ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "چالاكییه‌كانی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌رامبه‌ر به سوپای داگیركه‌ر به‌رده‌وامن. له‌و چالاكیانه‌دا كه به تاكتیكی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ ئه‌نجامده‌درێن ٣ داگیركه‌ر سزادراون. سوپای توركی داگیركه‌ر ٧ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ٨ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، چه‌كی قورس و تانك گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كردووه.
زانیاری له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٥ی ته‌مموز كاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٣:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ١٥ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٧:١٥ كاتێك كه داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان بكه‌ن، دوو جار به چه‌كی قورس له‌وان درا و داگیركه‌رێك سزادرا. دوای چالاكیه‌كه داگیركه‌ران كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی خۆیان جێهێشت و تائاستێك كشانه‌وه.
له ١٥ی ته‌مموز كاتژمێر ١١:٠٠ و له ١٦ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٥:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به نیشانشكێن له داگیركه‌ران درا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
هێرشه‌كانی سوپای تورك به چه‌كی كیمایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ١٥ی ته‌مموز هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی هه‌كاری، ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ر ٧ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه ئه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه كه سوپای توركی داگیركه‌ر له‌و هێرشانه‌دا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی به‌كارهێناوه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ١٥ی ته‌مموز به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان سوڕایه‌وه.
له ١٥ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی شاخی به‌هار، شاخی ئامێدی، چه‌مچۆ و سیدا ٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٤ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشه‌به‌ر بۆردومان كرا.
له ١٥ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به ده‌یان جار به تانك بۆردومان كرا.
١٥ی ته‌مموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی، گۆرشه‌پانی كۆردینه و قه‌ڵای قومری له مه‌تینا، گۆڕه‌پانی شه‌هید كامه‌ران و شه‌كیف و شاخی شه‌هید حه‌قی له خواكورك به ده‌یان جار به كاتیوشا، چه‌كی قورس و تانك بۆردومان كران".
هـ . ب