بۆردوومانی داگیرکەری تورک زیانی بە ماڵوموڵکی هاوڵاتیان گەیاند
بەهۆی بۆردوومانی داگیرکەری تورک بۆ گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان، ئاگر لە کێڵگە و ماڵوموڵکی هاوڵاتیان بەربوو.
بەهۆی بۆردوومانی داگیرکەری تورک بۆ گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان، ئاگر لە کێڵگە و ماڵوموڵکی هاوڵاتیان بەربوو.
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەری تورک دوو جار گوندەکانی میرسیدا و بیر و باسفرای لە شارۆچکەی ئەتروش لە باکووری شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە دارستان و کێڵگەکانی هەرێمەکە بەربوو، زیانی گەورە بە ماڵوموڵکی هاوڵاتیان گەیشت.
لە ٢١ ی تەمموزەوە، سوپای تورک هێرشی چڕ دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە زاپ و ئاڤاشین، هەپەگە ئاشکرای کرد، سوپای تورک بنکەکانی پەدەکە بۆ هێرش بەکاردەهێنێت.