چادری پرسە بۆ گەریلای هەپەگە باهۆز مژینی دانرا

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی چادری پرسە بۆ گەریلای هەپەگە باهۆز مژینی دانرا، کە لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە کاتۆ ژیرکا شەهید ببوو.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) بۆ گەریلای هەپەگە باهۆز مژینی (مجاهید تۆک) چادری پرسە دانرا، کە کە لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە کاتۆ ژیرکا شەهید ببوو. دەزگا و رێکخراوەکانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی و دانیشتوانی مەخمور بە کۆمەڵ سەردانی چادری ماتەمینیان کرد. وێنەی شەهید و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چادری ماتەمینیەکەدا دانرا بوو. سەرەتا لە چادری پرسەکەدا بۆ یادی گیانی هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان رێزگرتن بەڕێوەچوو.

دوای ڕێزگرتن بەناوی خەڵکی کامپەکەوە، ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی ئیشتار غوربەت ئیشلەک قسەی کرد و  لە سەرەتای قسەکانیدا یادی هەموو شەهیدانی کوردستانی لە کەسایەتیی شەهید باهۆز دا کردەوە و وتی: "سەرەتا دەڵێین، سەری ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێیانی و هەموو گەلی کوردی ئازادیخواز سەلامەت بێت.  ئێمە هەموو ڕۆژێک شەهیدان وەک شەهید باهۆز دەبینین، هەرچەندە لە پێنج مانگی ڕابردوودا شەڕێکی سەخت و نادادپەروەرانە ڕوو دەدات، کە بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردووەتە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، هەڤاڵ باهۆز بەڵێنی خۆی بە گەلەکەی خۆی و هەڤاڵانی تاوەکو دوا هەناسەی و شەهیدبوونی جیبەجێ کرد".

دواتر سەبری مژینی مامی شەهید قسەی کرد و ڕایگەیاند، هەرگیز گلەیی و ئومێدی لە دوژمن نییە و وتی: "ئێمە چەند خوێن بڕێژین ڕێکخستنەکەمان هەنگاوێک بۆ دواوە نانێت، چونکە ئێمە مافی ڕەوای خۆمان دەپارێزین. ئێمەش دەڵێین سەرەتا سەری ڕێبەرایەتیمان سەلامەت بێت، سەری هەڤاڵانی لە سەنگەرەکانی بەرخودان و هەموو گەلی کورد کە ویژدانیان هەیە، سەلامەت بن".

ژ.ت