بەرخۆدەرانی ١٤ ی تەمموز لە ڕحا یادکرانەوە

لە ڕحا بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز لە ٤٢ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان یادکرانەوە.

١٤ ی تەمموز

لە ڕحا بەبۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز پانێڵێک ئەنجامدرا. پانێڵەکە بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ٧٨ و دەبەپە و تەژەئا و دەم پارتی ڕێکخرابوو، چەندین کەس تێیدا بەشداربوون. لە پانێڵەکەدا بەڕێوەبەری لقی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لە ڕحا نیهاد شاهین وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد.

نوێنەر دەسپێشخەریی ٧٨ ی ڕحا، محەمەد عەلی ئارتوک تیشکی خستەسەر قۆناغی پێش ڕۆژووی مردنی مەزن و گرنگی بەرخۆدانەکە و ڕایگەیاند ئەم بەرخۆدانە لە زیندان دەستی پێ کرد و لە هەموو جێگەیەک بڵاوبوویەوە.

ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری دەبەپە عایشە چەلیک بیلەک ڕایگەیاند ئەم بەرخۆدانە لە تێکۆشانی ئازادی کورددا بایەخێکی مێژوویی هەیە و گوتی: "ئەمڕۆش لە زیندانەکان بەرخۆدانێکی مەزن هەیە، دەبێت بۆ ئازادی هەموو زیندانیان و بەتایبەت بەڕێز ئۆجالان تێبکۆشین. دەبێت بە درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" تێبکۆشین".

وتەبێژی گشتی دەسپێشخەریی ٧٨ جەلالەدین جان ئاماژەی بەوە کرد ئەشکەنجەدانی نامرۆڤانە لە زیندانی ئامەد بوو بە بابەتی لێکۆڵینەوە لە چەندین وڵاتی جیهان، فیلم و بەڵگەفیلم لەبارەیەوە دروستکرا، گوتی: "کارەکان لە زیندانی ئامەد بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کورد بوو لە مێژوودا. ئەم کارانە دژی ڕێبەر بزووتنەوەکە و بزووتنەوەکە بوو کە گەلی کورد دەخستە سەر سەکۆی مێژوو. ئەمڕۆ هاوڕێیەتیەکی باشمان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان نەکردووە. ئەمە ڕاستییە. چاوەڕێیە ئێمە هاوڕێتییەکی باش بکەین".

پانێڵەکە بە پرسیار و وەڵام بەردەوام بوو، بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک کۆتایی هات.