چیدەم کلیچگون ئوچار: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار لە سێرت قسەی کرد و گوتی: "پێویستە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت. بۆچی تەنها چاوەڕوانی لە بەڕێز ئۆجالان هەیە؟ بۆچی دەوڵەت هەنگاونانێت؟".
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار لە سێرت قسەی کرد و گوتی: "پێویستە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت. بۆچی تەنها چاوەڕوانی لە بەڕێز ئۆجالان هەیە؟ بۆچی دەوڵەت هەنگاونانێت؟".
"کۆبوونەوەکانی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی"ـی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەردەوامە.
لە ڕێکخستنی شاری سێرتی دەم پارتی بە بەشداری هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و بەشدارییەکی جەماوەری، کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی سێرت ئەشرەف تەکین دیدگای خۆی دەربارەی پرسی کورد خستەڕوو، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ٨ ی ئادار لە ئامەد.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار لە سەرەتای قسەکانی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی سێرتی شەرمەزار کرد.
"پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت"
چیدەم کلیچگون ئوچار تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گرنگترین هەنگاوە بۆ پرۆسەی نوێ، گوتی: "بۆ چارەسەری ئەم پرسە دەبێت دەبێت بەڕێز ئۆجالان بتوانێت لەگەڵ پارت و ڕێکخراوەکان و گەلەکەی قسە بکات. بۆچی تەنها چاوەڕوانی لە بەڕێز ئۆجالان هەیە؟ بۆچی دەوڵەت هیچ هەنگاوێک نانێت؟ لە پەرلەمان پێداگرییەک هەیە. لە گفتوگۆکانی ساڵانی ٢٠١٣_٢٠١٥ دا، پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان بەشدارنەکران لە پرۆسەکەدا. ئێستە بە بەشداری هەموو پارتەکان، پێویستە نەخشەڕێگای ئەم پرۆسەیە دیارببێت. بەڵام لە هیچ جێیەک گفتوگۆیەکی سەرەکی نییە".
چیدەم کلیچگون ئوچار ڕایگەیاند ئەم گفتوگۆیە بۆ هیچ کەسێک و دەسەڵاتێک جێ ناهێڵرێت، گوتی: "بە دەسپێکی سەدەی نوێ، بۆ بەجێهێنانی بەرپرسیارێتی خۆمان لێرە کۆبووینەتەوە".
پاشان کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو.