ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خۆیدا باسی له‌وه‌كردووه كه گه‌ریلاكان گورزی قورس له یه‌كینه‌كانی سه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ده‌ن و رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان به گیانی سه‌ركه‌وتنی فه‌رمانده‌ی نه‌مرمان هه‌ڤاڵ عه‌گید و به به‌كارهێنانی تاكتیكه‌كانی گه‌ریلای پرۆفیشناڵی سه‌رده‌می نوێ گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. تێكۆشانی ئێمه كه به قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ده‌ستی پێكرد و ئه‌مڕۆ بووه‌ته هیوای گه‌لانی بنده‌ست، له ئه‌نجامی به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا له‌سه‌ر هێڵی گیانبازیدا هێناویه‌ته ئاراوه. سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو توانای ته‌كنه‌لۆژی و شێوازه‌كانی شه‌ڕی چه‌په‌ڵیش به‌كارده‌هێنێت ناتوانێت به‌رخودانی گه‌ریلاكانمان بشكێنێت و هه‌موو رۆژێك گرزی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت، له رێگه‌ی بۆردومان به شێوه‌یه‌كی دژوار بۆ سه‌ر خاكی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌موو رۆژێك چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی درۆیینه‌ی خۆی ده‌نوسێته‌وه و له رێگای راگه‌یاندنی شه‌ڕی تایبه‌ت هه‌وڵ ده‌دات شكستی خۆی به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی گه‌ریلا بشارێته‌وه".
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه به گیانبازانه ده‌ژی و تێده‌كۆشێت، به‌رخودانی بێهاوتای خۆی به سه‌ركه‌وتن تاجدار ده‌كات و خه‌ونی ئازادی گه‌له‌كه‌مان ده‌هێنێته‌دی".
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان به بۆنه‌ی پیرۆزكردنی ١٥ی ته‌باخ، ٤ داگیركه‌ر سزادراون، ٢ كامێرای ته‌رماڵ و ١ سیستمی كامێرای حه‌راری تێكشكێنراون. سوپای توركی داگیركه‌ر ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٩ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كردووه.
هه‌په‌گه په‌یوه‌ست به چالاكییه‌كان ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
١.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له خواكورك:
له ١١ی ئابدا كاتژمێر ٠٧:٠٠ سیستمی كامێرای ته‌رماڵ كه سوپای توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی شاخی كۆردینه‌ی خواكورك جێگیری كردبوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێكشكێنرا.
٢.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
- سیستمێكی كامێرای ته‌رماڵ و كامێرایه‌كی حه‌راری كه سوپای توركی داگیركه‌ر پێشتر له هه‌رێمی كانی بیی ئاڤاشین جێگیری كردبوو تێكشكێنرا. دوای چالاكییه‌كه هه‌موو پارچه‌كانی سیستمی كامێرای ته‌رماڵ و كامێرای حه‌راری له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
٣.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
-له ١٢ی ئابدا كاتژمێر ٢٠:٢٠ و ٢١:٣٠دا داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به چه‌كی قورس و سوك گولـله‌باران كران. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا دوو داگیركه‌ر سزادران.
٤. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
-له ١٢ی ئابدا كاتژمێر ١٥:٣٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێكیان به سزا گه‌یاند.
٥. له ٥ی ئابدا سوپای توركی داگیركه‌ر له دارستانه‌كانی ده‌روازه‌ی قاچێ و سه‌ری ئۆرمانی هه‌رێمی به‌ستای بۆتان ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوانی داگیركاری ده‌ستپێكردبوو. ئه‌و ئۆپراسیۆنه له ٨ی ئابدا به بێ ئه‌نجام كۆتاییهات.
٦. هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
-له ١٢ی ئاب له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان سوڕانه‌وه.
-له ١٢ی ئابدا گۆرشهپانهكانی گوندی گوزه و ده‌شتی كافیای گاره و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا و سیدا ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
-له ١٢ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ، شاخی هه‌كاری، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٩ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
-له ١٢ی ئابدا هه‌رێمی سه‌ری مه‌تینا و مه‌تینا و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به ده‌یان جار به كاتیوشا بۆردومان كران".
هـ . ب