گەنجانی شەنگال ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شەنگال گەنجان مەراسیمێکی پیرۆزباییان سازکرد.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شەنگال گەنجان مەراسیمێکی پیرۆزباییان سازکرد.
لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکانی ٢٧ی تشرینی دووەم کە ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیە لە شەنگال بە پێشەنگایەتی یەکێتی گەنجانی ئێزدی، یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال و دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب مەراسیمێکی پیرۆزبایی سازکرا.
مەراسیمەکە لە پارکی سەرۆکایەتی لە دۆڵی کەرسێ بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا بەشداربووان بە خولەکێک بێدەنگی رێزیان لە یادی شەهیدانی ئێزدخان و کوردستان گرت.
حەمۆ شەنگالی لەسەر ناوی گەنجان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "ئێمە دەڵێین ئەم ساڵ دەبێتە ساڵی کۆتایی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و دوایین ساڵی فاشیزمی دەوڵەتی تورک.شەرڤانانی ئازادی کە فیدایی رێبەر ئاپۆن بە بەرخودان و تێکۆشانی گەورەیان مێژوو دەنوسنەوە. ئێمە ٢٧ی تشرینی دووەم لەوان پیرۆز دەکەین و سڵاو لە بەرخودانی ئەوان دەکەین."
لەسەر ناوی دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبیش جەمشید عەرەب قسەی کرد و باسی لەوەکرد، کە لەسایەی ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ پێکهاتەکانی شەنگال لەپێناو ژیانێکی هاوبەشدا تێدەکۆشن.
دوای وتارەکان گروپی چیای شەنگالی سەر بە ناوەندی کولتور و هونەری شەنگال گۆرانی پێشکەش کرد و مەراسیمەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.