چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری ٨١٠ رۆژە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگریی دادپەروەریی بنەماڵەی شەنیاشار ٨١٠ رۆژە بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگریی دادپەروەریی بنەماڵەی شەنیاشار ٨١٠ رۆژە بەردەوامە.
ئێشکگریی ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوری (بنەماڵەی شەنیاشار) کە لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای رحا دەستیپێکردبوو، لە رۆژی ٨١٠یەمیندا بەردەوامە. لەبەر ئەوەی پشووی کۆتایی هەفتەیە و دادگا داخراوە، بنەماڵەکە لە ماڵی خۆیانەوە لە پرسوس درێژەیان بە ئێشکگرییەکەدا.
بنەماڵەکە لەسەر هەژماری خۆیان لە تویتەر ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە: "دەبێت کابینەی نوێ داوای لێبوردن لە دادپەروەری بکات و دەست بەکاربێت. بە هەزاران مرۆڤ بە شێوەی بێتاوان زیندانین. دەتوانن ئەو مرۆڤانە ئازاد بکەن بۆ ئەوەی درێژە بە رێگەکەیان بدەن. ئەمەش بۆ ئەوەی ئەم دەوڵەتە ببێتە دەوڵەتی یاسا هەنگاوێکی گەورەیە. لە رۆژی ٨١٠یەمیندا تێکۆشان بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت".
هـ . ب