بەشداربووانی رێپێوانی ئازادی: ئەگەر پێکەوە هەنگاو بنێین، گۆشەگیری تێکدەشکێنین

بەشداربووانی رێپێوانی گەورەی ئازادی رایانگەیاند، "لەمرۆ بە دواوە رێپێوانی خۆمان فراوانتر دەکەین. گەلەکەمان دەڵێت بە هەنگاوێکی یەکگرتووانە، گۆشەگیری تێکدەشکێنین".

'رێپێوانی گەورەی ئازادی' کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد لە ١ی شوبات لە وان و قەرسەوە دەستیپێکرد ئەمرۆ دەگاتە کۆتایی. سیاسەتمەداران و نوێنەرانی رێکخراوە دیموکراتیکە مەدەنیەکان لە ساڵیادی ٢٥ەمینی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە گەڕەکی عەلیگۆری ناوچەی پرسوسی رحا بەردەوام بوون لە رێپێوانەکەیان. پێشبینی دەکرێت کە بەشداربووانی رێپێوان دواتر بچنە گوندی ئامارا کە زێد و شوێنی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

بەشداربووانی ناوچەکە لە بەردەم ناوچەکە بە دروشمەکانی 'ئازادی سەرۆک ئازادی گەلانە'، "هەزار سڵاو لە ئیمراڵی"، "بە گیان بە خوێن لەگەڵتاین ئەی سەرۆک" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" پێشوازییان لێکرا و لەوێ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا.

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان لێدوانیدا و وتی، "ئەمڕۆ بۆ ئێمە رۆژێکی رەشە. بەڕێز ئۆجالان بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی رادەستی تورکیا کرایەوە. ئێمە لەپێناو ئامانجێک کەوتینەرێ. ماوەی ٢٥ ساڵە بەڕێز ئۆجالان گۆشەگیرییەکی توندی بەسەردا سەپێندراوە و ٣ ساڵە هیچ هەواڵێکی نازانرێت. وەک بەشداربووانی رێپێوانی راستی ئێمە لە دوو قۆڵەوە بۆ ئازادی وڵاتمان، گەلەکەمان و بەڕێز ئۆجالان دەستمان بە رێپێوان کرد".

عومەر ئۆجالان راشیگەیاند، کە رێپێوانیان لەمرۆ بە دواوە گەورەتر دەبێت و وتی، "گەلەکەمان دەڵێت کە بە هەوڵدان و جوڵانەوەیەکی یەکگرتووانە دەتوانن گۆشەگیری تێکبشکێنن. دەزانێت هەرکات بەڕێز ئۆجالان قسە بکات ئاشتی لەم وڵاتە دەچەسپێت".

بەشداربووانی رێپێوانەکە دوای کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە بەرەو ئامارا کەوتنەڕێ.

هـ . ب