چالاکیی هێزەکانی گەریلا بەردەوامە؛ بە لانیکەمەوە ١٤ داگیرکەر سزادران
چالاکی گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستا لە دژی داگیرکەران بەبێ راوەستان بەردەوامیی هەیە. لە چالاکییانەدا بەلانیکەمەوە ١٤ داگیرکەر سزا دران.
چالاکی گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستا لە دژی داگیرکەران بەبێ راوەستان بەردەوامیی هەیە. لە چالاکییانەدا بەلانیکەمەوە ١٤ داگیرکەر سزا دران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکییە کاریگەرەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە رایگەیاند:
چالاکی بۆ تۆڵەی شەهیدانی بەستا
ماوەیەکە داگیرکەران لە ناوچەى کێلا مەمێ و دەریا قاجێ لە ئەیالەتی بۆتان خەریکی بۆسە دانانن. ئەو یەکەیەى سوپای تورک لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانماندا بوون و لە ٢٤ی ئایاردا و لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ دا لە دوو قۆڵەوە کەوتنە ناو بۆسەى پێچەوانەى هێزەکانی گەریلا. لە کاتژمێرەکانی شەودا و لە نزیکەوە لەلایەن گەریلاوە لێیاندرا و ٥ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەى شەهیدانی بەستا ئەنجامدرا.
چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا
هێزەکانی یەژاستار لە ٢٥ی ئایار و لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا لە دژی داگیرکەران لە شاخی شەهید دڵگەش لە ناوچەى ئاڤاشین چالاکییان ئەنجامدا. گروپێک لە داگیرکەران کرانە ئامانج و لێیاندرا، ئەوەندەى روون بووەتەوە داگیرکەرێک کوژراوە.
هێزەکانی یەژاستارمان لە ٢٥ی ئایار و لە کاتژمیر ١٦:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە شاخی کۆنفرانس لە ناوچەى ئاڤاشین بە چەکی قورس چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە ٢٥ی ئایار و لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا لە دژی داگیرکەرانی سەر شاخی شەهید زێڕین لە ناوچەى ئاڤاشین بە چەکی قورس چالاکییەک ئەنجامدرا. دوای چالاکیەکە داگیرکەران بە چڕی دەوربەری خۆیان و ناوچەکەیان بۆردومانکرد، لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا کۆپتەرە جەنگییەکان ناوچەکەیان بۆردومانکرد.
لە ٢٥ی ئایاردا لە دژی داگیرکەران لە قەڵای مام رەشۆ لە ناوچەى ئاڤاشین بە چەکی قورس زنجیرە چالاکییەک ئەنجامدران.
لە ٢٥ی ئایار و لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ دا لە دژی داگیرکەران لە قەلا بێدەوێ لە ناوچەى زاپ چالاکییەک ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا بە لانیکەمەوە رادارێک و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنراون.
لە ٢٦ی ئایار لە کاتژمیر ٠٨:٥٥ دا لە دژی داگیرکەران لە سەر شاخی مەروان لە ناوچەى زاپ چالاکییەکی نیشانەشکێنی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.
چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوردا
لە ٢٥ی ئایاردا لە کاتژمێر ١٥:٣٠ دا لە نێوان شاخی کورۆشینۆ و ستونا لە ناوچەى مەتینا بە سابوتاژ لە گروپێک لە داگیرکەران درا. ژمارەی ئەو داگیرکەرانەى لەو چالاکییەدا سزادران بە روونی دیار نییە.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێر ١٧:٣٠دا لە نێوان شاخی زەندورا و کورۆشینۆ لە مەتینا و لە پشت شاخی کۆردینەوە هێزەکانمان لە ٣ قوڵەوە چوونە سەر داگیرکەران. لە قوڵی یەکەمەوە لە ٤ داگیرکەردرا و ٣ داگیرکەریان سزادران و داگیرکەرێکی تریشیان بریندار بوو. کاتێک ٢ داگیرکەر هاتن بۆ هاوکاریی داگیرکەرە مردوو و بریندارەکان، لەو ٢ داگیرکەرەی تریش درا و هەر دوکیان سزا دران. لە قۆڵی دووەمەوە، هێزەکانمان لە پەناگەیەکی داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەر سزا دران و پەناگەکە تەقێنرایەوە. لە قۆڵی سێیەمەوە هێزەکانمان لە رادار و کامێرای داگیرکەرانیاندا و تێکیان شکاندن.
لەو چالاکییەدا بە گشتی ٧ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. رادار و کامێرایەکی چاودێری و پەناگەیەکیش تێکشکێنران. دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران لە نێوان ٢٠:٣٠ بۆ ٠١:٠٠ بە کۆپتەری جەنگی هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و دەستیان بە بۆردومانکردنی هەڕەمەکی کرد. دوای ئەوە داگیرکەرە سزادراوەکان و بریندارەکەیان بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە ناوچەکە دووخرانەوە.
بۆرودومانی داگیرکەران بەردەوامیی هەیە و گەریلاکانمان هیچ زیانێکیان نەبوو
سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپ، کۆپتەر و فڕۆکەى جەنگی بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی پاراستنی مەدیا.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێر ١٢.٤٥ دا شاخی زەندورا لە مەتینا بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانکرا.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێر ٢٢:٥٠ و ٢٣:٥٠ دا بە کۆپتەری جەنگی سەربازیان لە مەرڤانۆس، دۆڵی ماران، شوکێ و پشتی دۆڵی کۆنفرانس لە ئاڤاشین پیادە کرد.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێر ١٤:١٥ و ٠٠:٣٠ دا ناوچەى وەرخەلی ئاڤاشین ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.
سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپ و تۆپی هێشوویی ناوچەکانی تابوری عەرەبەکان و وەرخەل-یان لە ئاڤاشین بۆردومان دەکەن.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێرەکانی ٢٢:٣٠ و ٢٣:٠٠ دا ناوچەکانی جیلۆی بچووک، قەلا بێدەوێ، شاخی شەهید سەرخۆبوون، شاخی شەهید مونزور و شاخی گزێ بە کۆپتەر جەنگی بۆردومانکران و دواتر سەربازیان لەو شوێنانەدا دابەزاند.
لەو هێرشانەدا هیچ زانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".
ژ.ت