عەبدولکەریم ئۆزبەک باوکی شەهید گیانی لەدەستدا
عەبدولکەریم ئۆزبەک لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئۆزبەک چەندین ساڵ لە جزیرە چالاکیی سیاسی بەڕێوەبرد و کوڕێکیشی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرابوو.
عەبدولکەریم ئۆزبەک لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئۆزبەک چەندین ساڵ لە جزیرە چالاکیی سیاسی بەڕێوەبرد و کوڕێکیشی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرابوو.
عەبدولکەریم ئۆزبەک بەڕێوەبەری پێشووی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە جزیرەی شڕنەخ و ئەندامی مەبیا-دەر، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئۆزبەک دڵی بە پاتری کاری دەکرد، نزیکەی مانگێک بوو لە نەخۆشخانەی حکوومی شارۆچکەی جزیرە چارەسەری بۆ دەکرا.
عەبدولکەریم ئۆزبەک، هەتا تەمەنی کۆتایی، لە نێو کار و چالاکییەکانی پارتە سیاسییە کوردییەکان بەشدار بوو. کوڕەکەی ئۆزبەک بە ناوی سەردار ئۆزبەک، لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆی شاری جزیرەدا شەهید کرا. ئۆزبەک دوای کوشتنی کوڕەکەی بووە ئەندامی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)بوو. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ئیدارەی بەڕێوەبەری هەدەپە ئەركدار بوو. عەبدولکەریم ئۆزبەک لەم دواییانەدا ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی هەدەپە بوو، لە هەمان کاتدا ئەندامی مەبیا-دەریش بوو.
تەرمی عەبدولکەریم ئۆزبەک لە گۆڕستانی عەسری شاری جزیرە بەخاک دەسپێردرێت.