بەرخودانی کامپی مەخمور لە ١٣هەمین ڕۆژدایە
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور ماوەی ١٣ ڕۆژە لە بەرامبەر گوشار و گەمارۆکان بەرەنگاری دەکەین. سەربازانی عێراق هێشتا لە دەوری کامپەکەدان.
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور ماوەی ١٣ ڕۆژە لە بەرامبەر گوشار و گەمارۆکان بەرەنگاری دەکەین. سەربازانی عێراق هێشتا لە دەوری کامپەکەدان.
سوپای عێراق بە ٢٠ی ئایارەوە هەوڵ دەدات لە دەوروبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) خەندەق لێ بدات، تەلبەندی بکات و بورجی چاودێری دابنێت. لە رۆژی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا، کە دەکاتە ١٣ ڕۆژ، پەنابەرانی مەخمور لە بەرامبەر هەوڵەکانی بەرپرسان لە بەرەنگاریدان.
خەڵکی کامپی مەخمور ١٣ ڕۆژە بە شەو و ڕۆژ لە نێو بەرخوداندان، هاوکات سەربازانی عێراقیش بە پێداگرییەوە ماوەی ١٣ رۆژە هەوڵ دەدەن، دەورووبەری کامپەکە بە تەلەبەندکردن گەمارۆ بدەن.
خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخمور دوێنێ شەو لە چادری بەرخودانداندا تاوەکو ئەم بەیانییەوە پاسەوانییان گرت و تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە بەرخودانەکەیان.
ئەوە لە کاتێکدایە سوپای عیراق لە ٢٠ی ئایاردا هەوڵی دا کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) تەلبەند بکات. بۆ ئەوەش لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٠ی ئایارەوە هێزەکانی عێراق بە چەک هێرشیان کردە سەر خەڵکی کامپی مەخمور و خەڵکی کامپەکەش بە بەرد وەڵامیان دانەوە. لە ئەنجامی تەقەی سوپای عێراق دا گەنجێک بە ناوی ئەحمەد ئەمەر مژینی بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ژ.ت