بە دیمەن

بەستا بۆتان: پەکەکەیبوونمان شانازی و شکۆمەندییە

لە ئەندامانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە بەستا بۆتان ئاماژەی بەوەدا بەهۆی پەکەکەیبوونمانەوە هەمیشە شکۆمەند و سەربەرزین.

لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە نێوان ٥-٧ ئایاردا لە دوو گۆڕەپانی جیاواز بە هاوکاتی بەڕێوەچوو، بڕیاری مێژوویی درا. پەکەکە بەم کۆنگرە ڕێی لە پێش ستراتیژی نوێ کردەوە، بڕیاری دا پێكهاتەکانی ڕێکخستنی هەڵوەشێنێتەوە، ئەو کارانەی بە ناوی پەکەکەوە دەکرێن ڕاوەستێنرێن و تێکۆشانی چەکداری کۆتایی بێت.

لە ئەندامانی کۆنگرە بەستا بۆتان گوتی: "لەم پڕۆسەیەدا کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنرێت." هەڵسەنگاندنەکانی بەستا بۆتان بەمجۆرەیە: 

"لە سەرەتادا سڵاو لە بونیاتنەری پەکەکە، لە هەمانکاتدا هەڵوەشاندەوەی، ئەوەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی بونیاتنا ڕێبەر ئاپۆیە و لە کەسێتی هەڤاڵ فوئاد، هەڤاڵ ڕەزا، هەڤاڵ ساکینە جانسز هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەم. وەک پەکەکە، وەک پارت ئەوەی کردومانە، هەڤاڵان زۆریان دەربڕی. وەک کورد، ژن، وەک مرۆڤەکانمان هەبوونمان لە نەبووندا ئەزموون کرد. تامی ئازادییمان کرد.

کاتێک منداڵبووین پارتی بونیاتنرا. وەک کەسی پەکەکەیبوون شکۆمەندییە بۆمان. تاوەکو کۆتایی بە پەکەکەیبوون شکۆمەندین.

ڕێبەرێتی پڕۆسەیەکی گۆڕاننکاری دەستپێکرد بوو. هەڤاڵان باسیانکرد، لە ساڵانی ٢٠٠١دا بوو دەستپێکرد. بە دەیان بەرگرینامە نوسران. بە تایبەتی ساڵانی ٢٠١٠ ئەم مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە لە لایەن ڕێبەرێتییەوە نوسرا. لەسەر ئەو بنەمایە شوناسی نوێی پەکەکە بە تایبەتی لە بەرگرینامەی پێنجدا شوناسی پەکەکەی خستە پێشمان.

بەلێ، تێکۆشانی چەکداری ئیدی کۆتایی دێت، بەڵام تێکۆشانی قوڵتر، زیاتر لەسەر بنەمایی سیاسەتی دیموکراتیک، کۆمەڵگەیبوون، لە هەموو لایەنێکەوە قوڵبوونەوەی پێویستی دەوێت. بە پێی ئەمە بۆ پرۆسەی نوێ سەرەتا خۆمان لەسەر ئەو بنەمایە بونیات دەنێین کە پێشەنگی بونیاتنەر دەبین. لەسەر ئەم بنەمایە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنێین. پڕۆسەیەکی مێژووییە، بەڵام لە هەمانکاتدا ئارەزوومان هەیە لەم پڕۆسەدا ڕۆڵبگێڕین. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە هەڤاڵان دەکەم."