بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورک هەرێمی ڕێکان دەسووتێت

بەهۆی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک، لە هەرێمی ڕێکان ئاگر کەوتەوە.

هێرشی داگیرکاری

هێرشە داگیرکاری و تاڵانکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە. پاش هێرشکردنە سەر هەرێمی ڕێکانی ناوچەی ئامێدی سەر بە دهۆک، ئاگرێکی مەزن کەوتەوە.

ئاگرەکە بەهۆی بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان کەوتەوە و بە ناوچەیەکی بەرفراواندا تەشەنەی کرد. هەروەها لە بۆردوومانەکەدا تراکتۆرێکی هاوڵاتیان کرایە ئامانج. ئاگرەکە هێشتا بەردەوامە.