆشێت، بەرخودان و بەرەنگاریی زیاتر بکات و گورزی گەورەتر لە داگیرکەر بدات. ئەوە دەچێتە خزمەت گەلان و دیموکراتیکبوون پێشدەخات. ئەگەر لە تورکیا دیموکراتیکبوون پێش بکەوێت، نەک تەنها ئەوە خزمەت بە کوردانی باکوور و گەلانی تورکیا دەکات، بەڵکو هاوکات خزمەت بە هەموو بەشەکانی کوردستان و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەکات. لە بریی ئەوە خزمەتی سیاسەتی پاکتاوکارانە بکەن، با خزمەتی گەریلا بکەن. ئەو کاتە گەریلا تۆڵەى هەموو کەس دەکاتەوە، ئەوە راستییە. سەیر بکەن، کاتێک پەتا بڵاوبوویەوە (پەتای کۆرۆنا) زۆر کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە چالاکییەکانیان راوەستاند، بەڵام گەریلا راینەوەستاند. تەنانەت لەو هەلومەرجەدا بەرپرسیاری لە ئەستۆ گرت. بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ کرد و تێکۆشانی کرد. یەکێک لەو هۆکارانەی باجی قوڕسیدا ئەمە بوو. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینیت. باشە بۆ بەهۆی پەناکەوە زۆر شتیان قەدەغە کرد. لەبەرئەوەی گەریلا بەتەنها بهێڵنەوە و گەریلا سەختی ببینێت، باجی قوڕس بدات و نەتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەریلا لە بەرپرسیاریەکان خۆی لانەدا. هەرچەندیک قورس بێت، هەرچەندێک باجی قوڕس بدرێت، بە بەرپرسیاری جووڵایەوە. بۆیەش بۆ هەموو کەسێک ئەرکێکی پیرۆزی ئەنجامدا. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت، ئەگەر ئێستا هەموو کەسێک لەسەرپێیە و بە کەرامەت دەژی، لە ئەنجامی ئەوەدایە. بۆیەش پێویستە هەموو کەسێک خۆی قەرزاری گەریلا ببینێت. جگە لە گەریلا، هێرش دەکەنە سەر هەدەپەش. نەک تەنها هێرش دەکەنە سەر گەریلا، بەڵکو هێرش دەکەنە سەر هێزەەکانی ئازادی، دیموکرات و سۆسیالیستەکانیش. زۆر لەو هێزانە لەناو هەدەپەدا جێی خۆیان گرتووە، بۆیەش هێرش دەکەنە سەر هەدەپە. ئەگەر هەدەپە بێکاریگەری بکەن، بە واتای بێکاریگەرکردنی هێزە ئازاد، دیموکرات و سۆسیالیستەکان دێت. بە واتای بێکاریگەرکردنی گەلی کورد و گەلی تورکیا دێت. ئەو کاتە هیچ جێگرەوەیەکیان نامێنێت. ئەوانەی لەدژیان دەوەستنەوە، رەخنەیان دەکەن و حەساب دەپرسن، نامێنن و دەتوانن بە ئاسانی بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەیان بدەن. ئەگەر هێرش بکەنە سەر هەدەپە، بەم هۆیەوەیە. هەدەپە بەرخۆدان دەکات، سەری دانانەوێنێت و دەلێت، ئێمە سەرمان دانانەوێنین. لەبەرئەوەی سەری دانانەوێنێت و تەسلیم نابێت، رۆژ بە رۆژ زیاتر هێرش دەکەنە سەر هەدەپە. هەر کە زیاتر هێرش دەکەنە سەر هەدەپە، گەلی کورد و تورک و هێزە دیموکراتەکان زیاتر خاوەنداری لە هەدەپە دەکەن و رێگا نادەن کە سیاسەتیان ئەنجامگیر ببێت. بەم هۆیەوە زۆر تووڕەن. واتە دەڵێن ، 'باشە چۆن دەبێت بەم ئەندازەیە هێرش دەکەین ، بەڵام تەسلیم نابن و بەردەوامن.' بۆیە زۆر تووڕەن. پێویستە هەدەپە و ئەوانەی لەناویدا جێ دەگرن، هێزە ئازاد، دیموکراسی و سۆسیالیستەکان، کورد و هەمووان لەدژی سیاسەتان بووەستنەوە و خاوەنداری لە هەدەپە بکەن. زیاتر خاوەنداری بکەن. ئەو کاتە سیاسەتیان پووچەڵ دەبیتەوە و دیموکراسی سەردەکەوێت. ئەگەر باخچەلی و هەندێک کەسی وەک ئەوان بڵێن، پێویستە هەدەپە دابخرێت، هۆکارەکەی ئەمەیە. لەبەرئەوەی دەیبینن ئەگەر هەدەپە دانەخرێت، ئەگەر هەلبژاردنێک بکرێت، ئەوان تێکدەچن. ئەوان ئەمە دەبینن، هەموو رۆژ دەتوێنەوە. رۆژ بە رۆژ هەدەپە بەهێز دەبێت. هێزەکانی دیموکراسی، هەرچەندێک کۆنەبوونەتەوە بە تەواوەتی و سەربەخۆ بن، بەڵام بەهێز دەبن. ئەمە دەبینن، ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت، تێکدەشکێن. بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، هێرش دەکەنە سەر هەدەپە. کەی هەدەپە دابخەن ئەو کاتە دەتوانن هەڵبژاردن ئەنجام بدەن و ئەنجام بەدەست دەهێنن. لەبەرئەوەی هەدەپە هەبێت و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، ئەوان ناتوانن سەربکەون. بۆیە هێرش دەکەنە سەر هەدەپە. نایانەوێت لە تورکیا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. بەرۆژەڤکردنی داخستنی هەدەپە بۆ ئەم ئامانجەیە. لەژێرەوە ئەم ئامانجە هەیە، پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت و تێبگات. ئێستا لە تورکیا زۆر هێزی دیموکراسی ژەن. هەموو کەسێک خۆی سەرقاڵە. ناتوانن کۆببنەوە، ناتوانن بەرەیەکی دیموکراسی، هێزێکی دیموکراسی لەدژی دەستهەڵات دروست بکەن. هەر کەسێک دەبینی دەڵێت، ئاکەپە و مەهەپە رۆژ بە رۆژ لاواز دەبن، راستە، بەڵام مادەم لاواز دەبن، چۆن لەسەر دەسەڵات لای ببەن و چۆن لە تورکیا دیموکراسی بەرەو پێشەوە دەبەن، ئەمە بە بناغە وەرناگرن. هەندێک کەس بە قسە لەدژی ئاکەپە و مەهەپە دەوەستنەوە. بەڵام لە پراکتیکیدا هیچ هەنگاوێک نانێن. ئۆپۆزسیۆنێکی بەم شێوەیە نابێت. ئەوە ئۆپۆزسیۆنی قسەکردنە. ئۆپۆزسیۆن بە پراکتیکی دەبێت. ئەوەی لەدژی ئاکەپە و مەهەپە تێکۆشانی دیموکراسی بەهێز نەکات، بەرەی خۆی بەهێز نەکات، تێکۆشان لە هەموو شوێنێک فراوان نەکات، ناتوانێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن. نابێتە ئۆپۆزسیۆنیش. ناتوانێت خۆی وەک ئۆپۆزسیۆن ببینێت. هیچ کاتێک نابێتە ئۆپۆزسیۆن. ئاکەپە و مەهەپە سوود لەو ئۆپۆزسیۆنە دەبینن. هێزە دیموکراتەکان هیچ سوودێک نابینن. ئاکەپە و مەهەپە هەرچەندێک لاواز ببن، جیاوازی نابێت، ناتوانن بیانخەن و ناکەون. خۆی ئەوانیش نایانەوێت دەست لە دەسەڵات بەردەن. بۆیەش زۆر رێکخستن دروست بوون، هەموو رۆژێک هەڕەشەش دەکەن و دەڵێن، ئەوانەی بۆ دیموکراسی تێدەکۆشن، لە کۆڵانەکان دەمێننەوە ئێمە ؛ سەریان لەلاشەیان جیادەکەینەوە؛  هەڕەشە دەکەن. لێرەدا، ئەو هێزە دیموکراسیە رادیکالانە کێن، زیاتر هێزە چەپەکانن. هەدەپە یە. پێویستە ئەوان پێشەنگایەتی دیموکراسی بکەن لە پراکتیکدا. پێویستە ئێمە یەکێتی خۆمان بەهێز بکەین، لە پراکتیکیدا بۆ دیموکراسی تێکۆشان بکەن. ئەگەر ئەوان ئەو هەنگاوەیاننا، کاریگەری لەسەر هێزە دیموکراسیەکانی دیکەش دروست دەبێت، دەتونێت ئەوان بخاتە جوولە. ئەگەر هێزە دیموکراتە رادیکالەنا، یەکێتی خۆیان دروست نەکەن، لە پراکتیدا خەباتی دیموکراسی بەهێز نەکەن، هیچ کاتێک لە تورکیا ناتوانن بەرەیەکی دیموکراسی بەرەو پێشەوە ببەن. هێزە دیموکراتەکان هەرچەندێک بەهێز بن، ئاکەپە و مەهەپە هەرچەندێک لاواز بن، هەر ئاکەپە و مەهەپە لەسەر دەسەڵات دەمێننەوە. ئاکەپە و مەهەپەش بمێننەوە، بۆ هیچ کەسێک ژیان ناهێڵنەوە. لە ئێستادا ئاکەپە و مەهەپە نەک تەنها دەستگیردەکات و سزا دەدات، رێکخراوەکان دادەخات، تاڵان دەکات، باج وەردەگرێت و بەرتیل وەردەگرێت. لەگەڵ ئەوەش، هەوڵ دەدات چۆن هەدەپە پارچە بکات، چۆن عەلەویەکان پارچە بکات، چۆن پارتی و رێکخراوەکانی ئۆپۆزسیۆن پارچە بکە و لەسەر ئەمە کار دەکات. بەم شیوەیە دەیەوێت هەمووان بێهێز و لاواز بکات کە کەس نەتوانێ لەبەرانبەریان بووەستێتەوە. هیچ ئەلتەرناتیفێک نەبێت، هەموو کەسێک تەسلیم ببێت. بەتەنها ئەوان لەسەر دەسەڵات بمێننەوە لە بتوانن تورکیا بەگوێرەی خۆیان بگوڕن و ئەمەش بە هەموو کەسێک بە قبوڵکردنی بدەن.

ژ,ت / ف.ق