بەڵگەنامەی هەڵوێستی دەبەپە راگەیەندرا

لە بەڵگەنامەی هەڵوێستی دەبەپەدا سەرنج راکێشرا بۆ سەر ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئامادەباشی زیاتر بۆ بەڕێکخستنبوون.

پارتی هەڕێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بەر لە شەشەم کۆنگرەی نائاسایی خۆی کە ١٢ی تشرینی دووەم لە ئەنقەرە ساز دەکرێت، لە ناوچەی رەزانی ئامەد لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان بە دروشمی "ئێمە لە رێگەی کۆمەڵگەی رێکخستنکراوەوە ژیانی ئازاد بونیاد دەنێین" کۆنفڕانسی گەورەی خۆی ساز کرد. لە کۆنفڕانسەکەدا بە هەزاران کەس بەشداربوون و تیایدا بەڵگەنامەی هەڵوێست ئاشکرا کرا.

بەڵگەنامەی هەڵوێستی کۆنفڕانسی ئێمە بە کۆمەڵگایەکی رێکخستنکراو ژیانی ئازاد بونیاد دەنێین" بە زمانەکانی کوردی و تورکی ئامادەکرا. لە بەڵگەنامەکەدا نەخشەرێگەی هێڵی تێکۆشانی قۆناغەکە دەستنیشان کرا. هەروەها لە بەڵگەنامەی هەڵوێستدا ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رێگەی دیموکراتیک دیاریکرا.

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە کە لەبەرامبەر ئەو قەیرانە فرەلایەنانەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری خوڵقاندوونی و ئەو ئاڵۆزیانەی کە گەیشتوونەتە ئاستی مەترسی بۆ سەر ژیان و هەبوونی مرۆڤەکان تاکە رێگە چارە "مۆدێرنیتەی دیموکراتیک" و "کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکە".

هەر لەو بارەوە هاتووە: "کۆنفڕانسەکەمان لەسەر بنەمای ئەو راستیەی کە بەرامبەر بەو هێرش و ئاڵۆزیانە بێ جێگرەوە و بێچارە نییە، بە شێوەیەکی روون پێداگری خۆی لە سەر بەهێزکردنی تێکۆشان لەپێناو پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپاڕێزی ژن و بەشداری سەرجەم گەلان لەم تێکۆشانەدا دووپات دەکاتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو: " لەم چوارچێوەدا لە کۆنفڕانسەکەماندا بانگ لە سەرجەم لایەنە دیموکراتیکەکان کرا کە بەشداری لە تێکۆشانمان ببن و پشتیوانی لە پارتەکەمان بکەن لە بەرامبەر ئەقڵیەتی نەتەوە-دەوڵەتی تاکپارێز و نکۆڵیکاری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری گوڕ بە تێکۆشان بدەن و مزگێنی بەهاری ئازادی بە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدەن".

لە بەڵگەنامەی هەڵوێستی دەبەپەدا مافی دروستکردن و بونیادنانی قەوارە وەک مافێکی بێ گەڕانەوە دەستنیشان کراوە و لەو بارەوە هاتووە: "کۆنفڕانسەکەمان بڕیاری خۆی دوبارە کردەوە کە وەک مافێکی بێ گەڕانەوەی گەلی کورد، تا داواکاری دەستەبەرکردنی قەوارە بێتەدی، هەموو رۆژێک ئەو داواکارییە بەرزتر دەکرێتەوە. لە دۆخێکدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کوردستان لە دڵی ئەو ناوچەدایە رووبەڕووی تێکشکانی مێژوویی بووەتەوە، کۆنفڕانسەکەمان دروشمی "ئێمە بە کۆمەڵگای بەرێکخستنکراو ژیانی ئازاد بونیاد دەنێین" ئەوەی وەک ئامانج بۆ خۆی دەستەبەر کردووە، لەو چوارچێوەدا:

ئێمە لە دژی گۆشەگیری گوڕ بە بەرخۆدان دەدەین

بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان هێندەی ئیرادە و نوێنەری کۆمەڵایەتی و سیاسی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلی کوردە؛ رێبەرێکی مێژوویی و بیرمەندێکە کە چارەسەری بۆ کێشەکانی مرۆڤایەتی دەخوڵقێنێت. تاکە بەردەنگی چارەسەرکردنی پرسی کوردە لە رێگەی دیالۆگەوە. ماوەی ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی رەهادایە کە ئەوەش تاوانە لە دژی مرڤایەتی. ئەمەش گەورەترین بەربەست و لەمپەرە لەبەردەم چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیکی پرسی کورد. ناکرێت و ئەستەمە مرۆڤ بە بێ بەڕێز ئۆجالان راوەستە لەسەر پرسی کورد بکات. هەرهەوڵێکی بەوجۆرە و جیاکردنەوەی بەڕێز ئۆجالان لە چارەسەری پرسی کورد بەلای کوردەوە بە واتای خزمەتکردنە بە چارەسەرنەکردنی پرسی کورد. ئەزمونی رابردوو دەریخستووە کە ئەگەر بەڕێز ئۆجالان بدوێت و قسە بکات، کۆمەڵگا و باوەڕمەندان بە ئاشتی قسە دەکەن، کولتور و بەشەکانی کۆمەڵگا دێنەگۆ. بەپێچەوانەشەوە ئەگەر گۆشەگیری بە سەر بەڕێز ئۆجالان بسەپێندرێت، گەل و تەواوی بەشەکانی کۆمەڵگا گۆشەگیر دەکرێن. بەڕێز ئۆجالان بۆ سەرجەم گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی گەلی کورد لە رێگەی ئەندێشەکانیەوە پێشنیازی چارەسەری خوڵقاندووە؛ لە دەرەوەی پێکدادان و شەڕ، رێگەی دیالۆگ و دانوستانی بۆ چارەسەری کێشەکان کردووەتەوە. لەکاتی توندترکردنەوەی گۆسەگیری فاشیستیانەش، دۆخی شەڕ و پێکدادان دەستیپێکردووە، دوژمنایەتی دوورکەوتنەوەی گەلان، ئایینەکان و کولتورەکان لە یەکتر هاتووەتە ئاراوە.

گۆشەگیری رەهای نامرۆڤانە هەم رێگە لەبەردەم چارەسەری پرسی کورد دادەخات، هەمیش دەرفەت و هیواکانی ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلانی تورکیا لەبار دەبات. چارەسەرکردنی پرسی کورد لەسەر بنەمای داواکردنی قەوارە بۆ گەلەکەمان، بۆ هێنانەدی هیوای ئاشتی گەلان، لە رێگەی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری رەها لە سەر بەرێز ئۆجالان دەستەبەر دەبێت. ئەمەش ئەرکی ئەخلاقی، ویژدانی و کۆمەڵایەتی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەیە کە داکۆکی لە دۆزی دیموکراسی دەکەن.

لە کۆنفڕانسەکەماندا وەک خاڵی سەرەکی رۆژەڤ، تێکۆشان و بەرخودان لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان دەستنیسان کراوە و جەخت لەوەکراوەتەوە کە ژیانی ژێر گۆشەگیری بە هیچ جۆرێک مایەی قەبوڵکردن نییە".

لە بەشێکی دیکەی بەڵگەنامەی هەڵوێستی دەبەپەدا ئاماژە بە زەوتکردنی شارەوانییەکان کراوە لە لایەن قەیومەکانەوە و راگەیەندراوە، کە ئەو شارەوانیانە بەدەستدەهێننەوە و قەیومەکان شکست دەدەن.

بونیادنانی ژیانی دیموکراتیک، بەرێکخستنکردنی زیاتری گەل و زیاتر تێکۆشان لە پێناو مافەکانی ژنان و گەنجان لە تەوەرەکانی دیکەی بەڵگەنامەکەی کۆنفڕانسی گەورەی دەبەپەن.

هـ . ب