بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: سته‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادی توركه‌وه ده‌كرێت
شه‌نیاشاره‌كان كه له به‌رخوداندان وتیان، "سته‌مێكی گه‌وره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری توركه‌وه ده‌كرێت. یان لێره بمانكوژن، یاخود دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ن".
شه‌نیاشاره‌كان كه له به‌رخوداندان وتیان، "سته‌مێكی گه‌وره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری توركه‌وه ده‌كرێت. یان لێره بمانكوژن، یاخود دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری ئه‌مینه شه‌نیاشار و فه‌رید شه‌نیاشار له رۆژی ٤٩٢ههمیندایه. فه‌رید شه‌نیاشار وتی، "له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه سته‌مێكی گه‌وره‌مان لێده‌كرێت. برایه‌كم ٤ ساڵه له زیندانی تاكه‌كه‌سیدا راگیراوه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئه‌وان خۆش بكه‌ن. ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه واژۆیان له ژێر ئه‌و بڕیاره‌وه كردووه، ئێستا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له پشوودان له‌گه‌ڵ ئه‌وان كاتی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن. من ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی دایكێك ساڵ و نیوێكه لێره دانیشتووه وه‌ك كه‌سانێك ده‌بینم كه هه‌ستی مرۆڤایه‌تیان له‌ده‌ستداوه. مرۆڤ بوونایه ئه‌و سته‌مه‌یان قه‌بوڵ نه‌ده‌كرد و واژۆی ئه‌و بڕیاره نایاساییه‌یان نه‌ده‌كرد".
شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان پێداگرن كه تا دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت درێژه به ئێشكگری خۆیان بده‌ن و وتی، " ٢ دوو شت ئێمه لێره ناهێڵن: یان لێره بمانكوژن، یاخود دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ن".
هـ . ب