بەسەرهات و چیرۆکی ڕۆستەمی کامێران
لە چیاکانی کوردستان چیرۆکێکی نوێی قارەمانێتی لە مێژوودا تۆمار کرا. ئەو چیرۆکە چیرۆکی ڕوستەم کامێرانە، کە لە گوندێکی ناوچەی کامێرانی ڕۆژهەڵات لە دایک بووە.
لە چیاکانی کوردستان چیرۆکێکی نوێی قارەمانێتی لە مێژوودا تۆمار کرا. ئەو چیرۆکە چیرۆکی ڕوستەم کامێرانە، کە لە گوندێکی ناوچەی کامێرانی ڕۆژهەڵات لە دایک بووە.
گێڕانەوە و گەیاندن وەک ئەرک و قەرزێکە لەسەر شانمان. ئێمە هەم بەڵێنەکەمان بۆ درێژەدان بە رێگاکەیان و هەمە ئەرکی خۆمان بۆ گێڕانەوەی قارەمانییەکانیان جێبەجێ دەکەین. مانگی ئایاری ساڵە. بای سارد لە ڕۆژهەڵاتەوە دێت. هەندێک بۆنی جەستەی سوتاوی ڕۆژهەڵاتیش لەگەڵ ئەو با ساردەدا دێت. ساردە. ئەو سەرمایە لە واری قارەمانەکان و پاڵەوانەکانەوە دێت. ئەوە بۆنی جەستەی سوتانی پاڵەوانەکانە. لەم سەرمایەدا، من شایەتی بۆ ناسینێک دەدەم و بە زیندویی ڕایدەگرم. لەبەر ئەو بایەدا بۆنی جەستە سوتاوەکان دەکەم و هەڵیاندەگرم و بە زیندویی رایاندەگرم.
گێڕانەوە و نووسینی ڕۆیشتن و ڕیگاکەیان و رێپێوانەکەیان ئاسان نییە، پێکەنینەکانیان، قسەکانیان، تێڕوانین و بۆچوونەکانیان، خەم و خۆشییان ڕوون بکەنەوە و بیاننووسم. ئەمە تێکۆشانێکە، ئەمە تێکۆشانە ژمارەیەکی زۆر پاڵەوان و قارەمان دەئافرێنێت.
تا ١٥ی نیسانی ساڵی ڕابردوو، کاتێک ئێمە لە یەک جیابووینەوە، ئەو رۆژانەی، کە پێکەوە تێمانپەڕاندن بە بەردەوامی دەیانهێنمەوە بەرچاوی خۆم. چیرۆکێک بە کتێبەکە زیاد دەکات. ئەوەی چیرۆکەکە دەنوسێت و چیرۆکەی ئافراندووە شەڕڤانێکە، جەنگاوەرێکە، کە زۆر هەستە سپی و پاکەکانی خۆش دەوێت. هەستەکانی خۆی بۆ ڕۆژی جەنگ ئامادە دەکات. چیرۆکی خۆی بۆ دەگێڕێتەوە. باسی دوژمنیشی بۆ دەکات. پێی دەڵێت، چۆن بە سەر دوژمن دا دەڕوات. پێی دەڵێت، ئەو ڕۆژەی بەسەر دوژمن دا دەڕوات چەند رۆژێکی گەورەیە. بە دڵنیاییەوە ئەو گەورە و بەرز دەکاتەوە، دەیشوات، پاکی دەکاتەوە و خاوەنداریی لێدەکات و خۆی بۆ ڕۆژی خەون و خەیاڵەکانی ئامادە دەکات.
لە چیاکانی شاهۆ پەکەکە دەبینێت
لە چیاکانی کوردستان چیرۆکێکی نوێی قارەمانێتی لە مێژوودا تۆمار دەکرێت. ئەم چیرۆکە چیرۆکی ڕوستەم کامێرانە، کە لە گوندێکی ناوچەی کامێرانی ڕۆژهەڵات لە دایک بووە. ڕوستەمی ئازا و قارەمانی ئازادی بەشداری خەونەکانی خۆی کرد. دوای ئەم خەونەی خۆی کەوت. ئەو خەونە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە چیاکانی شاهۆ لە ناو پەکەکەدا بینیی و هاتەدی. لە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا دۆزییەوە. شوێنی بەدی هێنانی خەونەکانی ڕۆستەمی کامێران چیا و گەریلایە. بە بڕوای خۆی و لەبەر دوو هۆکار ناوی خۆی دەکات بە ڕۆستەم. ڕوستەم لەمێژووی کورد و کوردستاندا تێکۆشەرێک و شەڕڤانێکی ئازا و قارەمانە. وەک ڕۆستەمی زال لەمێژوودا جێی خۆی کردووەتەوە و ناوی دەبرێت. بەبێ ترس، تۆڵە دەکاتەوە، سەری دەدات، بەڵام سڕ نادات.
هۆکاری دووەمیش شەهید ڕۆستەمە، کە لە ساڵی ٢٠١١دا لە هێرشی ئاسمانیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر - فاشیست لە خواکورک شەهید بوو. شەهید ڕوستەم ساڵانێکی زۆر وەک گەریلایەکی پەکەکە لە چیاکاندا شەڕی کرد و بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەژیا. ڕوستەم کامێران ئەو دوو کەسایەتییە مێژووییە بۆ خۆی دەکاتە نموونە و لە تێکۆشانی ئازادیدا ناوی رۆستەم بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت.
ئەو دەیویست بڕوات بۆ هێڵی پێشەوە
دەیخواست وەک هەر دوو کەسایەتییە مێژووییەکە، کە ناوی ئەوانەى بۆ خۆی دانا بژی و بە بەردەوامی تێبکۆشێت. من شایەتیی بەشێک لەو تێکۆشانەی بووم. ناسینی ئەو بۆ من زۆر مانادار بوو. ڕوستەم بۆ ئەوەی بەشداریکردنەکەى خۆی مانادار بکات لە خۆیەوە دەستی پێدەکرد. لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە هەوڵی دەدا تێبگات و مانا بە بابەتەکان و شتەکان بدات. ئەو هەمیشە پێشنیاری ئەوەی دەکرد، کە لە پێشەوە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر - پاکتاوکار شەڕ بکات.
ژیانی بە ڕەنجدان بونیاتنا
ئەو بەجدی دەژیا. ژیانی بە ڕەنج و کار بونیات دەنا، لە شوێنێکی گونجاودا ئەنجامی دەدا و جێبەجێی دەکرد. هەمیشە بەو شێوەیە و بە بەردەوامی وایدەکرد. زۆر جدی لە بچوکترین بەها و نرخەکان نزیک دەبوویەوە. ئەوەی بە پراکتیک کردەوە لە ژیانی خۆیدا نیشان دەدا. رۆستەم چەند ساڵێک لە چیاکانی کوردستان پیێشڕەوایەتی و قۆریەتیی دەکرد. لەو ماوەیەدا بۆ هاوڕێکانی ئادر و چەکی هاوڕێکانی هەڵدەگرت. هەر مەترسییەک هەبوایە و مەترسییەکە هەر چییەک بوایە، ئەو بە ڕەنج و سەبرێکی زۆرەوە ئەو کارە گەورەی پەڕاندنەوەی هەڤاڵانی بە سەلامەتی ئەنجام دەدا.
لەبەر ئەوە و بە هۆی ئەو نزیکایەتی و ڕەفتارانەیەوە، بەهۆی ڕەنجدان و ماندونەناسبوونییەوە، کە کەسێکی جدی بوو، بووە نمونە. بەڕەنج و هەوڵ و حەماسەتێکی زۆرەوە بەشداریی کاروبارەکانی ژیانی دەکرد. بۆ هەموو شتێک هەوڵ و ڕەنجی دەدا. کەسێکی ژیر و لێهاتوو و لە ماوەیەکی کورتدا فێری لاتینی بوو.
ڕوستەم چووە کاروانی شەهیدانی ئایار
ڕوستەم کامێران لە ساڵی ٢٠١٣دا لە چیاکانی شاهۆ دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کرد و لە زۆربەی ناوچە و چیاکانی کوردستان بە سەرکەوتوویی ئەرکە گرنگەکانی جێبەجێ کرد. لە نیسانی ٢٠٢١دا بۆ ئەوەی لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر شەڕ بکات ڕۆیشت بۆ خواکورک. لە خواکورک وەک فەرماندەی یەکینەیەک و ئەرک و بەرپرسیارێتی پێدرا و خزمەتی کرد. لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢دا پاش ئەوەی لە چالاکییەکدا گورزی قورسی لە سوپای تورکی داگیرکەر – پاکتاوکار دا، لەگەڵ سێ هاوڕێی دا شەهید بوو.
ژ.ت