ئەمڕۆ پەدەکە لەکاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکانی داگیرکاری تورک لە ئامێدی، سێ ئەندامی تیمی کەناڵ ٨ـی دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ڕووماڵکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە ئامێدی پەدەکە سێ ئەندامی تیمی ڕۆژنامەوانی کەناڵ ٨ـی بەناوەکانی نژیار محەمەد(پەیامنێر)، بەهێز ئاکرێی (کامێرامان) و هاوار یوسف (شۆفێر) دەستگیرکرد.
تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە نەداوە، بەڵام بەپێی زانیارییانەکان ئێستا ئەو ڕۆژنامەنووسانە لە ئاسایشی گشتی دهۆک دەستبەسەرن.
جێگای ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لە شارۆچکەی ئامێدی لەکاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستبەسەرکران و دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردنیان ئازادکران.
هـ. ب