بنەماڵەى شەنیاشار: ئێمە پێکەوە لە دژی زوڵم دەوەستینەوە

بنەماڵەى شەنیاشار ٧٦ رۆژە لە چالاکیی ئێشکگریدان لە دژی زوڵم و بانگەوازی یەکگرتووییان بڵاوکردەوە و وتیان، "ئەگەر سەخت و دژواریش بێت ئێمە دادپەرەوەری بەدی دەهێنین".

دایە ئەمینە شەنیاشار، کە دوو کوڕ و هاوسەرەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کومەڵکوژکران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا ماوەى ٧٦ رۆژە لە بەردەم دادگای رحا لە چالاکیی ئێشکگریدان.

چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى شەنیاشار بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆ و رێگریکردن لە چوونە دەرەوەى هاووڵاتییان دوێنێ شەممە و ئەمڕۆ یەکشەمە لە ماڵەوە درێژەی پێدرا.

بنەماڵەى شەنیاشار لە ئەژماری تویتەرەکەیاندا بڵاویانکردەوە، "ئێمە لە دژی زوڵم یەکدەگرین!".

کۆمەڵەى پارێزەرانی رحا رایگەیاند، "ئێمە بە رێزەوە بۆ رای گشتیی بڵاودەکەینەوە، تاوەکو گەیشتنە ئەنجام بە دوای ئەو کۆمەڵکوژییەدا دەڕۆین، کە بە کۆمەڵکوژیی نەخۆشخانەى پرسوس ناوی چووەتە مێژووە.

بە زۆریش بێت ئیمە دادپەروەری دەچەسپێنین

ئێمە سپاس و ماڵئاوایی لەو هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە پشتیوانیان لێدەکەین".

ژ.ت