چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا: ڕادارێک، کۆنتێنەرێک و دوو خێمەی سەربازی لەنابردران
لە چالاکییە ئاسمانییەکانی یەکینەی شەهید ئاخین مووشدا لە هەرێمی زاپ ڕادارێک، کۆنتێنەرێک و دوو خێمەی سەربازی بە تەواوەتی لەنابردران.
لە چالاکییە ئاسمانییەکانی یەکینەی شەهید ئاخین مووشدا لە هەرێمی زاپ ڕادارێک، کۆنتێنەرێک و دوو خێمەی سەربازی بە تەواوەتی لەنابردران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سووپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
"یەکینەی شەهید ئاخین مووش؛
٢٤ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٢:١٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامێری ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا سیستەمێکی ڕادار تێکشکێندرا.
٢٥ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٣:١٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامێری ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا کۆنتێنەرێک تێکشێندرا.
٢٦ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٥٣دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامێری ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا دوو چادری سەربازی لەناوبردران.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٣ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٢:١٧دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٤ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١١:٤٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و لە جوڵە خران. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە کراو؛
٢٢ی کانوونی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران
٢٦ی کانوونی دووەم لە هەرێمی بەرخۆدانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئامێدی جارێکی دیکە بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
لە نێوان ٢٣-٢٧ی کانوونی دووەمدا لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان، گۆشین، بەربزنە و شەهید شەریف ٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێڕەشە، دێرک، شاخی زەنگل، ئەرگەن، یەکماڵ، شاخی مەسکەن، دەشتی کافییا ٢٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشلی، سەری مەتینا و شێلازێ ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٣ جار؛ بە گشتی ٣٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.
٢٥ی کانوونی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٣ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کرا."