بنەماڵەى شەنیاشار: بکوژەکان دیار و ئاشکران

بنەماڵەى شەنیاشار بۆ چەسپاندنی دادپەروەری ماوەى ٧٧ رۆژە لە چالاکیی ئێشکگریدان و رایانگەیاند، "بکوژەکانی دیارن، بەڵام داواکاری گشتی نییە تاوەکو دادگایی بکرێن".

دایە ئەمینە شەنیاشار لە ساڵی ٢٠١٨دا هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن خزمان و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کۆمەڵکوژکران. دایە ئەمینە لەگەڵ فەریدی کوڕیدا، کە ئەویش بە برینداری لە هێرشەکە رزگاری بوو، بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگرییان.

بنەماڵەى شەنیاشار ماوەى ٧٧ رۆژە لە بەردەم داداگای رحادا لە چالاکیی ئێشکگریدان بۆ هێنانەدیی دادپەروەری.

بنەماڵەى شەنیاشار وەک رۆژانی تر ئەمڕۆ لە تویتەرەکەیاندا ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە، "لە نەخۆشخانەى حکومەیی سوروج سێ مرۆڤ کوژران. با بەرپرسێک بڵێت، 'شتێکی وەها نییە' با ئێمەش بڕۆینەوە بۆ ماڵی خۆمان. بکوژەکان دیار و ئاشکران، کە کێن، بەڵام داواکاری گشتی نییە، کە شتێکی پێویست ئەنجام بدات. بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی ئیمە بەردەوامیی دەبێت. ئێمە بێدەنگ نابین".

ژ.ت