بەشێوەی جەماوەری پرسەی شەهید هەرەکۆل هەزەخ بەسەرکرایەوە

هاوسەرۆکی لقی هەدەپەی شڕنەخ عەبدوڵا گونگەن لە مەراسیمی پرسەی شەهید هەرکۆل هەزەخدا قسەی کرد و وتی، "بشمانکوژن، بشمانگڕن ناتوانن ناتوانن چۆک بەو کەسانە دابدەن کە بڕوایان بەم تێکۆشانە هەیە".

لەناوچەی هەزەخی شرنەخ پرسەی شەهید هەرەکۆل هەزەخ (یونس ئوراس) دانراوە. خەڵکی ناوچەکە پۆل پۆل و بە شێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکە دەکەن. گەریلای هەپەگە هەرەکۆل هەزەخ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین لەگەڵ رۆدی نالین (ئۆرهان ئەلما) لە شەڕ دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید ببوو.

ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لەوانە بەڕێوەبەرانەی کۆمەڵەی کولتوری و یەکێتی پشتیوانی و هاریکاری ئەو بنەماڵانەی کەسوکاریان لە لانکەی مرۆڤایەتیدا لەدەستداوە (مەبیا-دەر) و بەڕێووەبەرانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) بەشدارییان لە پرسەی شەهید هەرەکۆلدا کرد.

هاوسەرۆکی لقی شڕنەخی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) عەبدوڵا گونگەن لە پرسەکەدا قسەی کرد و وتی، "کۆستێکی گەورەیە، بەڵام ئەمە راستی ژیان و تێکۆشانە. ٥٠ ساڵە زۆر کەس لەپێناو ئەم تێکۆشانەدا ژیانیان بەخشیوە. گەلەکەمان لەپێناو سەلماندنی هەبوونی خۆی قوربانی گەورەی داوە.

لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیرییەکی دژوار لەئارادایە. سەرباری ئەوەش هەڤاڵانمان لەپێناو تێکشکاندنی ئەو گۆشەگیریە، لە زیندانەکان جەستەی خۆیان خستووەتە بەردەم مردن. یەک ئامانجیان هەیە، ئەوەش بۆ ئەوەی گەلی کورد هەبوون و تێکۆشانی خۆیان زیاتر گەورە بکات. ئێمەش وەک هاوڕێیانی ئەوان، دەبێت پەرە بە تێکۆشان بدەین. بشمانکوژن، بشمانگرن، ناتوانن چۆک بەو کەسانە دابدەن کە بڕوایان بەم تێکۆشانە هەیە".

هـ . ب