بەغدا دەستوەردانی لە سیستەمی کۆتا و هەڵبژاردنی هەرێم کرد

دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە و بڕیاریدا کە باشوری کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش بکرێت.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی بۆ "کەمینەکان" بە نادەستووری لەقەڵەمدا.

هەروەها دادگاکە بڕیاریدا هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش بکرێت. ئەم بڕیارەش ژمارەی کورسییەکان لە ١١١ کوردییەوە دەکاتە ١٠٠ کورسی.

لە هەمان دانیشتن ڕاگەیاندرا کە پێویستە هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و هەموو داهاتەکانی تر ڕادەستی بەغدا بکات.

هەروەها لە بڕیارەکەدا هاتووە، دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی مافەکانە و دەبێت حکومەت مووچەکان لەکاتی خۆیدا بدات. لە هەرێمی کوردستان چەند جارێک مامۆستایان و فەرمانبەران دژی دواکەوتنەکانی مووچەکانیان خۆپیشاندان و بایکۆتیان ئەنجامداوە.