بەشداربووانی رێپێوانی ئازادی سەردانی پردی گەنجانی شۆڕشگێڕییان کرد
بەشداربووانی رێپێوانی ئازادیی سەردانی پردی گەنجانی شۆڕشگێڕییان کرد، کە لەلایەن دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانیەوە دروستکراوە.
بەشداربووانی رێپێوانی ئازادیی سەردانی پردی گەنجانی شۆڕشگێڕییان کرد، کە لەلایەن دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانیەوە دروستکراوە.
باسکی وانی "رێپێوانی گەورەی ئازادی" کە بە داواکاری ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، دەستیپێکراوە، لە گەڤەر بە چەپڵەڕێزان و هەلهەلە بەرەو جۆلەمێرگ ماڵئاواییان لێکرا. هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتیوانی یاسایی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەد (مەد توهاد-فەد) ئەمینە کایا، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و ژمرەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنیەکان بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کردووە. بەشداربووان لە بەردەم بینای دەم پارتی لە گەڤەر کۆبوونەوە. دوای بەسەرکردنەوەی کاسبکاران لەوێوە بە چەپڵەرێزان و وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخودانی زیندانەکان" ماڵئاواییان لێکرا.
بەشداربووانی رێپێوانەکە بە ورە و جۆش و خرۆشی بەرزەوە، بە گەرمی و بە وتنەوەی دروشم پێشوازییان لێدەکرێت. باسکی وانی رێپێوانەکە سەردانی پردی گەنجانی شۆڕشگێڕییان کرد کە ساڵی ١٩٦٩ لەلایەن دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانیەوە لەسەر رووباری زاپ دروستکراوە.
بەشداربووانی رێپێوانی ئازادی لە ناوەندی جۆلەمێرگ لەگەڵ خەڵک کۆدەبنەوە و لەوێوە روودەکەنە شڕنەخ. پێشبینی دەکرێت چالاکوانانی رێپێوانەکە سەرلەبەیانی بکەونەڕێ.
هـ . ب