دادگای باڵای ئێران سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر چالاکوانێکی سیاسی کورددا پەسەند کرد

سزای لەسێدارەدان کە بەسەر چالاکوانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان یوسف ئەحمەدیدا سەپێندرابوو، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا.

یوسف ئەحمەدی نیسانی ٢٠٢٠ بە تۆمەتی 'هاوکاری لەگەڵ پارتە بەرهەڵستکارە کوردیەکان' دەستگیر و لە ئەنجامی دادگایەکی نادادپەروەرانەدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

دانیشتنی دادگاییکردنی ئەحمەدی لە ئەیلولی ٢٠٢٣دا لە لقی یەکی دادگای شۆڕش لە سنە بەڕێوەچووبوو.

دادگا بە تۆمەتی 'یاخیبوون' سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەحمەدیدا سەپاندبوو.

سزای لەسێدارەدانی یوسف ئەحمەدی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کراوە و پێی راگەیەندراوە.

هـ . ب