بنەماڵەی شەنیاشار: با داوا مرۆییەکانمان جێبەجێ بکرێن
بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕحا بەردەوامن لە تێکۆشانی دادپەروەری بۆ کەسوکاریان، کە لە ڕحا کۆمەڵکوژکران و داوایان کرد، داواکارییە مرۆیی و یاساییەکانیان جێبەجێ بکرێت.
بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕحا بەردەوامن لە تێکۆشانی دادپەروەری بۆ کەسوکاریان، کە لە ڕحا کۆمەڵکوژکران و داوایان کرد، داواکارییە مرۆیی و یاساییەکانیان جێبەجێ بکرێت.
ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی دا، کە لە هەمان هێرشدا برینداربوو، بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری.
چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى شەنیاشار لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ لە بەردەم بینای دادگا لە ڕحا دەستیپێکرد و ئێستا چالاکییەکە لە ڕۆژی ٥١٧هەمیندایە. بنەماڵەى شەنیاشار بەهۆی کۆتایی هەفتەوە، کە لە دادگاکان و دەزگای چاودێری داد دەوام نییە، چالاکییەکان لە ماڵەکەی خۆیان لە ناوچەی پرسوس درێژە پێدەدەن.
ئەو بنەماڵەیە لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆیان بڵاویانکردەوە: "ئێمە ماوەی ٤ ساڵە تێدەکۆشین. حکومەت و دەوڵەتیش باش دەزانن ئێمە لە دۆزەکەماندا مافدارین. ئیدی بەسە، با داواکارییە مرۆیی و یاساییەکانمان دوا نەخرێن".
ژ.ت