بنەماڵەی شەنیاشار: بێدەنگ نابین، کۆمەڵگا لەو کەسانە خۆش نابێت بێدەنگ بوون

بنەماڵەی شەنیاشار نزیکەی ساڵێکە لە چالاکیی دادپەروەریدان بۆ کەسوکارەکەیان، کە لە رحا کۆمەڵکوژکران. جارێکی دیکە ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە بێدەنگی دەربڕییەوە.

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران،  لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە.

ئێستا چالاکییەکەیان لە ڕۆژی ٣٠٤هەمیندایە و لەم رۆژەدا فەرید شەنیاشار رۆیشتووە بۆ خارپێت بۆ بینینی فازیل شەنیاشاری برای، کە ماوەی ٣ ساڵە لە ژووری تاکەکەسی لە زیندانی خارپێت دا زیندانیکراوە. فەرید لەسەر ئەژماری تویتەرەکەیاندا بڵاویکردەوە:

"ئێمە ئەم ستەمەمان قەبوڵ نەکرد. ئەوانەی ئەم زوڵمە دەبینن و بێدەنگن لە لایەن کۆمەڵگاوە نابەخشرێن. تێکۆشانی ئێمە بۆ ماف، یاسا و دادپەروەری لە ڕۆژی ٣٠٤هەمین دا بەردەوامە...".

ژ.ت