بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز وتی: لە زیندانەکانی پەدەکە جگە لە زیندانیانی بادینان زیاتر لە ١٥٠ زیندانی سیاسی هەن، هاوڵاتی هەیە تەنها لەبەر فرۆشتنی نەوت بە گەریلاکان دەستگیرکراوە و بە شەش ساڵ زیندانی سزادراوە، خاوەنی مارکێت هەیە، تەنها لەبەر ئەوەی گەریلاکانی شتیان لێ کڕیوە، پێنج بۆ شەش ساڵ زیندانی سزادراوە لەلایەن پەدەکەوە، یان تۆمەتیان بۆ دروستکراوە یان لەژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراون دان بە شتێکدا بنێن کە نەیان کردووە.
ئەو پارێزەرە وتیشی: ئەمرۆ، پەیوەندیم پێوەکراوە، دوو هاوڵاتی لەسنووری بادینان بەتۆمەتی فرۆشتنی شتومەک و خۆراک، ماوەی زیاتر لە سێ مانگ و ١٥ڕۆژە لەلایان ئاسایشتی گشتی پەدەکەوە، بەبێ بریاری دادگای زیندانی کراون، تەنانەت هاوڵاتی هەبوو بەدوای سۆراغی تەرمی برا شەهیدەکەی چووە لەکاتی گەڕانەوە دەستگیرکراوە.
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادییان ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیکردنی هاوڵاتیان بە تۆمەتی فرۆشتنی خۆراک و کەلوپەل بە گەریلاکانی کوردستان، نایاساییە و پێچەوانەی یاسایە، چونکە گەریلاکان هێزێکی شۆڕشگێڕی کوردستانیە، بۆیە هیچ بڕیارو یاسایەک نیە کە هاوکاریکردنی پەکەکە سەرپێچی بێت.
دەشڵێت: زیاتر لە ١٥٠زیندانی لە چاکسازیەکاندا هەیە، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە وەک فرۆشتنی نەوت و خواردن وخواردنەوە دەستگیر کراوان خراونتە زیندانەکانەوە، بۆیە دەستگیرکردنه زیندانی سیاسی رۆژانە بەردەوامی هەیە لەلایەن دەسەڵاتەوە.
“زیندانی سیاسی بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ و بەپێی مادەی یەک لە یاسای ژمارە٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە تێکدانی ئاسایشی ناخۆ سزای زیندانیان دراوە کە بریارەکە نایاساییە، بەجۆرێک ئەو کەسانەی لە مارکێتک و دوکانەکان خواردن و کەلوپەلیان بە پەکەکە فرۆشتووە یاخود نەوت و غازیان پێیان فرۆشتووە، زیندانیان لە پێنج ساڵ کەمتر و لە شەش مانگ زیاتر سزادراون، هەروەها هەبوونی تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە بە ١٥ساڵ سزادەدرێن” بەشدار حەسەن وای وت.
ف.ق