بەپرسێکی پێشووی دەزگای "پاراستن" بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

دوێنێ، لە ئیدارەی زاخۆ لە هەرێمی کوردستان، بەپرسێکی پێشووی دەزگای "پاراستن"ـی سەر بە پەدەکە بەهۆی تەقینەوەیەکی گوماناوییەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی سەرچاوەکان: "قوربانییەکە ناوی محمەد میرزایە و پێشتر بەپرسی دەزگای پاراستنی زاخۆ بووە".

بەقسەی شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە، پێش گڕگرتنی ئۆتۆمبیلەکە دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە.