هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا کرد.
جەمیل بایک بانگی لە گەلی کورد، دۆستانیان و هێزە دیموکراتیکەکان کرد کە بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن و لەپێناو سەرکەوتنیدا تێبکۆشن بەم جۆرە دووا:
گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، نزیکەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە. ئێوە ئەم کەمپینەی پەیوەست بە عەبدوڵا ئۆجالان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
لە مێژوویدا زۆر پیلانگێڕیی ئەنجامدراون، بەڵام بڕواناکەم کە نمونەی پیلانگێڕیی لە دژی رێبەر ئاپۆ لە جیهاندا هەبێت. ئەو پیلانگێڕییە گەورەیە. لەبەر ئەوەش پێویستە لەبەرامبەر پیلانگێڕییدا هەڵوێستێکی بەهێز نیشان بدرێت. رێبەر ئاپۆ پیلانگێڕییەکەی شرۆڤە و شیکار کرد. چ هێزێک پیلانگێڕییەکی لەم چەشنەی ئەنجامداوە و بۆچی. لەبەرامبەر پیلانگێری دەبێت ئێمە چ هەڵوێستێک نیشان بدەین، چۆن دەتوانین پیلانگێڕیی پوچەڵ بکەینەوە، بەو جۆرە جوڵایەوە. لەبەر ئەوە لە کەسایەتی خۆیدا پیلانگێڕیی پوچەڵ کردەوە. لەبەرامبەر ئەو سیستمەی پیلانگێڕیی بەرەوپێش بردووە ئەڵترناتیڤ و جێگرەوەیەکی گەورەی خوڵقاند. هەم بۆ بزوتنەوەکەمان، هەم بۆ گەلی کورد و هەمیش بۆ مرۆڤایەتی ئەو ئەڵترناتیڤەی پێشکەش کرد. ئەو پاڕادایمە هێزی بە مرۆڤایەتی بەخشی. رێبەرایەتی بەم جۆرە بەرپەرچی پیلانگێریی دایەوە. گەلەکەمان، بزوتنەوەکەمان هەرگیز نەچووە ژێر باری ئەو پیلانگێڕییە و قەبوڵی نەکرد. لە دژی پیلانگێڕیی وەستایەوە. هاوڕێیانمان لە زیندان کە باش لە پیلانگێڕیی تێگەیشتن و هاوڕێ خالید ئۆرال بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا بانگەوازی ئاراستەی گەلی کوردستان کرد. واتە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا گەلی کورد وتی، کە بزوتنەوە لە ژێر مەترسییەکی گەورەدایە. درک بەوە کرا. لەبەر ئەو هۆکارە هەم لە زیندان و هەمیش لە دەرەوە لە دژی پیلانگێڕیی هەڵوێستێکی توند گیرایە بەر. گەریلا بە توندی لە دژی پیلانگێڕی وەستایەوە.
ئەگەر رێبەر ئاپۆ ئەو پیلانگێڕییەی پوچەڵکردەوە، ئەوە بە پشتیوانی گەل و گەریلا بوو. رێبەر ئاپۆش دواتر ئەوەی خستەڕوو. رێبەرایەتی وتی، 'ئەگەر بە هۆی گەل و گەریلاوە نەبوایە، وەستانەوە بەرامبەر بە پیلانگێڕیی بۆ من دژوار دەبوو. من هەم سپاسی گەریلا و هەمیش سپاسی گەل دەکەم". پیلانگێڕی لە دژی رێبەر ئاپۆ بۆچی بەڕێوەچوو؟ لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ کوردی ئازادی دەخوڵقاند و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لە کوردستان گوڕپێدا. ئەو تێکۆشانە رۆژ لە دوای رۆژ گەورەتر دەبوو. ئەم تێکۆشانە تەنیا کاریگەری نەکردە سەر گەلی کورد، بەڵکوو کاریگەری لەسەر گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دانا. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئەوەیان بە مەترسیەکی گەورە دانا. لەبەر ئەوە دەیانویست کە دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. کاتێکیش ویستیان دەستوەران بکەن، تێکۆشانی رێبەر ئاپۆیان لەبەردەم خۆیاندا بە لەمپەر و مەترسی دانا. بۆ ئەوەی دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن و بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان دیزاینی بکەین، ویستیان ئەو مەترسییە نەهێڵن کە رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەوان دروستی کردبوو. تێگەیشتن بە بێ لابردنی ئەو مەترسییە ناتوانن ئەو دەستوەردانەی، کە دەیانەوێت بیگەیەننە ئاکام و رەنگە ئەنجامی پێچەوانەش بەدەستبهێنن. هەربۆیە بۆ بێکاریگەرکردنی بزوتنەوە و گەلی کورد پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان هێنایە ئاراوە.
ئامانجی پیلانگێڕییەکە بە تەواوەتی لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و کوردی ئازادبوو. وەک چۆن رێبەر ئاپۆ دژی پیلانگێڕی وەستایەوە، گەلەکەشمان بە شێوەیەکی بەهێز لە دژی پیلانگێڕیی وەستایەوە. تەنانەت قوربانی زۆری دا. بەتایبەتی ژنانی کورد لە دژی پیلانگێڕیی زۆر بە بەهێزی وەستانەوە. بە بەهێزی بەرەنگاری پیلانگێڕی بوونەوە، ئەمڕۆ لە جیهاندا بوونە نمونە، هەم بزوتنەوە و هەمیش گەلی کورد وەک نمونە نیشان دەدرێت. لەبەر ئەوەی دژی پیلانگێڕی هەڵوێستی توند نیشاندرا، ئەمڕۆ پرسی کورد گەیشتووەتە هەموو جیهان. وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تا ئێستا نەیهێشتبوو هەموو سەرهەڵدانەکان لە کوردستان بگەنە جیهان. لەر ئەوە دەوڵەتی تورک نەیدەویست جیهان بەو کێشەیە بزانێت. بەڵام رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کورد و ژنانی کورد لە بەرامبەر ئەوە وەستانەوە، قوربانی گەورەیان بەخشی، ئازاری گەورەیان چەشت، بەڵام تێکۆشان سنوورەکانی تورکیا و کوردستانی تێپەڕاند و وایکرد بگاتە جیهان. جیهان ئاگاداری کێشەی کورد بوو. تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کوردی بینی. بە تێکۆشانی ئێمە لە جیهان دۆستمان پەیدا کرد.
دۆستەکانیشمان بۆ تێکۆشانی گەلی کورد دەستیان بە خەبات کردووە. بۆ نمونە سەندیکاکانی بەریتانیا تێکۆشانی گەورەیان کرد. لە ئیتالیا، فەرەنسا و زۆر شوێنی دیکەی ئەوروپاش کۆنسێرت سازکران. لە دوا کۆنگرەی سەندیکاکانی جیهانیشدا خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ کرا. پەسەندکردن و پێشوازیکردنی لە رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوەی ئێمە و گەلی کورد رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بوو. لەسەر ئەو بنەمایە دۆستانی کورد هەڵمەتێکیان دەستپێکرد. بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیان بە تێکۆشان کرد. ئەمەش بە تەواوەتی لەلایەن دۆستانمانەوە، بە بێ بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمان پێشخرا. ئەمە زۆر واتادار و گرنگە. ئەمەش دەریدەخات کە پرسی کورد ئیتر بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. لە زۆر ناوچەی جیهان گەلان، سۆسیالیستەکان، ژنان، گەنجان، ژینگەدۆستان، هونەرمەدان، رۆشنبیران، نوسەران و ئەکادیمیسیەنەکان بەشداری ئەم هەڵمەتە بوون، بانگەوازیان راگەیاند و هۆشدارییان بە جیهاندا. ئەمەش دەریدەخات کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چیتر ناتوانێت رێبەر ئاپۆ لە زینداندا رابگرێت.
پێویستە گەلەکەمان هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە نیشان بدات بەرامبەر ئەوانەی کە دەیانەوێت ڕێگری لە هەنگاوەکە بکەن
هێزە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی تورکی فاشیست و بەشێک لە کوردە خائینەکان بە مەبەستی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیرییەکی ڕەها ئەنجام دەدەن. پێیان وایە کە بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆ بێ کاریگەر دەکەن، بەڵام ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن. چونکە ڕێبەر ئاپۆ ئێستا لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی: پارێزنامەکانم لە هەر کوێیەک بن، کتێبەکانم لە هەر کوێیەک بن، منیش لەوێم. ئەمڕۆ دەبینین پاراستن و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووەتە بە هەموو جیهان. ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی نییە، بەڵکو لە هەموو جیهاندا دەژی. هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لەمە بکات. بەڵگەی ئەوەش دۆستانی کوردن. ئێستا لە هەموو جیهاندا دەستیان بە هەنگاوێکی گەورە کردووە. لە بەیاننامەکەیاندا باسیان لەوە کردووە کە پێویستە ئێستا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت و کوردیش ببیت بە خاوەنی ستاتۆی خۆی. ئەوان دەستنیشانیان کرد کە بۆ بەدەست هێنانی ئەم ئامانجە تێکۆشانی خۆیان گەورەتر دەکەن. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پەرەیان بە کەمپینەکە داوە، بەشدارییان لە کەمپینەکەدا کردووە، ماندوو بوون و بانگەوازیان کردووە، و بە ناوی تەڤگەرەکەمان و گەلی کوردستانەوە سوپاس و پێزانینی خۆم پێشکەش دەکەم.
لەم پڕۆسەیەدا هێندەی تر بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانی گەلی کورد گەورە بووە. ئەگەر غەیرە کورد-کوردستان، دۆستەکانمان، ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی بەم شێوەیە بپارێزن، ئەگەر ڕایبگەیەنن کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ پێگەی گەلی کورد تێدەکۆشن، ئەوکات گەلی کورد ئەنجامیک بەدەست دەهێنێت. ئەم کەمپینە کە لەلایەن دۆستانی کوردەوە دەستی پێکردووە، پێویستە گەلی کورد پاڵپشتی بکات و کەمپینەکە بە هەموو شێوەیەک فراوانتر بکرێت و بگاتە ئامانجی خۆی. ئێستا گەلی کورد دەڵێن، مادام هاوڕێکانمان دەستیان بە کەمپینێکی وا کردووە، دەبێت ئێمەش ئاڵای ئەم کەمپینە هەڵبگرین. ئەمە فکرێکی ڕاستە. پێویستە گەلی کورد ئەم کارە بکات. کاتێک گەلی کورد دەیەوێت ئەرکی خۆی بۆ خۆی، بۆ ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکات، لەوانەیە لەلایەن هەندێک کەسەوە رووبەروی هەندێک ئاستەنگ ببیتەوە. ئەوانەی کە دەیانەوێت کەمپینەکە تێکبدەن، لاواز بکەن یان بەربەست بخەنە بەردەمی هەن. پێویستە گەلەکەمان ئەمە قبوڵ نەکات، بە ئیرادە و بوێریەوە لە دژی ئەمە بوەستێت. ئەگەر گەلەکەمان بەم شێوەیە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات، کەس ناتوانێت ئەم کەمپینە بوەستێنێت. بەم شێوەیە کەمپینەکە دەگاتە ئامانجەکەی.
دەبێت گەلی کورد، هێزی دیمۆکراتیک و ئازاد بۆ هەڵمەتی ' ئازادی بۆ عەبدۆڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' چی بکەن؟
کە دەڵێم گەلی کورد، گەنج، ژن، پیر و منداڵ دەگرێتەوە. هەرکەسێک کە دەلێت 'من کوردم، ولاتپارێزم، دیموکراتم، شۆڕشگێڕم، لە کوردستان ئازادی و دیموکراسیم دەوێت، دەمەوێت ئازاد بژیم، دژی داگیرکاری، تیرۆر و فاشیزمم'، دەبێت ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی بەجێ بگەیەنێت. هەر وەک چۆن مرۆڤایەتی لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا چارەسەری کێشەکانی خۆی دەبینێت و لەبەر ئەمەش خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکات و دەیەوێت بەم شێوەیە کێشەکانی چارەسەر بکات، پێویستە کورد زیاتر لە هەموو لایەک پشتیوانی لە پارادایم و هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بکات. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو کۆمەلگای کورد، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ مرۆڤایەتی رەنجی داوە و تا ئێستاش کار دەکات، ئەمەش کارەش لە هەلومەرجیێکی وەک ئیمرالیدا ئەنجام دەدات. بەڵام بە تایبەتی بۆ ژنان کاری دەکرد. ئەگەر ئەمڕۆ ژنان لە هەموو جیهاندا بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' خۆیان بەرێکخستن دەکەن، ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی داهێنا و پێشی خست.
ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لە پێناو ئازادی ژناندا رەنجی داوە. بۆیە دەستنیشانی کرد، "تا ژن ئازاد نەبیت کۆمەڵگا ئازاد نابێت". هەر بۆیە ئازادی ژنی کرد بە بنەما. لەبەرئەوەی ژنان ئەمە دەزانن، خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و بۆ ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن. من باوەڕم وایە کە ژنان لە هەموو کەسیک زیاترخاوەنداری لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لەو باوەرەدام کە پێشەنگایەتی ئەو کەمپەینە بکەن کە لەلایەن دۆستانمان پێش خراوە. بەم شێوەیە دەتوانن ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەن. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ رەنجی گەورەی بۆ گەنجان دا. گەنجانیش ئەمە دەزانن. لە ڕاستیدا ئەو تەڤگەرەی کە ڕێبەر ئاپۆ دروستی کردووە، تەڤگەری گەنجانە. ئەگەر ئەمرۆ تەڤگەرەکەمان سەرەرای پیلانگێری، خیانەت و هێرش گەیشتووە بەم ئاستە و بووە بە هیوایەک بۆ گەلەکەمان، بەهۆی پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانەوە بووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پەکەکە هەمیشە زیندووە، بەرخۆدان دەکات، گۆرانگاری دروست دەکات و هیوا دەبەخشێت. من لەو باوەرەدام کە گەنجان زیاتر لە هەموو لایەک پشتگیری ئەم کەمپینە دەکەن، پێشەنگایەتی دەکەن و ئەرک و ڕۆڵی خۆیان بەجێدەهێنن.
ڕێبەر ئاپۆ هەروەها بۆ هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی لە تورکیا رەنجی کێشا، ئێوە ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەیی کە دەکەوێتە سەر شانی ئەوان چۆن ھەڵدەسەنگێنن؟
ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی سەرەتای بزوتنەوەکەدا وەک چۆن گەلی کوردی بە بنەما گرت، گەلانی تورکیاشی بە بنەما گرت. وەک چۆن لە پێناو گەلی کورددا بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ، لە پێناو گەلانی تورکیاش بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت. هەرگیز جیاوازی لە نێوان گەلی کورد و گەلانی تورکیا دانەنا. لە تورکیا تێکۆشان لە پێناو دیموکراسی و ئازادی ئەنجامدرا، قۆربانییەکی زۆر درا، شەهید درا و ھەندێک لەوان بەهۆی ئەو تێکۆشانە لە سێدارە دران. ڕێبەر ئاپۆ ئەو بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کە لە تورکیا بەرەوپێش دەچوو بە بنەما گرت. بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن دەتوانێت درێژە بەو بزووتنەوەیە بدات، چۆن دەتوانێت ئەو شەهید و شۆڕشگێڕانە بە زیندوویی ڕابگرێت؟ بەو ھۆیەوە پەکەکەی دامەزراند. واتا پەکەکەی نە تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتیش دامەزراند. بۆ ئەوەش قوربانییەکی زۆریدا. هەر بۆیە دیموکرات و سۆسیالیستەکانی تورکیا، ئەوانەی دژی فاشیزم دەوەستنەوە، ئەوانەی خاوەنداری لە بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی دەکەن و دەڵێن ئێمەی گەل بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین، دەبێت ئەرکی خۆیان بەرامبەر گەلی کورد جێبەجێ بکەین. ئەگەر ئەوان ئەرک و به ڕپرسیارێتییەکانیان جێبەجێ نەکەن، ناتوانن بڵێن دیموکرات و سۆسیالیستن. واتا بە بەر چاوی هەموو کەسێکەوە لە دژی گەلی کورد و سۆسیالیست جینۆساید ئەنجام دەدرێت. لە ھەر شوێنێکی جیھان بن سۆسیالیست و دیموکراتەکان، جینۆسایدکردنی گەلان قبووڵ ناکەن و لە دژی دەوەستنەوە.
لە جیھاندا نموونە زۆرن. کاتێک فەڕەنسا دەستوەردانی لە جەزائیردا کرد و ئەشکەنجە، کۆمەڵکوژی، تاڵانکردن و دەستگیرکردنی ئەنجامدا، شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستەکانی فەڕەنسا دژی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان وەستانەوە. هەر بۆیە فەڕەنسا ناچار بوو لە جەزائیر بکشێتەوە. واتا چەپگر، دیموکرات و سۆسیالیستەکانی تورکیا دەبێت ئەوە بە بنەما بگرن. ئەگەر چاویان لەسەر ئەو شتانەی کە ڕوودەدات، بنوقێنن و دەنگ ھەڵنەبڕن، بە خۆتان بڵێن سۆسیالیست و دژبەری فاشیزم و جینۆساید، ئەوە درۆیه. پێوەری دیموکراسی و سۆسیالیزم شێوازی مامەڵەکردن بەرامبەر بە گەلی کورد و بەرامبەر بە دەوڵەتی تورکە. ئەگەر دژی سیاسەت و جینۆسایدی دەوڵەتی تورک نەوەستێتەوە، ئەگەر شانبەشانی گەلی کورد نەوەستێتەوە، ئەگەر دژی دەسەڵاتی تورک نەوەستێتەوە، هەرچەند بڵێت سۆسیالیستە، دیموکراتخوازە و وڵاتپارێزە، درۆ دەکات. چونکە ئەمڕۆ تێکۆشان لە کوردستان بەرەوپێش چووە، بە هەموو شێوەیەک ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکی خستووەتەڕوو. تەنانەت مرۆڤێکی ئاساییش دەتوانێت ڕاستی دەوڵەتی تورک، مامەڵە و ھەڵسوکەتی بەرامبەر گەلی کورد و گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی ببینێت. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت مرۆڤ بە چاوی گومانەوە لەو کەسانە بڕوانێت کە ئەو ڕاستییە نابینن. ئەوەی لە هێزە دیموکرات و سۆسیالیستەکان لە تورکیا داوا دەکرێت، ئەوەیە کە لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بوەستنەوە و لە پێناو ئازادی جەستەییدا تێکۆشان بکەن.
لە یەکی تشرینی یەکەمدا دوو شەڕڤانی گیانبازی پەکەکە رۆژهات و ئەرداڵ شاهین لە ئەنقەرە چالاکی گەورەیان ئەنجامدا و ئەنقەرەیان هەژاند. دەوڵەتی تورک ئەو چالاکیەی کردە پاساوێک و هێرشی کردە سەر رۆژئاوا. چ پەیوەندییەک لەنێوان چالاکیەکەی ئەنقەرە و هێرشەکانی سەر رۆژئاوا هەیە؟
سەرەتا هاوڕێ رۆژهات و ئەرداڵ بە رێزەوە یاد دەکەمەوە. ئەو هاوڕێیانە لە پێناو گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا ئەرکێکی مێژووییان بەجێگەیاند. لەخۆبووردەییەکی گەورەیان کرد. بە قارەمانێتی گەورەوە چوونە سەر دوژمن. چالاکیەکەیان لە دژی ناوەندێک کە تیایدا جینۆسایدی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، واتە لە دژی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەت، بە ئەنجام گەیاند. دوژمن دەیەوێت گەلی کورد پاکتاو بکات. هاوڕێیانیشمان بە چالاکیەکەیان پەیامی ئەوەیاندا "ئەگەر ئێوە دەتانەوێت گەلی کورد پاکتاو بکەن ئێمە ئەوە قەبوڵ ناکەین و ئەوانەی دەیانەوێت ئێمە لەناو ببەن، با بزانن کە ئێمە ئەوان پاکتاو دەکەین'. گەلی تورکیا لە رێگەی قڕکردنی گەلی کوردەوە ناتوانێت بژیت و بەرەوپێش بچێت. ئەوانەی جینۆساید بەرامبەر گەلی کورد ئەنجام دەدەن، خۆیشیان کۆمەڵکوژ دەکرێن. هاوڕێیانمان بە چالاکیەکەیان ویستیان ئەوە بە دەوڵەتی تورک و کۆمەڵگەی تورک بڵێن. لەبەر ئەوە ئەمە چالاکییەکی مێژووییە. ئەم چالاکیە پڕۆپاگەندەی چەپەڵی دەوڵەتی تورکی پوچەڵ کردەوە. لەبەر ئەوەی پرۆپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە پەکەکەمان بە شەڕی تایبەت لەناوبردووە. پڕۆپاگەندەی ئەوەی پەکەکە نەماوە و ناتوانێت هیچ بکات، ئێمە ئارامی و سەقامگیریمان لە تورکیا دەستەبەر کردووە، ئێمە هەموو رۆژێک ئەوەندە گەریلا دەکوژین.. ئەم پڕۆپاگەندانەیان دەکرد.
لەبەر ئەمەش دەردەکەوێت کە دەسەڵاتیەک کە لە سەر کوشتن خۆی بە زیندوویی رادەگرێت و پڕۆپاگەندەی ئەوە دەکات، دەسەڵاتدارییەکی فاشیست و قڕکەرە. سەرباری ئەو پڕۆپاگەندانەی لە ناوخۆ و هەمیش لە دەرەوە دەیانکرد (هەندێکیش هەبوون کە بڕوایان بەو پڕۆپاگەندانە کردبوو) چالاکی ئەنقەرە ئەو پڕۆپاگەندانەی پوچەڵکردەوە. ئەو چالاکیە جارێکی دیکە دەریخست کە دەوڵەتی تورک هەموان دەخەڵەتێنێت. هەرچەندە شەڕێکی ئەوەندە گەورەش هەبوو، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دەیوت شەڕ بوونی نییە و کێشەی کورد بوونی نییە. بەم جۆرە شەڕی گەورەی دەشاردەوە. لەبەر ئەوەش سەربازە کوژراوەکانیشی لە رای گشتی دەشاردەوە. بەردەوام پڕۆپاگەندەیان دەکرد کە گەریلایان کوشتووە و کۆتاییان بە پەکەکە هێناوە. ئەم چالاکیە دەریخست کە هەموو ئەوانە درۆن. دوژمن ەری سوڕما و شۆک بوو، لە بەر ئەو چالاکیە راستی دەوڵەتی تورک بە تەواوەتی ئاشکرابوو، پڕۆپاگەندەی ئەوان پوچەڵکرانەوە و دئاشکرابوو کە شەڕێکی گەورە لەئارادایە. لەبەر ئەوە شڵەژان کە چی بکەن. ویستیان بە هێرشەکانیان کاریگەری ئەو چالاکیە تێکبشکێنن.
ناتۆ و ئەمریکا گڵۆپی سەوزیان بۆ دانەگیرساندایە دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی ئەم هێرشە ئەنجام بدات
هەموو رۆژێک لە باکوور کوردان دەستگیر دەکرێن. ناوی 'ئۆپراسیۆنی قارەمانان'یان لەو هەڵمەتی رەشبگیری و زیندانیکردنە ناوە. چ قارەمانێتییەکیان کردووە کە بوونە قارەمان. ئەو ناوە بۆ خەڵەتاندنی گەلە. دەبێت گەلی تورک لێپرسینەوەیان لێبکێت، بڵێن ئێوە چ قارەمانێتییەک دەکەن. قارەمانیتان ئەوەیە کە بە هەموو هێزتانەوە هەڵدەکوتنە سەر ماڵان، خەڵک دەگرن، ئەشکەنجە، سوکایەتی دەکەن و راپێجی زیندانیان دەکەن؟ ئەمەیە قارەمانی؟ هەموو رۆژێک لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هێرش ئەنجام دەدەن، دەڵێن نازانم ئەوەندەمان گەریلا کوشت. کاتێک گەریلایەکیش شەهید نەبێت، گەل و وڵاتان بەم جۆرە دەخەڵەتێنن. لە بنەڕەتدا ئامانجەکەیان رۆژئاوابوو. زۆر دەمێکەیە کە بڕیاریان دابوو هێرش بکەنە سەر رۆژئاوا. ئەردۆغان بە ئاشکرا وتی، ئێمە بڕیارمان داوە و چاوەڕێین. چالاکی لە ئەنقەرەیان کردە پاساو و هێرشیان کردە سەر رۆژئاوا. وتی، ئەوانەی چالاکیەکەیان کردووە لە رۆژئاواوە هاتوون، بۆیە رۆژئاوا مەترسییە بۆ سەر ئێمە، بۆیەش تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە. خۆی لە خۆیدا ئەو بڕیارەی پێشتر دابوویان بەم جۆرە جێبەجێیان کرد. ئەوانیش و هەموو دنیاش دەزانن کە ئەو هەڤاڵانە لە رۆژئاواوە نەچوون. بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیاری کوردانە هێرشی کردەسەر رۆژئاوا. بەر لەوەی هێرش بکەن وتیان کە ئەوان وێستگەکانی کارەبا، کارگەکان، یاخود هەر شتێک لە سەر زەوی هەبێت دەکەنە ئامانج، سوپا و هەواڵگریمان هێرش دەکەنە سەر هەموو شتێک. دەبێت لایەنی سێهەمیش لە تەنیشتەوە بوەستێت، یاخود کەس رێگرییمان لێنەکات، کێ بەرامبەرمان بوەستێتەوە ئێمە دەیکەنە ئامانج.
تورکیا بە تەنیا ئەو هێزەی نییە کە ئەو هێرشە دڕندانەیە بکاتە سەر رۆژئاوا. بە بڕیاری ئەمریکا و ناتۆ هێرشیان کردەسەر زۆر شوێنی نیشتەجێبوون. لەبەر ئەوەی ئەندامی ناتۆیە. ئەگەر ناتۆ رێگەی پێنەدا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر رۆژئاوا. دەوڵەتی تورک نە بە یاساکانی شەڕ و نە بە پێوەرە ئەخلاقیەکان شەڕ ناکات. چۆنی بوێت بەو جۆرە دەکات. دەیەوێت کوردان لەناوببات و کۆتاییان پێبهێنێت. هەربۆ ئەو مەبەستەشە هەموو شوێنێک بۆردومان دەکات. شوێنی نیشتەجێبوون هەڵدەتەکێنێت. وێستگەکانی کارەبا، پرۆژەکانی ئاو، سایلۆکانی گەنم، پاڵاوگەکانی نەوت، نەخۆشخانە و کارگەکان بۆردومان دەکەن. ئەوان لەناو ببات خەڵک چۆن دەتوانن لەوێدا بژین؟ ئەمە بێ ئەخلاقیەکی گەورە و تاوانی شەڕە. ئەوانەی رێگە بەوە دەدەن دەبنە هاوبەش و هاوکاری دەوڵەتی تورک. گەلەکەشمان ئەمەی وت، وتیان ئەمە قەبوڵ ناکەن، چی دەبێت با ببێت خاکی خۆیان جێناهێڵن. رەنگە ژیانمان لە دەست بدەین، بەڵام لە سەر خاکی خۆمان ژیان لە دەست دەدەین. بەو بۆنەوە سپاسی خەڵکی رۆژئاوا دەکەم. شەهیدانی رۆژئاوا بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنمەوە.
ئەردۆغان لە لایەکەوە ئەو هێرشانە بۆسەر ڕۆژئاوا ئەنجام دەدات، لە لایەکی دیکەشەوە خاوەنداری لە غەززە دەکات. ئەو دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
ئەوانەی بوونە ھۆی پرسی کورد و فەلەستین هەمان ئەو هێزانەن. نایانەوێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن. چونکە سیستمی خۆیان لەسەر پرسی کورد و فەلەستین بونیاد ناوە.
ئەردۆغان، تورکیا، دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن درۆ و فرتوفێڵ دەکەن. شتەکان بە بەرچاوی هەمووان ئەنجام دەدەن و دەڵێن گوایە کەس ئاگاداری ئەوە نییە. ناوبراو خاوەنداری لە غەززەی فەلەستین دەکات. ئەوانەی جینۆسایدی کوردان بە بنەما دەگرن هەرگیز ناتوانن دۆستایەتی لەگەڵ گەلی فەلەستین بکەن. ئەوە ئەستەمە. دوو کێشەی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونیان هەیە. یەکێکیان پرسی فەلەستینە، ئەوی دیکەیشیان پرسی کوردە. ئەگەر ئەو کێشانە چارەسەر نەکرێن، هەرگیز شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی نایەت، دیموکراسی و ئازادی بەدینایەت و کۆمەڵکوژییەکانیش کەم نابنەوە. ئەوانەی بوونە هۆکاری پرسی کورد و فەلەستین هەمان ئەو ھێزانەن. نایانەوێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن. چونکە سیستمی خۆیان لەسەر پرسەکانی کورد و فەلەستین بونیاد ناوە. سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەرگیز نایەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێن. هەر بۆیە هەموو جۆرە کێشەیەک دەنێنەوە.
گەلەکەمان، گەلی فەلەستین، گەلانی ناوچەکە، دەبێت باش لەو ڕاستییە تێبگەن. ئێمە دەمانەوێت کورد و عەرەب بەرەو پێشەوە بچن. ھەر بۆیە ئەوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بوون، کێشەی خۆیان هەیە، نادادپەروەریان بەرامبەر دەکرێت، بەردەوام شەڕە و ئەوەی کۆمەڵکوژ دەکرێت، گەلە. ئەوانەی ئەو کێشانە دروست دەکەن، چۆن هەموویان پێکەوەن، دەبێت کورد و فەلەستینیەکانیش لە بەرامبەریان بوەستنەوە. بۆیە ئێمە باسی ھاوپەیمانی کورد و عەرەب دەکەین. عەرەبیان دابەشکردووە بەسەر ٢٢ دەوڵەتدا، کوردیشان کردووەتە چوار پارچە. ئەوانەی لە خوێنی کورد و عەرەب دەمژن، ئەو ھێزانەن. ھەر بۆیە دەبێت ھاوپەیمانی کورد و عەرەب بەرەوپێش ببرێت. ئەگەر پەرە بە هاوپەیمانییەکەیان بدەن، ئازاد دەبن. پرسی گەلی فەلەستین کێشەیەک نییە لەمڕۆدا دروست بووبێت. کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و مێژووییە. کێشەی مافە. ھەربۆیە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەکەمان، گەلی فەلەستین و تێکۆشانیان بۆ خۆمان بە بنەما گرتووە. ئەوەی بە ڕەوا بینییوە، خۆی بە تێکۆشانەکەیان گەیاندووە و لە پێناویدا قوربانی داوە. هۆکارێکی دیکە کە ئەو پیلانگێڕییە ڕوویدا، هاوپەیمانی ئێمەیە لەگەڵ فەلەستینییەکان و عەرەبەکان بوو.
لێرەدا دەمەوێت باسی چەند شت بکەم. شێوازی حەماس راست نییە، دەبێت مرۆڤ رەخنەی لێبگرێت. بەڵام ئەوەی کە مرۆڤ رێبازی حەماس بکاتە پاساو و هێرش بکاتە سەر گەلی فەلەستین ئەمەش راست نییە. رێبازی حەماس چەندەش هەڵە بێت، ئەو هێرشانەشی بەو بیانووەوە دەکرێنە سەر گەلی فەلەستین ئەوەندە هەڵەن. لە روانگەی ئێمەوە هەڵەن. بەم جۆرە کێشەی فەلەستین- ئیسرائیل هەرگیز چارەسەر ناکرێت، بەڵکوو زیاتر قووڵی دەکاتەوە. کێشەی نوێ لە ناوچەکە سەرهەڵدەدات. ئەمە زۆر مەترسیدارە. دەبێت گەلی فەلەستین و جوو پێکەوەژیان بە بنەما بگرن. پێداگری لەسەر نەتەوە-دەوڵەت نەکەن. نەتەوە دەوڵەت هەرگیز کێشەی ئەوان چارەسەر ناکات. تادێت کێشەکە گەورە دەبێت. هەندێک دەڵێن چارەسەرەکە ئەوەیە کە دەوڵەتێکی فەلەستینی پێکبێت. ئەمە راست نییە. ئەوانەی لە ناوچەکە نەتەوە دەوڵەتن هێشتاش گیرۆدەی کێشەن، لەسەر خاکی خۆیان دەبنە کۆجبەر. خۆی لە خۆیدا ئەمە چارەسەری نییە. چارەسەری بە پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ دێتەدی. بە پەرەپێدان بە نەتەوەی دیموکراتیک دەبێت. دەبێت ئەمە بۆخۆیان بە بنەما بگرن. هەربۆیە هەم جوو، هەمیش گەلی فەلەستین دەبێت نەتەوەی دیموکراتیک بۆ خۆیان بە بنەما بگرن. تەنیا مەگەر ئەو کاتە بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن. دوایین نمونە کە نەتەوە دەوڵەت ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، شەڕی ئەرمەنی و ئازەریەکانە. هەردووسیان خاوەن دەوڵەتن. بەڵام لە ناوچەکانیان شەڕی دژوار و کۆمەڵکوژی دێنە ئاراوە. ئەگینا ئەمە چارەسەری نییە. چارەسەر بە هێڵی رێبەر ئاپۆیە، بە پارادایمی ئەوەوە مسۆگەر دەبێت کە لەپێناو مرۆڤایەتیدا گەشەی پێداوە. کێشەکە تەنیا مەگەر بەم جۆرە چارەسەر بکرێت.
شەڕ لە نێوان سوپای تورکی داگیرکەر و گەریلا بەردەوامە. دۆخی شەڕ لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا چۆنە؟
لە کەسایەتی ھەڤاڵ ڕۆژهات، ئەرداڵ و شەهیدانی ئاسایش لە دێرک و لە کەسایەتی شەهیدانی ئامەد، یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشان بە پێزانینەوە دەکەمەوە، ڕێز و خۆشەویستی خۆمیان پێشکەش دەکەم. ئێستا لە نێوان ئێمە و دەوڵەتی تورک شەڕێکی دژوار لە ئارادایە. دەوڵەتی تورک بۆ شاردنەوەی ئەو ڕاستییە، زۆر تاکتیک بەکار دەھێنێت. باسی ئەو سەربازانەیان ناکەن کە دەمرن. هەندێک جار یەک یان دووانیان ئاشکرا دەکەن. بەردەوام دەڵێن 'تا ئێستا ئەوەندە گەریلامان کوشتووە'. بەوە دڵخۆش دەبن. ئەو ئەقڵییەتە لە لای کۆمەڵگا دروست دەکەن کە گوایا گەریلایان لە ناو بردووە. ئێمە بۆخۆمان ئەو ھەڤاڵانەی شەھید دەبن ڕایدەگەیەنین. دوای ئاشکراکردنی ئێمە ١٠، ٢٠ ڕۆژ، یان چەندین مانگ دواتردەڵێن ئێمە لە ئۆپەراسیۆنێکی میت دا ئەوەندە کەسمان کوشتووە. هەمووان ھەڵدەخەڵەتێنن. بیرکردنەوەی ئەوەی سەرکەوتوون، دەگەنە ئەنجام دروست دەکەن. هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتژمێرێک بۆردومان دەکەن.
ئەو چەکانەی لە جیهاندا قەدەغەکراون بەکاردەهێنن. تەقەمەنی کیمیایی لە دەوروبەر بەکاردەهێنن و ئامنجیان ئەوەیە کە لەبەردەم تونێلەکانی شەڕدا هەڵیان بدەن. دەیانەوێت بەم جۆرە دەست بە سەر تونێلەکاندا بگرن و هەڤاڵان شەهید بکەن. سەرباری هەموو ئەمانە ناگەنە ئەنجام، گەریلا لە هەلومەرجی دژواردا بە قارەمانی گەورەوە دەوەستنەوە. لە دژی دەوڵەتی تورک، تەکنەلۆژیای ناتۆ، هەڤاڵان داستان دەنوسنەوە. بەم بۆنەوە سڵاو لە هەڤاڵانی هەپەگە و یەژاستار دەکەم و پیرۆزباییان پێدەڵێم. ئەوان تەنیا قارەمانی گەلی کورد نین، بەڵکوو قارەمانی مرۆڤایەتین. پارێزگاری لە بەها مرۆڤایەتیەکان دەکەن. ئەگەر لەبەر پەدەکە نەبوایە، دەوڵەتی تورک لەم شەڕەدا شکستی دەهێنا و لەناو دەچوو. دەوڵەتی تورک کە هێشتا پێداگرە لەسەر شەڕ ئەمە لەسایەی پشتیوانیەکانی پەدەکەیە.. دەبێت کورد باش ئەوە بزانن. دەوڵەتی تورک، بە تایبەتی میدیای ئاکەپە شەڕی دەرونی تایبەت بەڕێوەدەبات. وەک چۆن لە ئەڵمانیا لە سەردەمی هیتلەردا گۆبڵز بە پرۆپاگەندە مرۆڤەکانی دەخەڵەتاند، میدیای ئاکەپەش ئەمەی دەکرد. کەناڵەکان لە سەرلەبەیانیەوە تائێوارە نیشانی دەدەن کە چۆن چەک دروست دەکەن و تەکنەلۆژیا چەندە باشە. واتە پەیامی ئەوە دەدەن کە دەوڵەتی تورکی بە سەربازی چەندە بەهێزە، هێزێکی جیهانییە، ئیتر کەس ناتوانێت بەرامبەر بە تورکیا بوەستێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، پڕوپاگەندەی قێزەون بڵاو دەکەنەوە. "پەکەکە تەڤگەری ئازادی نییە، دەوڵەتانی بیانی پشتیوانی لێدەکەن، ئەم دەوڵەتانە گەشەکردن و بەهێزبوونی تورکیایان ناوێت، ئەوان پشتگیریی پەکەکە دەکەن بۆ بەرگرتن بە تورکیا، ئەگەر ئەم هێزە یارمەتی پەکەکەی نەدات، پەکەکە ناتوانێت بمێنێتەوە، ئەوان پەکەکە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاردەهێنن، پەکەکە ڕێگەمان نادات دەوڵەمەندی تورکیا دەربخەین و بیخەینە خزمەتی گەلەوە. ئەگەر ئەم دەوڵەمەندییە دەربخەین، گەلی تورکیا بەهێز دەبێت، دەتوانن بەرامبەر هەموو کەسێک لە جیهاندا بوەستنەوە. هۆکاری هەژاری گەلی تورکیا پەکەکەیە. پەکەکە پەیوەندی لەگەڵ هێزە بیانییەکان هەیە. دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان وامان لێدەکەن لەگەڵ پەکەکە شەڕ بکەین بۆ ئەوەی نەتوانین نەوت و کانزاکان دەربهێنن تاوەکو تورکیا بە هەژاری بمێنێتەوە''. بەم جۆرە پرۆپاگەندە دەکەن.
بەم شێوەیە دەیانەوێت ڕەوایەتی بدەنە کۆتایی هاتنی پەکەکە و قڕکردنی کورد. بەم شێوەیە دەیانەوێت پشتگیری گەلانی تورکیا و جیهان بەدەست بخەن. ئەوە ئەمریکا بوو کە ئاکەپەی هێنایە سەر دەسەڵات. ئەمریکا و ناتۆ و بەشێک لە دەوڵەتانی ئەوروپی پشتیوانی تورکیا دەکەن لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی قڕکردن. بە هێزی ئەمانە ئاکەپە لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە و سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات. ئەو چەکانەی کە بەکاریان دەهێنن هەموویان چەکی ناتۆن. ئاکەپە-مەهەپە ڕاستییەکان دەشێوێنن. هەمووان بەم شێوەیە فریو دەدرێن. تاکتیکەکانی گۆبڵز کە لەسەر گەلی ئەڵمانیا جێبەجێ کرا،ئێستا ئاکەپە جێبەجێی دەکات. هەر بۆیە کەس ڕاستی لە درۆ جیا ناکاتەوە. بەم شێوەیە شەڕی تایبەت دەکات. بەم شێوەیە دەسەڵات ئاڕاستە دەکات و بەهێزی دەکات. پێویستە گەلەکەمان و گەلی تورکیا بە باشی ئەمە بزانن.
کۆبوونەوە لەنێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک، ئێران و دەوڵەتی تورک کراوە. دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر مەخمور. هێرش بۆ سەر باشور ڕۆژانە بەردەوامە. کۆبوونەوە لەنێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک، ئێران و دەوڵەتی تورک چۆن دەنرخێنن؟
پەدەکە و بەتایبەت بنەماڵەی مەسعود بارزانی چارەنووسی خۆیان خستۆتە دەستی تورکیا. بەتەواوی چوونەتە خزمەتی دەوڵەتی تورک. ئەوان نەک تەنها لە باشور بەڵکو لە هەموو شوێنێک هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن. پەدەکە شەڕێکی تایبەت لە دژی پەکەکە دەکات. بە سەربازی، هەواڵگری، بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ دەوڵەتی تورکن و دژی پەکەکە شەڕ دەکەن. پەدەکە دەیەوێت بێجگە لە باشور، پەیوەندیی پەکەکە لەگەڵ هەموو شوێنێک ببڕێت، لە هەموو شوێنێکی دونیا گۆشەگیری بکات، گەمارۆی بدات، بیخاتە ژێر دەستی خۆی، لەناوی ببات. هەڤاڵ و دۆستەکانمان دەڵێن ئەو دوژمنایەتیەی پەدەکە بەرامبەر بە ئێوە دەیکات، بەرامبەر تورک نایکات. ئەوە ڕاستە. پێویستە گەل ئەمە بزانێت. بارزانی نەک هەر لە مەتینا و چیای جودی و ئاڤاشین هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات، بەڵکو لە هەموو شوێنێک، بە تەواوی خزمەت بە سیاسەتی قڕکردن دەکات. پێویستە گەلەکەمان لێپرسینەوە لەمە بکات. ئەم هێڵە خزمەت بە دوژمن دەکات. ڕەوایەتی دەبەخشێتە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد. ئەمە ئەرکی پەدەکەیە.
لە هەولێر نوێنەری کەنەکە کوژرا، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە و شەرمەزاریان نەکردووە و کەسیش دەستگیر نەکراوە. بەڵام لە ئەنقەرە چالاکییەک دژی ئاسایشی تورک ئەنجامدراپەدەکە دەستبەجێ ئەو چالاکییەی شەرمەزار کرد. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پەدەکە لەگەڵ کێیە و خزمەت بە کێ دەکات. بۆچی چالاکییەکەی ئەنقەرە شەرمەزار دەکات؟ ئەو چالاکییە لە دژی ئەوان نەکرا، دژ بە ئاسایشی تورک ئەنجامدرا کە کورد دەکوژێت. لەبری ئەوەی پێی خۆش بێت، شەرمەزاری دەکات. بەڵام بۆ ئەو لایەنە شەرمەزار ناکات کە دەنیزی شەهید کرد، بۆچی بکوژەکە دەستگیر ناکات؟ دەڵێت من حکومەتم، دەسەڵاتم هەیە، یاسام هەیە، لێرە کەس ناتوانێت هیچ بکات. لە ڕاستیدا دەسەڵاتێکی وای لە هەولێر دامەزراندووە کە ناتوانێت لە شوێنی خۆی بجوڵێت. لە هەموو شوێنێک کامێرا هەیە، بینای کەنەکە هەموو ڕۆژ و کاتژمێرێک لە ژێر چاودێریدایە. چۆن دەنیز لەوێ کوژرا و پەدەکە کەسی نەگرت. چونکە دەستی لە کوشتنەکەدایە. پەدەکە دەیەوێت عێراق تێکەڵ بکات بە سیاسەتی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورک. بۆ ئەوە کاردەکات. بەرپرسانی عێراق بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. دەیانەوێت عێراق بخەنە نێو پلانەکەیانەوە. دەڵێن چۆن پەکەکە لەناوببەین و قڕکردنی کورد تەواو بکەین.
دەمەوێت هۆشداری بدەمە عێراق. دەبێت عێراق بە بارزانی و دەوڵەتی تورکیا فریو نەخوات. ئەوان هیچ بەرژەوەندییەکیان لەم سیاسەتانەدا نییە. پێویستە داوای چارەسەری کێشەی کورد بکات بە ڕێگەی دیموکراتیک. ئەگەر دەوڵەتی عێراق لەگەڵ تورکیا و بارزانی یەک بگرێت و دژایەتی کورد بکات، زیانێکی زۆر بە خۆی دەگەیەنێت. هەندێک ڕاگەیاندنمان بڵاوکردەوە، بارزانی دەیەوێت لە هەندێک شوێن جێگیر بێت. جێگربوونی بارزانی، جێگیربوونی دەوڵەتی تورکە. بۆیە ئێستا دەوڵەتی تورک و بارزانی لە زۆر شوێن پێکەوە کار دەکەن، لە دژی ئێمە شەڕ دەکەن. لە هەندێک شوێن هێزەکانیان ١٠٠-١٥٠ مەتر لە یەکترەوە دوورن. تورکەکان هەندێک شوێنیان دروست کردبوو، کە لە زستاندا ڕۆیشتن، ڕادەستی بارزانییەکانیان کرد. ئێستا تورکەکان جارێکی تر هێرشیان کردەوە، دیسان بنکەکانیان ڕادەستی ئەوان کرد. یان پێکەوە کاردەکەن. دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک بووەتە سەروەر لە باشور. بادینان خەریکە دەبێتە شارێکی دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک خۆی جێگیر کردووە. دەوڵەتی تورک هەرچی بوێت دەیکات. بەم جۆرە، پەدەکە تەواو چۆتە خزمەتی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکەوە.
شتێکی تر هەیە بتەوێت بیڵێیت؟
بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بوونی کورد بە خاوەنی ستاتۆیەک، دۆستان و هەڤاڵانمان هەڵمەتێکیان دەستپێکرد. هەڵمەتەکە ڕۆژ بە ڕۆژ مەزنتر دەبێت. دەبێت ئەوەی لەسەر شانمانە بیکەین، بەشداری کەمپینەکە بکەین و بە ئەنجامی بگەیەنین. ئەمە داوای تەڤگەر و گەلەکەمانە. بۆیە پێویستە تەڤگەرەکەمان و هەموو لایەک بە تەواوی بەشداربن لەم هەڵمەتەدا. هەموو کارەکانیان بەگوێرەی ئەم هەڵمەتە ئەنجام بدەن. تا دەگەینە ئەنجام، پێویستە بە گوێرەی بناغەی هەڵمەتەکە مامەڵە بکەین. ئەمە کاری سەرەکی ئێمەیە. ڕۆڵی سەرەکی بۆ ژنان و گەنجان ئەمەیە. من باوەڕم وایە پێویستە ژنان و گەنجان پێشەنگایەتی ئەم هەڵمەتە بکەن. هەڵمەتەکە بەهێزتر بکەن.
چونکە ئێمە تەڤگەری گەنجانین، بانگەوازی من تایبەتە بە گەنجان؛ لەم هەڵمەتەدا کە دۆست و هەڤاڵەکانمان دەستیان پێ کردووە، پێویستە بە هەموو شتێک بەشداری بکەن و بگەنە گەریلا. گەنجان پێویستە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی خۆیان دژی قڕکردنی و شەڕی تایبەت بە بناغە بگرن. لەسەر ئەم بناغەیە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. گوێ نەدەن بە هیچ شتێکی تر. دوژمن هێرۆین و لەشفرۆشی و سیخوڕی دەسەپێنیت. دەیەوێت بەم شێوەیە جڤاک وێران بکات. حیزبول-کۆنترا بەسەر جڤاکدا دەسەپێنێت. دەڵێت "ئەگەر لەشفرۆشی و هێرۆین و سیخوڕیت ناوێت، دەبێت بچیتە لای حیزبول-کۆنترا". ئەوان ئەم سیاسەتە دەکەن. پووچەڵکردنەوەی ئەم سیاسەتە دەکەوێتە ئەستۆی گەنجان. گەنجان لە دژی لەشفرۆشی و سیخوڕی و هێرۆین تێکۆشانیان چڕتر بکەنەوە. پێویستە بزانن کە سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەسەر جڤاکەکەمان و گەنجان زۆر مەترسیدارە. پێویستە گەنجان بەرامبەر ئەم سیاسەتە بوەستن و خۆیان ڕێکبخەن و بەشداربن لە تێکۆشانی گەلی شۆڕشگێڕی".