ئەمینە شەنیاشار هاوسەرەکەى و دوو کوڕەکەی لە ناوچەی پرسوسی ڕحادا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کۆمەڵکوژکران، بۆ بە دیهێنانی دادپەرەوەری لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکیی بۆ دادپەروەری کردووە.
چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریی بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٥٤٧هەمیندایە.
بەناوی بنەماڵەی شەنیاشارەوە پەیامێک لە میدیای دیجیتاڵدا بڵاو کراوەتەوە و تیایدا هاتووە: "هەموو ئەو کەسانەی، کە لە باجی ئێمە موچە وەردەگرن و بەرپرسیارن، هیچ ناکەن و بەوەش دەبنە هاوبەشی ئەو زوڵمە".
ژ.ت