به‌رخۆدانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له رۆژی 56هه‌میندایه
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵی زیندانیانی سیاسی له رۆژی 56هه‌میندایه.
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵی زیندانیانی سیاسی له رۆژی 56هه‌میندایه.
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د، كه بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان، كه بۆ ئازادكردنی زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه، به‌ڵام ئازاد ناكرێن ده‌ستیپێكرابوو، له رۆژی 56 هه‌میندا به‌رده‌وامه.
حه‌سینه گوله‌ر یه‌ك له كه‌سوكاری زیندانیان باسی له‌وه‌كرد كه دۆخی ته‌ندروستی زیندانیانی نه‌خۆش رۆژ له‌دوای رۆژ دژوارتر ده‌بێت و وتی، "ئێمه بۆ سه‌رجه‌م زیندانیانی نه‌خۆش له چالاكی دادپه‌روه‌ریداین. هه‌م كوڕه‌كه‌م و هه‌م هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌خۆشن، زیندانین. هاوسه‌ره‌كه‌م سێ جار تووشی كۆرۆنا بووه، به‌ته‌نیا ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له ژیان. زۆر نه‌خۆشه و دۆخی ئه‌وان زۆر دژواره. ئایا چۆن ده‌بێت كه زیندانیان به‌و هه‌موو نه‌خۆشیه قورسه‌وه له زینداندا بهێڵرێنه‌وه".
'تا دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت ئێمه لێره ده‌بین'
نورای ئابای یه‌كێكیتر له كه‌سوكاری زیندانی نه‌خۆش وتی، ئێش و ئازاری هه‌موومان هاوبه‌شه. كوڕی كچه‌كه‌م دوو ساڵه له زینداندایه. دادپه‌روه‌ری نییه. ئێمه‌ی دایك له پێناو دادپه‌روه‌ریدا كۆبووینه‌وه. له‌پێناو سه‌رجه‌م زیندانیانی نه‌خۆش ئێمه لێره‌ین. هیوادارم كه ئێمه دادپه‌روه‌ری بگه‌ڕێنینه‌وه و ئه‌و رۆژانه ببینین".
ئینجی گوله‌ر یه‌كێكی تر له كه‌سوكاری زیندانیان باسی له‌وه‌كرد، كه تاكه شتێك كه ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن دادپه‌روه‌رییه و تا ئه‌و داواكاریه جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌وان به‌رده‌وام چالاكی ده‌كه‌ن.
هـ . ب