'ڕێبەر ئاپۆ ڕوناکی تێکۆشانە بۆ ئێمە'
گەریلای یەژا ستار زنارین بۆتان و گەریلای هەپەگە ڕۆستەم بۆتان، ئاماژەیان بەوەکرد کە ڕێبەر ئاپۆ ڕوناکی تێکۆشانە و وتیان: "پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پاشەڕۆژی گەلان باشترین چارەسەرە".
گەریلای یەژا ستار زنارین بۆتان و گەریلای هەپەگە ڕۆستەم بۆتان، ئاماژەیان بەوەکرد کە ڕێبەر ئاپۆ ڕوناکی تێکۆشانە و وتیان: "پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پاشەڕۆژی گەلان باشترین چارەسەرە".
گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە بەم شێوە باسی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
گەریلای یەژا ستار زنارین بۆتان، ئاماژەی بەوەدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوان ڕوناکی تێکۆشانە و وتی: "ڕێبەرێتی بۆ ئێمە ڕۆمانە، ڕوناکییە. ڕوناکیەک کە هەموو جیهان ڕوناک دەکاتەوە. گەل کۆدەبنەوە لە دەوری. وەک گەنجی کورد، وەک گەریلا لە ناو تێکۆشانماندا سود لەم ڕوناکییە وەردەگرین. لە چیا، لە هەر هەنگاوێک کە دەینێن، بیر لە ڕێبەرمان دەکەینەوە و هەست بەڕێبەرمان دەکەین، بەم شێوە بەردەوامین و سەردەکەوین. هەستێکە هەرگیز بیرناچێتەوە. دەچیتە هەر شوێنێک، ڕێگەکەت ڕوناک دەکاتەوە. لەگەڵ هەر هەنگاوێکماندایە، لە هەموو کێشەیەکدا ڕاستی چارەسەرمان پیشان دەدات.ئەمە ئەو ڕوناکیەیە کە لە ڕێبەرمانەوە وەریدەگرین، لەبەر ئەمە دەبێت ببین بە خەرمانەیەک لە ئاگر و ڕێبەرمان بپارێزین. ئەمە هەستێکە دەرنابڕێت، بەڵکو تێیدا دەژین. لە هەرکوێ بیت هەستی پێدەکەی".
'هەموو شێتک دەکەین، بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەرێتیمان'
گەریلای هەپەگە ڕۆستەم بۆتانی بەم شێوە باسی خۆشەویستی خۆی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "کاتێک ناوی ڕێبەرێتی دەبیستم، هەستێکی جیاوازم تێدا دروست دەبێت، وەک نەوەیەکی ئەم گەلە و هەم وەک شەڕڤانێکی ڕێبەر ئاپۆ ئەم هەستە مانایەکی گەورە بە ئێمە دەبەخشێت. هەستێکی جیاوازە. وەک شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە بە ناسینی، بە تێگەشتینی، بە ئایدۆلۆژیا و پاردایمی ڕێبەرمان خۆمان دەناسینەوە. بە ناسین و فکر و پارادایمی ڕیبەر ئاپۆ، مرۆڤ دەگات بە جەوهەری خۆی. بەم خۆناسینەوە، مرۆڤ دەتوانێت جەوهەرخۆی، مرۆڤایەتی و سروشتیش باشتر بناسێت. لە چەندین هەرێمی جیهاندا، بۆ ئازادی ڕێبەرێتی چالاکی و ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت. نمونەیەکی تر ڕێبەرێتی لەم شێوە نیە. دڵسۆزی و گەڕانی ئازادیمان بۆ ڕێبەرێتی هێزێکی گەورەمان پێدەبەخشێت. مۆراڵ، بوێری و ئیرادەمان پێدەدات.
بەم مۆراڵ و ئیرادەیەوە دەجەنگین. هەندێکی تر هەیە بانگەشەیی ئەوەدەکەن بۆ ئازادی گەلی تێدەکۆشن. هەندێک پارتی جیاواز هەن بۆ کوردستان ڕێکخستیان دامەزراندوە. بەڵام هەموویان بەشداری پارادیمی و ئایدۆلۆژیایی ڕێبەرێتی دەبن. ئەم جۆرێکە لە باوەڕ و کەسایەتی. بۆچی ئەوەند حەزی لێدەکرێت؟ بۆچی مرۆڤ ئەوەندە خۆی فیدای ڕێبەرێتی دەکات؟ ئەم گرنگەکی تایبەتی هەیە. لە دژی ئەو هێزانەی کە خواستیانە بەها مرۆڤایەتییەکان لە ناوبەرن، تێکۆشانی کاریگەر ئەنجام دەدەین. بۆ ئازادی ڕێبەرێتیمان هەموو شتێک ئەکەین".