چالاکی هێزەکانی گەریلا بەردەوامە: ٢٥ داگیرکەر سزادران

لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا ٢٥ سەربازی داگیرکەری تورک بە تاکتیکی، سابۆتاژ، شاراوەیی، سویقاست و گورزوەشاندن سزادران و ٥ داگیرکەر بریندار بوون و گورز لە شۆفڵێک وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی لەبارەی چالاکی گەریلاکانی ئازادی و هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بە تاکتیکی سەردەمیانەی گەریلا لەدژی داگیرکەران بە شێوەیەکی پسپۆڕانە شەڕ دەکەن، گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەری تورک دەدەن. لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانماندا بە تاکتیکی سابۆتاژ، شاراوەیی، سویقاست و گورز وەشاندن، ٢٥ داگیرکەر سزادران، ٥ داگیرکەر بریندار بوون و گورز لە شۆفڵێک وەشێنرا. سوپای داگیرکەری تورک تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، ١٣ جار چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکارهێناوە. ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ١٩ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی هێرش کردووەتە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان.

زانیاری ورد لەبارەی چالاکیەکان و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی زاپ لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا؛

١٦ی تەمووز داگیرکەران ویستیان بە تانک، شۆفڵ و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش بەرەو سەنگەرەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران پێشڕەوی بکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی سووک کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران.

١٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٧:٠٠ داگیرکەران ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید ئۆمێد پێشڕەوی بکەن و بە تاکتیکی سابۆتاژ لێیاندرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

لە ١٤ی تەمووزدا داگیرکەران لە گردی شەهید کامورانی هەرێمی شەکیف لەلایەن هێزەکانمانەوە بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج. داگیرکەرێک سزادرا و ٣ داگیرکەر بریندار بوون.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛

١٦ی تەمووز کاتژمێر ١٣؛٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ بە تاکتیکی سابۆتاژ لە شۆفڵێکی داگیرکەراندرا و گورزی بەرکەوت.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوری شەههید ساڤاش مەرەش؛

لە ١٥ و ١٦ی تەمووزدا داگیرکەران ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ ٥ جار لە داگیرکەراندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا لانیکەم ٧ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەر بریندار بوون.

١٥ی تەمووز داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی داگیرکەران لەلایەن هێزەکانی یەژئاستارمانەوە کرانە ئامانج و ٦ داگیرکەر سزادران.

١٦ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٠٥ داگیرکەران ویستیان سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە تەقەمەنی بۆردومان بکەن، لەلایەن تیمەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی لێدانی کاریگەری گەریلادا، ئەو تەقەمەنیەی کە هێنابوویان تەقیەوە و ٣ داگیرکەر سزادران.

١٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٢:٣٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە تاکتیکی شاراوەیی لە دوو لاوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی، ٦ داگیرکەر سزادران. دوای چالاکیەکە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر کوژراوەکانیان لە هەرێمەکە دوورخستەوە.

هێرشەکانی سوپای تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛

لە ١٦ی تەمووزدا سەنگەرەکانی شەڕ لە ئەشکەوتی برینداران، وەرخەلێ، شەهید ئۆمێد و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، ١٣ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکران. ئەو ماددانەی کە بەکارهێنراون، قاوەیی و ڕەش بوون.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕ؛

لە ١٦ی تەمووزدا لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری جموجووڵی درۆنەکان بینران.

لە ١٦ی تەمووزدا گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، چەمچۆ، گردی ئامێدی و بەرزاییەکانی گوندی شەلازێی هەرێمی مەتینا و گردی چارچەل، ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران.

١٦ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، گردی ئامێدی، گردی جوودی و گردی ئێف ئێم، ١٩ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران."

ف.ق