بوڵدان: هیوای دادپەروەریمان بەم دەسەڵاتە نییە
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە رایگەیاند، پشتیوانی لە تێکۆشانی بنەماڵەى شەنیاشار دەکەن و وتی، "ئێمە هیوامان بە دادپەروەری لەم دەسەڵاتە نییە".
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە رایگەیاند، پشتیوانی لە تێکۆشانی بنەماڵەى شەنیاشار دەکەن و وتی، "ئێمە هیوامان بە دادپەروەری لەم دەسەڵاتە نییە".
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە بۆ سەردانی بنەماڵەى شەنیاشار و دایە لوتفییە گۆکهان دایکی عایشە گۆکهانی دیلکراوی وتەبێژی تەژا سەردانی رحای کرد. بوڵدان لە سەردانەکەیدا سەردانی رێکخستنی هەدەپەى لە خەلفەتێیە کرد و لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی هەدەپەوە پێشوازیی لێکرا. ئەبرو گیونەى هاووتەبێژی هەدەپە، پەرلەمانتار عایشە سوروجو و مەحمود تۆغرول یاوەریی بوڵدان دەکەن.
'ئێمە هیوامان بە دادپەروەری لەم دەسەڵاتە نییە'
بوڵدان لە بینای رێکخستنی هەدەپە رایگەیاند، "لە وڵاتێکدا، کە مافەکان و ویژدان نییە، ئێمە لەم حکومەتە چاوەڕێی دادپەروەری ناکەین. ئیمە دەزانین، کە دوای ئەوەى حکومەت رۆیشت، بە سیستمێکی نوێی مافەکان ئەنجامدەرانی هەموو ئەم رووداوانە سزا دەدرێن".
بوڵدان وتی، "تێکۆشانی ئێمە بۆ حقوق و مافەکان بەردەوامیی دەبێت" و ئاماژەی بەوەکرد، حکومەی ئاکەپە – مەهەپە ناتوانن وڵات بەڕێوەببەن و راشیگەیاند، تێکۆشانی بنەماڵەى شەنیاشار تێکۆشانی ئێمەیە.
کاتێک بوڵدان لە بەردەم بینای هەدەپەدا لێدوانی دەدا، دایە ئەمنیە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار لە بەردەم دادگا لە چالاکیی ئێشکگریدا بوون، بەڵام بە زۆر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
ژ.ت