چیدەم کلچگون ئوچار: دەبێت دەستبەجێ عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
چیدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، لە چەولیگ قسەی کرد و ڕایگەیاند، "بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی گەلی کوردە" و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت.
چیدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، لە چەولیگ قسەی کرد و ڕایگەیاند، "بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی گەلی کوردە" و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت.
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) " بۆئەوەی پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەننە گەل "چالاکییەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئازادی "یان دەستپێکرد. لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا، ئەمڕۆ لە چەولیگ کۆبوونەوەیەک بۆ ڕای گشتی بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشدارییان کرد.
چیدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە لە کۆبوونەوەکەدا، قسەی کرد و سەرنجی خستەسەر گفتوگۆەکانی چارەسەری پرسی کورد و وتی: "ئەو پارت و بەڕێوەبەرە سیاسیانەی کە پرسی کورد وەک پرسی سەرەکی کە پێویستە چارەسەر بکرێت نابینن، هیچ هەنگاوێک ناێنێن. بەڵام ئێمە وەک ئەو کەسانە بیر ناکەینەوە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی سەرکوتوو لەگەڵ یەک کۆدەبینەوە.'
چیدەم کلچگون ئوچار لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد بەو مانایەیە کە ئەو شتانەی بە هۆی سیاسەتی ئەمنییەوە سەریان هەڵداوە دیسان نەبنەوە کێشە. بەریز ئۆجالان ٢٦ ساڵە لە گۆشەگیرییدایە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هیوای چارەسەری لەدەست نەداوە و بەردەوامە لە تێکۆشانی خۆی. کاتێک ئەم هیوایەی گەشە پێ دەدا ڕووی لە گەلەکی بوو، کاتێک تێدەکۆشا لە زیندان بوو بەڵام قەد ئەو هیوایەی لەدەست نەدا، ئێستا گۆڕەپانێکی سیاسی دیموکراتیک هەیە کە دەتوانێت ئەم هیوایە و ڕاستی ئەم گەلە لەسەر پێ رابگرێت."
چیدەم کلچگون ئوچار ئاماژەی بەوەشکرد ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێویستە باسی ئاشتی بکەن. بە درێژایی سەدەکانی دەوڵەت نەتەوەوە، قسەکردن لەسەر پرسی کورد قەدەغە بوو. دەبێت ئەم دۆخە کۆتایی بێت. وەک شکاندنی سیاسەتەکانی گۆشەگیری و ڕژێمی قەیوم و سیاسەتی شەڕی تایبەت."
چیدەم کلچگون ئوچار سەرنجی بۆ ژیانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاکێشا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەمووان حەسوودی بەو ژیانەوە دەبەن، بەڵام وڵاتەکەمان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەیبینێت. کەچی لە ڕاستیدا هیچ مەترسییەک نییە. بە پێچەوانەوە مۆدێلێکی دیموکراتیکە، هەموو مرۆڤەکان دەتوانن بە یەکسانی و ئازادییەوە تێدا بژین. بۆیە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد هێندەی پاراستنی ستاتۆی ڕۆژاوا گرنگی خۆی هەیە. ئەوەی ئەم کارە دەباتە پێشەوە، ئیرادەی گەلی کوردە، لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی بەڕیزعەبدوڵا ئۆجالان. بۆیە نابێت ئازادی بەڕێز ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دوابخرێت. دەبێت هەموو بە بوێرییەوە لە هەموو لایەک باسی ئەم بابەتە بکەن. لەبەر ئەوە هەموارکردنەوەی یاسا بۆ ئاشتی، سوود بەهەمووان دەگەیەنێت."