بنەماڵەى شەنیاشار: ئێمە لە بەرامبەر زوڵمدا بێدەنگ نابین!
بنەماڵەى شەنیاشار بەردەوامن لە بەرخودانیان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و رایانگەیاند، "لە بەرامبەر زوڵم دا بێدەنگ نابین!".
بنەماڵەى شەنیاشار بەردەوامن لە بەرخودانیان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و رایانگەیاند، "لە بەرامبەر زوڵم دا بێدەنگ نابین!".
دایە ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ساڵی ٢٠١٨دا لە هێرشی پاسەوان و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەدا کۆمەڵکوژکران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا ماوەی ٧٥ رۆژە لە چالاکیدان بۆ بەدیهێنان "دادپەروەری". بنەماڵەى شەنیاشار بەهۆی راگەیاندنی قەدەغەى هاتوچۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، چالاکییەکەیان لە ماڵەکەى خۆیان لە پرسوس درێژە پێدەدەن.
بنەماڵەى شەنیاشار لەسەر ئەژماری تایبەتی خۆیان لە میدیای دیجیتاڵدا وێنەى ئەو ئامبولانسەیان بڵاوکردەوە، کە ئەنوەر یڵدز و خەلیل یڵدزی برینداری تیادا بوو و لەلایەن پارێزەران و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە هێرشیکرابووە سەر و رایانگەیاند، "١ – لە شەڕیشدا هێرش ناکرێت سەر ئامبولانسەکان (وێنەى ئەو ئامبولانسە، کە بریندارەکانی تیادا بوو). ٢ – بەڵگەی فەرمیی تۆماری دەنگیی بڕیاری هێرشکردن لەلایەن برای پەرلەمانتار (دانپیادانان بۆ دادگا) هەیە. کوشتنی ٤ مرۆڤ کێشە نییە! دوای ئەو رووداوە یڵدزی پەرلەمانتار بەهێز بوو! ئێمە دادپەروەریمان دەوێت. ئێمە لە دژی زوڵم بێدەنگ نابین".
ژ.ت